چۆن لە باشوور یادی کوشتنی قاسم سلێمانی بەڕێوەچوو؟
Sunday, 08/01/2023, 16:14
لە نێو حیزبکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ٭٭ پژاک ٭٭ مەراسیمی شین و ڕۆی ماتەمینی ساڵیادی کوژرانی قاسم سلیمانی لە لایەن حەشاماتی حکومەتی وحیزبی و هەنێ سەردیواری و بندیواری لە هەولێر و سلێمانی مەحکوم و ڕسواکرد وادیارە باقی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان:
یان دژی ئەم فەزێحەتەسیاسیە نانیشتیمانیە نیین ! یان مەحکوم کردنی بە بڤەی بڕینی مووچە و معاش دەزانن ! یان غیرەتی کوردایەتی و سیاسیان لە گەل و نیشتیمان ماڵئاوایی کردوە ! یان وەک دەڵێن بە دڵفراوانی و میانجیگەری،، شتر دیدی ندیدی، بە بای خەیاڵیاندا ناێی، چاوی خۆیان نوقاندوە و گوێی خۆیان خانیوە و چەندە لەئاست شۆڕشی گەڵانی ئێران، ژن ژیان ئازادی، کەمتەرخەم و دورەپەرێز و بێ تەدبیر و پلان بوون، هەشتەش دەخەنە سەرمەشتە ؟
سەرۆک و بەرۆک حیزبەکانی رۆژهەڵات لە کەناڵەکانی ٭بی بی سی" دەنگی ئەمریکا،، فارسی ئینترنشنال ٭ بە ئاشکرا داوای تۆبە و بەخشیش لە پاشماوەی رژیمی پالەوی و سازمانی مجاهدینی خەڵک دەکەن و لە ڕابردو و خەبات و خوێنی بەناحەقڕژاوی رۆڵەی هەژاروفەقیر پەشیمانن بەڵام حازرنین گۆشەنیگایی بخەنە سەر ئەم تاوانباریەی حکومەتی هەرێم کە بێ شەرمانە خەریکن مەسێح ئاسا گیان بە جەستەی مردوی کۆماری پەتوسێدارەی ئیسلامی ئێران دەبەخش.
ئەگەر لجنەی فتوای حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف سەدلەسەدحیزبی نییە و پەیڕەوی لە شەریعت وحەقێقەتی ئایینی ئیسلام و سەلەفی ساڵح دەکات پێویستە نە دان بە ئیسلامییەتی ئەم منافق و مرتەزقە ئیسلامیانەدا بنێت و نە حکومەکەشیان بە پەیڕەوکاری نەتەوەیی ونیشتیمانی پێناسەبکات، ئەگەر سەردەمی مفتیە راستگۆ و زانا وداناکانی ڕابردوباێی دەیانگوت نە ئیسلامییەتان دروستە و نەخاوەن تەلاقیشن، چوون مسڵمانی راستەقینە قەت هاوڕا و عەبد و عەمالەتکاری حکومەتە زاڵم و نادادپەروەر و داگیرکارە مرۆڤکوژەکان نییە ئیدی تحریفات دینی و مەزهەبی و خۆرافاتی بەقیەتۆڵا و ئایەتۆڵا و حۆجەتوئیسلامەکانی کۆماری سێدارە لای کەسمان شاراوە نییە ؟
============
ناوەندی هەواڵەکان بەیاننامەی کۆمیتەی دیپلۆماسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بەم شێوەی خوارەوەیە:
بۆ ڕای گشتی و گەلی ئازادیخوازی کورد!
بەو پەڕی داخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شاهیدی بەڕێوەچوونی مەراسمی یادی قاسم سولەیمانی لە باشووری کوردستان بووین. سولەیمانی هۆکاری کوشتن و ئاسمیلەکردن و داگیرکردنی بەشێکی گرنگی باشووری کوردستانە. بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر، سووکایەتیکردنە بە هەبوونی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراوی ئێران. ئەویش هاوکات لەگەڵ ڕۆژانی ئەمڕۆ کە شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت و ڕژێمی فاشیستی و داگیرکەری ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوە لە شەقامەکاندا بە کوشتن و ئەشکەنجە و لە زیندانەکانیش بە لە سێدارەدان دەستی لە خوێنی هاووڵاتیان دایە. بەڕێوەچوونی ئەو جۆرە ڕێوڕەسمە شتێکی ڕوونە و نموونەی دژایەتی کردنی شۆڕشی گەلەکەمانە. هەروەها ئەمە بۆ خۆی نیشان دەری پشتیوانیکردنە لە ڕژیمی ئێران و لە پشتەوە چەقۆکێشانە بۆ سەرهەڵدێر و شۆڕشگێڕانی سەر شەقامەکان.
بێ گومان هەموو کوردێکی ئازادیخواز و لایەنگری دیموکراسی دەزانێت هەڵوێست نەگرتن بەرامبەر بەو جۆرە کردار و ڕێوڕەسمە لە باشووری کوردستان هیچ ڕوویەکی ئەخلاقی -سیاسی نییە و سووکایەتییە بە کۆمەڵگا و گەلەکەمان. دوژمنانی ئازادی و دیموکراسی و کۆمەڵکوژکەرەکانی گەلی کورد بە ئاسانی لە زاخۆوە دەچنە کەرکوک و لە شارەکانی هەلێر و سلێمانی مەراسیمی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبەن. بە هەموو شێوازێک لە داگیرکاری سەربازییەوە خەریکی دژایەتی گەلی کورد دەبن بۆ لەناوبردنی بوونی عەقڵی گەلی کورد. لە ئێستادا لە باشووری کوردستان ئازادیخوازان زیندانی کراون و ڕۆژنامەنووسان لە زیندانەکاندان، دۆخی ڕێوەبەریش گێژاوە و ڕژێمی تورکیا بەشێکی گرنگی کوردستانی داگیرکردووە، هەروەها ڕژێمی ئێرانیش هەرکاتێک بیەوێت هێرشی ئاشکرا ئەنجام دەدات. ئازادیخوازان لە بەشەکانی تری کوردستان لە سەر شەقام بە ئاشکرایی تیرۆر دەکرێن و لە ئاسمانەوە هێرش دەکرێتە سەریان. لە لایەکی ترەوە دەور و بەرەکانی قاسم سولەیمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیان ئاوێتەی خوێنە و خەریکی کوشتنی ئازادیخوازانی ستەملێکراون. لە وەها بارودۆخێکدا، ئەنجامدانی مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی کەسێکی لەو جۆرە مانای “خۆشەویستی بۆ جەلادەکەی” هەیە. ئامانجی ئەم کردەوەیشە ئەوەیە کە ڕۆحی نیشتمانپەروەری گەلی کورد لاواز بکەن و کۆمەڵگەی ئازادیخواز بکوژن. ئەم کارە بێ سنوورانە، بەبێ بیستنی بارودۆخی گەلەکەمان، کە لە ناوەڕاستی ڕاپەڕینێکی گەورە لە دژی ڕژێمی قاسم سولەیمانی دایە جێگای شەرمەزارییە. بایەخدان بەم جۆرە کردارە دژەکۆمەڵایەتیانە بە واتای بەربەست خستنە سەر ڕێگا و پرۆسەی ئازادی بۆ مافی گەلی کوردە و بە ئامانجی لەناو بردنیەتی. هەروەها ئاماژە نەکردن بە دەنگی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان دوورە لە پرەنسیپەکانی ئازادیخوازی و پێوەرەکانی دیموکراسی.
کۆمیتەی دیپلۆماسی “پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” ئەنجامدانی مەراسیمێک بۆ سولەیمانی تیرۆریست لە سلێمانی و هەولێر بە بابەتێکی ئەخلاقی-سیاسی و ئەرکێکی دیموکراتی و نەتەوەیی بەرامبەر بە گەلەکەمان دەزانین. ئەم جۆرە هەڵسووکەوتە دژی یەکڕیزی نەتەوەیی چوار پارچەی کوردستانە و بۆشایی لە هێڵی پاڵپشتی و خەباتی هەر چوار پارچەدا دروست دەکەن. لە هەمان کاتدا ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی هەڵوێستی گەلەکەمان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە دەبێت ناچار بکرێت لەژێر فشاری خەڵکدا ڕێز لە حەساسیەت و گرینگیەکانی گەلی کوردستان بگرێت. بۆیە بانگهێشتی هەموو ئازادیخوازان، حزب و ڕێکخراوەکان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو جۆرە سووکایەتیانە بە ئازادی گەلەکەمان و شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بێدەنگ نەبن. هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر ئەم جۆرە پیلانانە پێویستە کە بە ئامانجی لاواز کردنی کۆمەڵگای ئازادیخوازی کوردستان بەڕێوە دەچێت و هەروەها هەڵوێست لە بەرامبەر ئەم پیلانانە کە وەکوو پەیمانە لۆزانە سەردەمیەکان بەڕێوە دەچێت گرینگە. بۆ هەموو تاکی وریا، ئاگادار و ئازادیخوازی کورد واجبە کە ئەرکی ئەخلاقی، سیاسی و نەتەوەیی-دیموکراتیکەکانی لەم بوارەدا جێبەجێ بکات و هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت، بەجۆرێک کە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسم بۆ کەسێک کە لە ئێستادا پەیکەرەکانی لە ئێران دەسوتێنرێن، ببێتە شتێکی مەحاڵ بۆ ئەو ڕژیمە و جێگەو پێگەی ئەوان لە کوردستان کەمتر و کەمتر ببێتەوە.
کۆمیتەی دیپلۆماسی “پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)”
١٦ی بەفرانباری ١٤٠١ یەکسان لە گەڵ ٦ی ژانویەی ٢٠٢٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست