هاشتاگێ بۆ خواناس
Tuesday, 04/07/2023, 18:06
سەردەشت کوژراو وتمان هەموومان سەردەشتین، کاوە کوژراو وتمان هەموو کاوەین، ناوەکانی تریش بە هەمان شێوە، بەڵام لە کەیسی خواناسدا کەس نەیگوت هەموومان خواناسین و ئەم هاشتاگەمان نەبینی!
هۆکاری ئەوەش ئیحتکارکردنی خواو خواناسییە لەلایەن ئیسلامییەکانەوە، پێشتر خوا هی هەمووان بوو خواناسییش بۆ هەمووان کراوە بوو، ئێستا شتەکە بووە بە کاڵای دوکانی ئیسلامییەکان، لە کاردانەوەشدا خەڵکێک ئەم کاڵایە ناکرێ و بایکۆتی ئەکات.
ئەبوو لە پێناو ئینسان، گرێ ئایدۆلۆژییەکان تێپەڕێنین و کەسانی نادینی جورئەتی ئەوەیان بکردایە بیانگوتایە "هەموومان خواناسین"، چونکە خواناس مرۆڤێکە وەکو سەردەشت و کاوە، ئەبێ وەکو مرۆڤ خاوەنداری لە کەیسەکەی بکەین نەک وەکو پرسی ئایدۆلۆژیی.
سەیر ئەوەیە هەموو سیکۆلارو دژە دینەکان لەسەر خواناس بە جواب هاتن، بەڵام جورئەتی هاشتاگی هەموومان ئەوینیان نەبوو، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە لای ئێمە گرێ ی ئایدۆلۆژیی هێشتا لە سەرو ئینسانەوەیە. خواناس ئایدۆلۆژیستەکان کوشتیان و ئایدۆلۆژیستەکانی تریش هەستیارن بە ناوەکەی و بێبەشیان کرد لەو هاشتاگەی بۆ هاوڕێ کوژراوەکانی کرا!
دواجار ئەمەێ بڵێم هاوپەیمانی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەلەفی، هاوپەیمانی موعارەزەی گەندەڵ و ئیخوانی، عاقیبەتی کۆمەڵگا بەرەو تاریکی ئەباو ئێمە جگە لە فەسادی حوکمداری، فەسادی فیکریشمان هەیەو ئەبێ دووجار هۆشیاربین.
لەگەڵ ڕێزو سوپاسی کاسیان شەماڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست