کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ سەرانی دووحیزبەکەی باشوری کوردستان

Tuesday, 04/07/2023, 19:38


خزمەتگوزاری و دەرفەت ڕەخساندنی هەمەچەشنەتان بۆ بووژانەوەی دووباڵی ۆەهابییەت٭ سەلەفی جهادی و سەلەفی مەدخەلی ٭هەر ئاگرتێبەردان و سوتاندنی قورئانە.
دژایەتی بەشە
بندەستەکانی دیکەی کوردستان و 
هاوپەیمانی دگەڵ
 دۆژمنان بۆداگیرکردن و بندەستیان هەر سوتاندی قۆرئانە، چوون دەڵێن :
دینمان ئایینمان هەرنیشتیمان . 
غەدر و خەیانەت لە سەرمایەی وڵات و مافی بەرهەقی هاوڵاتیان و نادادپەروەرتیان بە واتا و پێوەری ئەم حەدیسە
٭ لاعیشە لمن لادینە لە٭ بڕین و حەیفومەیلی مووچە و برسی کردنی خەڵک ، کە دژبەری مەفاهیمی شەریعت و یاسایە ، هەر سوتاندنی ئایاتی قورئانە. 
بێدەنگی ئێوە و وەزارەتی ئەوقافی حیزبەکەتان  بەرامبەر بەم پێڕوتاقمە تەکفیریە بدعەخۆازەش هەم سوتاندنی قورئانە و هەم سەرپێچی لە شەریعەتی غرای محەمەدی٭ د . خ٭ی لەسەربێت کە لەلایەن خالقی یەکتاوە بۆ پەروەردە و تەرویجی پاکی دین وپاراستنی کەرامەتی مرۆف و جوێکردنەوەی حەق لە باتیل و زاڵم لە مەزڵوم و دادپەروەر لە نادادپەروەر خەڵاتکراوە،
 هەرسوتاندنی قورئانە. بەم واتایە
هەموو پەرتەوازەێی دژبە ئایینی سلم و ئاشتی و پیرۆزمەندیەکانی ئامادەکاری و چاوەڕوانی هەموو چەشنە رووداو و کارەساتێکی دینی و کۆمەڵایەتی و نیشتیمانی لێی دەکرێت ،
 ئەمەش هەرسوتاندنی قورئانە.
پێویستە باوەڕ بەم مارەخۆش خەتوخاڵە ژەهراویانە نەکەن و دڵتان بەووتەی فریوکارانەیان خۆش نەبێت کە
(عەبدۆلەتیفی هەرزەپیاوی ژنڕفێنی سەلەفی مەدخەلی ) بەفریوکاری ئاراستەتان دەکات بۆ وەرگرتنی کۆمەڵی ئیمتیازات و دەسکەوتی تایبەت بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە پووچە گمڕاکاریەکەی کە دەڵێت:
(( سەرۆک وەلی ئەمری مسڵمانانە و پەیڕەوکردنی واجبی سەرشانی هەمووانە ))
خافڵ لەوەی کە سودگرتن لەم  شەکرشکێنی و شیرین کەلامی سەلەفی جیهادیانە دەرئەنجامی هەڵدانی جامی ژەهری شەوکەرانی تەزین وبەزین و ئیفلیج بوونی حکومەتی هەرێمە و
سڕینەوەی ڕەسەنییەتی فەرهەنگی و بنپێ کردنی کەرامەتی مرۆڤ و سەمئاژۆکردنی کۆمەڵگە وتەخدیری پەروەردەی رۆحی نەتەوەییە، و پێچەوانەی واتای پیرۆزی  ،، حب الوطن من الایمان ،،ە
 کە ئەمەش هەرسوتاندنی قورئانە.
هەربۆیە ئەرکی سەرشانە و مایەی ئەندێشە و تێڕامانە کە عەلاجی هەر رووداوێ پێش رووداوەکە چارەسەربکرێت، چوون یەک بەیەکی ئەم هەڵە ئایینی و سیاسی و نیشتیمانیە لە پێناوی بەرژەوەندی دۆژمنان گیراوەتەپێش و هەست
 بە زەرەر و زیانی داهاتوی ناکەن بوونەتە مایەی بێ رێزی بە باوەڕی باوەڕدارانی گەلەکەمان کە دەرئەنجام دەبێتە هۆکاری کارەساتگەلێکی مەرگبار بۆ کوشتنی کیانی نەتەوەیی و داڕمانی بنچینەی نیشتیمانی ، کە تا قامی قیامەت قەرەبووناکرێنەوە
و پاشەرۆژ مەجبورن پەنجەی نەدامەت و نەزانکاری کردەوەی ڕابردوتان بگەزنەوە،
 ئەم گەرمیان و کۆیستانە کە ئیستا لە زۆنی زەرد و سەوز بۆ دەستێوەردانی ئیسلامی سیاسی بەتایبەت رژیمی ئانارشی تورکیا و کۆماری پەتو سێدارەی  ئیسلامی ئێران و نۆچەکانی  بیرۆکەی محەمەد عەبدۆلوهابی سێخۆڕی بریتانیا  ، کە ئیستا بە پشتیوانی ئێوە کوردستانیان کردوەتە جاڕگە و مۆڵگەی
،،  سەلەفی جهادی و سەلەفی مەدخەلی و .......،و لە خێروبێری داهاتی سامانەسرۆشتیەکانی
 وڵات سەرمەست و چەلەنگن و بە عەربەدەی مەستانە پەیامی هەلکشان و دەمەزەردکردنەوەی شمشێری ژەنگرتوی سەلەفیەتی تینو بەخوێنێ گەلان و پەیڕەوانی ئیسلام و مەزهەب و میللەتانی دی بەتایبەت میللەتی کورد بانگەوازدەکەن ، کە بەحەقێقەت هۆکارەکەی
 خزمەتگوزاری و ڕاخستنی  سفرەوخۆانی ڕازاوە و  پڕبەرەکەت و ئیدەئالی ئێویە، بە واتای مەۆزوعی و جەوهەری ئەمەش هەر سوتاندنی قورئانە، چوون دژبەری چارەنووسی مسڵمانان  و خاکی نیشتیمانە .
وامەزانن حەقێقەت و راستی لەچینوتوێژەکانی گەل شاراوە و نادیارە، 
بێگۆمان ئەم تەخەلفاتە  دینی و مرۆیی و نیشتیمانیە لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باکور و باشوری کوردستان  تا سوتاندنی قورئان  لەوڵاتی سوید، تێکرا بەپیلانی 
حکومەتی ئیخوان داعشی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەڕێوەدەبرێت  مخابن ئێوەش تا ئیستا پشتیوان و هاوکارن٫
گەلیش دەڵێت : ئەی سەرانی کورسی نشینی لە خەم و مەینەتی گەل و نیشتیمان بەدور، لەخەوی خەفڵەت ڕاچنن چوون میللەتی ئەنفال و کیمیابارانکراو لەمە زێدەتر شیاوی  چەرمەسەرێ و جەفاکاری و پێشێلکاری دەسەڵاتی خۆجێیی نییە کە بێ بەزەییانە و دۆژمن ئاسا چارەنووسیان بەخۆاستی ئیوە بکرێتە قوربانی ئەو دوو وڵاتەداگیرکارە و نۆچە ئیسلامیەسیاسیەکانیان بەنێوی دینەوە ،
گۆمانتان نەبێت  زەرورەتی مێژوو نە ڕەحم بەدژبەرانی خۆی دەکات و نە ڕەوەندی پێشڕەوی قۆناخ بەقۆناخی بۆ کەس ڕادەگیردرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە