کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زەردەشتیەکانی باشور وئابڕوچونێکی نەتەوایەتی

Monday, 29/08/2022, 0:28


گومانی تێدا نیە کەئێمەی کورد زەردەشتین ومێژوەکەمان ئەگەڕێتەوە بۆچەند هەزار ساڵێ، بەڵام پتر لە ١٤٠٠ ساڵ لەمەوپێش کەموسوڵمانان هێڕشیان کردە سەر زەردەشتیەکان وقەتڵوعامیان کردن وسەروەت وسامانیان بەتاڵانی برد پاشان تاکوتەرا کوردەکان وەکو ڕەگەز ئاین کەلتور بەردەوام بونە وپێداگیریان کردوە کەزەردەشتین، هەندێکیان وەکو ئاین پێیانوایە کەزەدەشتین هەندێکیشیان وەکو فکروفەلسەفە، بەڵام لەهەرچوارپارچەی کوردستان ئەوە ڕێکنەکەوتوە کەلەلایەن دوژمنان باشتر بڵێین دەسەڵاتدارانی ووڵاتانەوە ڕێگەدرابێت کەبەشێوەیەکی ڕەسمی خەڵوەتگە وپەرستگاکانیان بکەنەوە. لەساڵی ٢٠١٣ چەندکەسێ هەوڵی ئەوەیاندا کەبزوتنەوەی زەردەشیان بێننەوە باشوری کوردستان وبارەگاکانیان بکەنەوە بۆپەرەپێدانی، جەماوەرێکی زۆری کوردستانیان پێشوازی گەرمیان لێکردن وسەرەتا ویەکەم بانگەوازی خۆیان لەهۆڵی ڕۆشنبیری لەشاری سلێمانی ڕاگەیاند، بەئامادەبونی ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لەهەوادارانی زەردەشتیان هونەرمەند ونوسەران ودەستخۆشیەکی گەرمیان ئاراستەی ئەوچەند کەسە کرد کەهەستاون بەم کارە نەتەوایەتیە، مەخابن یەك مانگی بەسەرا نەچو کەچی ئوانیش وەکو سیستەمی سیاسی دەسەڵات لەباشوری کوردستان تەفروتونا بون، ململانێ وباڵباڵێن دەستیپێکرد وبەڕەسمی بون بەدوو بەشەوە، پاشانیش دەستیان کرد بەسوکایەتیکردن بەیەکتر، زۆرێکیش لەڕۆشنبیران وئەوخەڵکەی هەواداریان بون بەیەکجاری دورکەوتنەوە، هەرباڵێکی زەردەشتی وبەجۆرێك بانگەشەی بۆخۆی ئەکرد، لایەنێکیان خۆی بەپیری زەردەشتیان ناساند لەدژی نەیاری بەرانبەر هەموو جیهادی زەردەشتیانەی خۆی دژی ئاینی ئیسلام بەکاردەهێنا بۆسەرنجڕاکێشانی نەیاری ئیسلامی، وەکوخۆی ئەڵێ وێنەیەکی سەلاحەدینی ئەیوبی لەماڵەکەیدا هاڵواسیوە وڕۆژی سێ جار تفی لێئەکات بەحسابی خۆی ئەمە جۆرێکە لەخزمەتکردنی ئاینە کوردێکەی، هاوکات هەمان پێغەمبەر مەبەستم (پیری زەردەشتیان) ڕەخنەی لەئاینی ئیسلام دەگرت ودەیوت نابێ وناشێ مناڵان وهەرزەکاران کەخۆیان نەناسیوەتەوە ببرێنە مزگەوت وبەبێ خواستی خۆیان پەروەردەی ئاینی ئیسلامیان بکەن، کەچی هەرخۆی دەیان وسەدان مناڵان وهەرزەکارانی بردوەتە ناوئەشکەوتێکەوە لەتاریکیەکی ترسناکدا وبەڕوناکی مۆمێك پشتوێنیان بۆئەبەستێ وفێریان ئەکات کەنزابکەن ئاهورا مەزدای گەورە لێیان خۆشبێت وبەبەهەشتیان شاد بکات.
لایەنەکەی کەشیان کەخۆیان بەمەلا مۆدیرنزمەکانی زەردەشتی دەزانی وناوی خۆیان لێناوە (ئاسرەوان)، بون بەبەشێک لەوزارەتی ئەوقاف، هەرزوو دەستلەملانی مەلای موسوڵمانان وئاسرەوانانی زەردەشتیان دەستیپێکرد، ئەمە لەکاتێکدا (مەلاژن) ڕۆژانێك بو بەئاشکرا ڕەخنەی توندی  لەئاینی ئیسلام ومزگەوت ومەلاکان ئەگرت کەچی پێش موسوڵمانان پیرۆزبایی جەژنەکانی ڕەمەزان وقوربان لەهەموو موسوڵمانانی کورد ئەکرد لەهەمان کاتدا مەلا ئیسلامیەکان لەمینبەری مزگەوتەکانەوە بەئاشکرا فتوایان ئەدا کەهەرموسوڵمانێ لەدینی ئیسلام هەڵگەڕێتەوە ئەبێ بکوژرێت. هەموو خەباتی ئەم دوو باڵە بریتیبو لە سوکایەتی پێکردنی یەکتر وڕای جیاوازیان، جەشنی حزبە دەسەڵاتەکانیان، دەرئەنجام ئاشکراش بو کەهەرباڵە ولەلایەن حزب وبەرپرسێکەوە داڵدە دراون یان باشتر بڵێین دەلەوەڕێن، ئەمەو جگەلەوەی کەهەندێ دیاردەی قێزەوەنی چەند کەسایەتیەکی ئەو دووباڵە هەیە کەشایانی باسکردن نیە، چون کێشە سەرەکیەکە لەتاکەکان نیە بەڵکو لەپەروەردە وبەڕێوەبردنی ناتەندروستی دەسەڵاتی کوردیە کەدەستی ڕەشیان گەیاندوەتە کون وقوژبنی ئەم میلەتە داماوە، 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە