کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قورسایی کۆڵەباری سیاسی و بەرخۆدان

Friday, 25/11/2022, 15:25


1_ وادیارە قۆرسایی کۆڵەباری سیاسی و بەرخۆدان دژبە رژیمی پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێران بە تێپەڕاندنی پلانی A و دەسپێکی قۆناغی B کە جەلادانی رژیم بەفتوای عەلی خامنەیی و تاییدی 272 ڕەشەوڵاخی بەناو پارلەمانتار لە تەویلەی ویلایەتدا کە بە یاسای
بکوژە تا زیندو بمێنێ ! پێناسەکراوە تا
 لەکاتی رووبەروبوونەوە دەگەڵ هاونیشتیمانان لە هەموو چەکێ کەڵک وەرگرن !
2 _ وەک بەگوێمان دەگات و لە ماسمێدیاکان دەبینرێت ئاستی هەماهنگی پارێزگاکانی ئێران دەگەڵ پارێزگاکانی کوردستان دابەزیوە و لە نەوەساندایە و هەرئەمەش بووەتە هۆکاری زەخت و گوشارێکی تایبەتی  دژەگەلەلیەکـان و لەشکرکێشی بەرفراوان بۆ شارە سنوریەکانی کوردستان بۆ کوشتن و سەرکوتکردن خەڵک و بنکۆڵکردنی ئاخێزی گەل.
3 _ ئەگەر بڕیارە ئەمجارەش خەڵکی کورد بەتایبەت خەڵکی سڤیل لەپێناوی تەمەندرێژی و بەرژەوەندی سەرۆک حیزبەکان بکرێنەقوربانی پێویستە خەڵکی ڕاپەریو لەم حەقێقەتە تێبگەن.
4_ خۆدزینەوە و دورەپەرێزی سەرۆک و بەدەنەی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە ڕەوەندی شۆڕشی گەلی کورد کە تەنیا کردەوەیان قسەی زل و باقوبریقی سەر تەلەفزیۆنەکانی دەرەوەی وڵاتە لە کەناڵی سەڵتەنەتخۆازان و دەنگی ئەمریکای سەوداگەری سیاسی،  بی بی سی گوتار وکردار دووفاقە و تماشاکردنی گرتەویدوی چۆنیەتی شەهیدکردنی کۆڕوکچانی هەژاروفەقیر و قسەی حەماسی کردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان تا بەدەستی خەڵک 
ماری کۆبرای شاخدار و ئەفعی ژەهراوی ئاخوندی بگرن !
چ سود و دەرفەت و هەلی لەبار بۆ سەرکەوتنی شۆرشی ،ژن ژیان ئازادی ،،
بۆ گەلی کورد دەڕەخسێنێ ؟
5_ ئەگەر سەرۆک حیزبەکان چاوەڕوانی هەمان پلان و پیلانی ئەمریکا بن کە ڕاخستنی سفرەی حازر و ڕەنگینە کە لەباشوری کوردستان ڕاخرا بۆ خۆشگوزەرانی  بنەماڵە و خێڵەکان کە بە بێ ئەزموون و تەجرۆبە دەم و سەریان تێژەند بە نادیاری چارەنووس و شێواندی دیمۆگرافی حکومەتە فیدراڵیەکەیان کە پاش30ساڵ پاشماوەی شەهیدانی ئەنفال و کیمیاباران و گیانبتخکراوانی شەڕێ ناوخۆ و شەڕی دژەتیرۆر لەو نازو نیعمەتە تەریکن و لەدورەوە  زیتەکە و تیتکەی چاویان دێت و ژیان بۆیان بووەتە سەراب ، و بەهەشتی ژین بە دۆزەخ !
 لەلەیەکی دی  بەهەڵەرۆیشتنی تولەڕێگای سیاسی نیزامی وەک چاوەڕوانی و فریاڕەسی لە دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان ئەمری محاڵ و مەجهول و نادیار و قەت ئەمخەونە ناێیتەدی و بەم هێرش و دەستێوەردانە هەڵناسن !
خۆ فریودانیش بە قسە و نیازمەندیە خەیاڵیەکانی پان ئێرانیستی تەواوییەت ئەرزیخۆاز دەستیان لە بن هەمانەی خاڵی سیاسیەوە دەردەچێ ،
من دەپرسم ماوەی 2مانگ بەسەرخەباتی گەڵانی ئێران تێدەپەڕێ ئایا ئۆپۆزسیۆنی کورد و فارس و ترک و عرب و بلوچ چ کارنامە و ئامادەکاریەکی سیاسی و نیزامیان لە ئاستی نێو دەوڵەتی بۆ پشتیوانی ئەم شۆڕشە کم وێنەیە درێژخایەنە تۆمارکردوە ؟
ناکریت و بێ ویژدانی و بێ ئەخلاقی سیاسیە بە قسە خەڵک فریو بدرێت بە چاوەڕوانی ئیمڕۆ و سۆزی
رۆژانە شاهێدی دەیان بریندار و شەهید لاوانی وڵات بین ؟
 لە واقیدا ٭  من بەتەمای تۆ و تۆ بەتەمای من لە عالەمی خەوف و ڕجا ،دا تەنیا خۆفریودان و خەڵک بەکوشتدانە !
ئەگەریش دەڵێن ئێمە تەنیا چیاکان بەدۆست و پشتیوانی خۆدەزانین و شۆڕشەکەمان خۆڕستە ،
( گەز دورە و یەس نزیکە)
بۆ چالاکانە ناڕونە گۆڕەپانی خەبات و شان بەشانی گەلەکەمان تێبکۆشن و ببنە زەمیەسازی رزگاری نیشتیمان ،
تا بە مەرگی پڕکەرامەت یان خەبات و تێکۆشان هاوبەشی بەرخۆدان و شیوەن و شادی  گەلەکەمان بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە