کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژنە تازەکانی کابرا

Saturday, 18/02/2023, 0:00


چەن ساڵێک لەمەوپێش، ژنهێنانی سێیەمی ڕابەری سەلەفییەکان، بوو بە باس و خواسی گشتی، ئەوەش لەبەر ئەوە نا کە کۆمەڵگای ئێمە فرەژنیی تێپەڕاندنبێ و شتەکە نامۆبووبێ بە هۆشیاری کۆمەڵگا، بە عەکسەوە، هێشتا لە عەقڵیەتی ئێمەدا ئاساییەو لە واقعیشدا هێشتا هەیەو لەگەڵ هەڵکشانی سەلەفیەتیشدا، ئەکرێ بڵێین شتەکە زیادیشی کردوە نەک کەم.
یەعنی مەوزوعەکە فرەژنیی نەبوو، مەوزوعەکە شێوازی ژنهێنانەکەبوو، کە فەزیحەی هەڵوەشانەوەی خێزانێک بوو لەلایەک یەکێ لە پارێزەرانی خێزانەوە! شتەکەکە فەزیحەی کەشفبوونی نیفاقی کەسێکبوو، کە بە ڕۆژا دڵداریی لە گەنجەکان حەرام ئەکردو بە شەویشا خۆی کابرایەکی ڕۆمانسی و موشتاق بوو!
سەیر ئەوەیە، زەواجی سێیەم، بوو بە باسێکی گەورەو وەکو بۆمب تەقیەوە، کە حەقی خۆی بوو. بەڵام زەواجی چوارەم و پێنجەمی ئەو کابرایە، کە زۆر خەتەرترە لە سێیەمەکە، ئەمەیان ئاسایی تێپەڕی و زۆر نەبوو بە باس!
سێیەمەکە کۆمەڵایەتی بوو، زەرەری هەر لە خێزانێک و دوو کەس دا، بڕێک میزاجی خەڵکیشی تێکداو هەنێ لەسەر سومعەی مەلاکانیش کەوت، هەر ئەونە. بەڵام زەواجی سیاسی سەلەفیەت، لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت، ڕەنگە سبەینێییەکی تاریک بۆ هەموو کۆمەڵگاکە بهێنێ!
زەواجی تازەی دوکتۆر لەتیف، لەگەڵ کاک بافڵ و کاک مەسرور، ئێستاو مستەقبەلی کۆمەڵگایەکی پێوە بەندە، نەخشەی چارەنووس و شێوازی ژیانی ئێمە دائەڕێژێ، کەچی بەقەت زەواجەکەی چاوان نەبوو بە باس! تۆ بڵێ ی "چاوان" لە مەسرورو بافڵ کاریگەرتبێ لەسەر ژیان و وڵاتی ئێمەو بە خۆمان نەزانیبێ؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە