کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆستاڵەکەی بەعس

Saturday, 17/06/2023, 23:37


پارتی و یەکێکی تەنیا دوو حیزبی چەکدار نین، بەڵکو کۆی کۆمەڵگاکەشیان چەکدارکرد. ئیستا چەک تەنیا لە ئاستی دوو حیزبدا خەتەر نیە بۆ سەر ئەم وڵاتە، بەڵکو لە ئاستی کوتلەو گروپی ناوخۆی حیزبەکان، لە ئاستی عەشایەری و خێڵەکان، لە ئاستی تاکە کەسی و تاوانی کۆمەڵایەتی، لە هەموو ئەم ئاستانەدا خەتەرەو چەک بۆتە زمانحاڵی هەموومان بۆ چارەسەری کێشەکان.
دادگاو پۆلیسیش زۆر لەوە لاوازترە بتوانێ ئەو حەقیقەتە تاڵە بگۆڕێ و برێک شیرینی بکات. لەسایەی حیزبی چەکداردا، هەواڵەکانی شەڕەتەقەو کوشتن بۆتە هەواڵی ڕۆژانە. لە سایەی حکومەتی ئەمنییدا دادگاش یان بێدەنگە، یان کە ئەدوێ سیاسیانە ئەدوێ و ئەبێتە بەشێک لە ململانێکان و شەڵا هەر بێدەنگبووایە.
حیزبێک بتکوژێ و حیزبەکەی تر موتاجەرە بە کەیسەکەوە بکا، ئەمە وەکو ڕەفع و کەپسی یاری بالە وایەو هەردولا پێکەوە ڕاستی و یاسا دائەکوتن ئەگەرچی لە ڕووکەشیشدا دژن و دەنوکیان تێکگیرکردوە. کاتێ دەزگای ئەمنی لە پەناگەی ئارامەوە خۆی ببێتە خەتەرو نائارامی، کاتێ لافاوی گەندەڵی و فەسادیش، ئەگاتە دادگاو یاسا، ئیتر باشترین دوعا ئەبێتە ئەوەی کە خوایە لاماندەی لە ئەمنیەتی ئەمن و لە عەدالەتی مەحکەمە.
ئەگەر یەکێتی ناکۆکییەکانی ناوخۆ بگەیەنێتە تەسفییەی جەسەدی و پارتییش دادگا بکاتە پاشکۆی لق و گیراوانی بادینان نمونەی ئەمنییەتەکەی بێت، ئیتر ئێمە لەبەردەم دۆخێکداین، کە هەموو گەندەڵی و کێشەکانی پێشترە، زائید بۆیاخکردنەوەی پۆستاڵەکەی بەعس. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە