کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنفال زامێکی بەسوێی ساڕێژنەبوو

Friday, 15/04/2022, 6:54


ئەنفال زامێکی بەسوێی ساڕێنەبووە، برینێکی قوڵی زوخاوییە ! تاوانێکی دژە مرۆڤ بوو، دڕندانە و کۆمەڵکوژی بوو دژی نەتەوەی کورد ئەنجامدرا، بە سیستەمی پلان ونەخشە بۆداڕێژراوی مەودا دڕێژی بەعسی سەددامیەوە بووە..ئەنفال مەرگێکی لەسەرخۆیی پڕ تراژیدیایی بوو بۆتاکی کوردلە:مناڵ وگەنج و پیرو پیاو ژن بەبێ جیاوازی ڕەگەزو تەمەن و سڤیل و کەسانی سیاسی وچەکدار بەرپاکرا بەسەر دانیشتوانی ناوچەکوردستانیەکاندا.
خەڵکەکەیان بارکرد لەزیلی عەسکەری ،ڕەوانەی مەعەسکەرەکانی : نوگرەسەلمان و مەعسکەرخالیدو بیابانەکانی دەشتی خاکی بەخاکی ولمە خنکێنەرەکانی عەرعەر وخواروی عێراق کران!،هەوڵی سرینەوەی گەلێکیاندا و تەعریبی کوردیانکرد ،ئۆردوگای زۆرەملییان دروستکر بۆ جێماوانی ئەنفالەکان..ژیانێکی سەختی کولەمەرگی وئازارێکی سەخت ودژواریان چەشت لەئۆردگاکاندا..کارەساتێکبوو بۆهەتاهەتایە ئاسەواری بەسەر میللەتی کوردەوە دەمێنێتەوە.
میللەتی "کورد" لەنەتەوە هەرە لەمێژینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستە،کورد سەدان ساڵەمافیڕەوای پێشێل دەکرێت وسواویی دەستی داگیرکارانە، سنورەکانی دەبەزێنڕێت و خاکی داگیر دەکرێت و هەوڵی بە"عەرب  و بەفارس و تورک " کردنی دەدڕێت! لەلایەن ئەو وڵاتانەی کەلە ڕابووردودا ناوچەکانی کوردستانیان بەڕێکەوتن دابەشکراوە بەسەریاندا و دژایەتی نەتەوەی کوردیان کردوە، خاک وئاو و کەلتور و سامانیان لێ سەندوەو  داگیریان کردوە!، ڕێگرو کۆسپبوونە لەبەهێزبوون وبەرەوپێشچوونی نەتەوەی کورد لەهەرچوارپارچەی کوردوستان..بەنۆکەرایەتی و گرێدراوی ناوچەیی و ناوخۆیی بۆمەرامەکانیان و مانەوەی خۆیان وبەرژەوەندیەکانیان. 
وەلی مەسەلەی کوردو خاک وسنوری تاوەکو ئێستاکە چارەسەرنەکراوە.
لەوەتەی دەوڵەتی عێراق دامەزراوە، گەلی کوردستان لەکێشمەکێشەو شەڕودژایەتی کردن وماڵ وێرانیدایە ، لەسەر خاک وسنورەکانیدا بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەیاسایی ودەستورەکانی لەگەڵ عێراقدا..! خراپترین حوکمەت لە لەحکومەتەکانی عێراقدا ، داپڵۆسێنەرو قڕکەری دژە کورد بەعسی فاشستی" سەدام " بووە، ئەنفال و جینۆسایدی بەرانبەری زۆرترین خەڵکی کورد کردوە ، (182)هەزار مرۆڤی بێسەروشوێن کرد و زیاترلە (4)چوارهەزار گوندی کاول وخاپوورکردوە ، هەزاران: ' فێرگەو پەرزگاو نەخۆشخانەو سەرچاوەی ئاو و شوێنی مێژووی و دێرن و ژینگەوسروشتی تێکداوە و تەختی کردوەو شوێنەواریانی نەهێشتەوە !،
جینۆساید یەک ڕەهەندی نیە و چەند لایەن و ڕەهەندێکە، جینۆسایدی "بەدەنی و ئابووری و ژینگەیی و کەلتوری و پێشکەوتن وزانستی..هتد"، بەشێوەیەکی سستیماکی جێبەجێی کرد لەباشوری کوردستان ،بەهاکاری جاش و موستەشارەکان کەپێشڕەویان بۆسوپای عێراق دەکرد..گوندبە گوند و ناوچە بەناوچە لەپێشی بەعسەوەبوون ، تەنانەت مریشکیان لەکولانەدا دەردەکردو بەتاڵانیان دەبرد و دەستیان لە هیچ شتێک نەپاراست !، حوکمەتی بەعسی ئەفلەقی چوار تاوانی قەدەغەکراوی گەورەی  دەژ بەگەلی کورد ئەنجامدا لەماوەی چەندساڵێکی یەک لەدوای یەکدا ،   (8)هەزار پیاوی بارزان لەژن ومناڵەکانیان جیاکرانەوەو بێسەروشوێنی کردن وکیمیاوی بارانکردنی شاری هەڵەبجە (5)هەزار مرۆڤی بێتاوان شەهیدبوون و ئەنفالی گەورە لەهەمووناوچەکانی کوردستان دەستی پێکرد بەچەند قۆناغێک (182) هەزار مرۆڤی کوردی بێسەروشوێن وگولەباران وزندەبەچاڵ کرد و زیاترلە چل هەزار کوردی فەیلی لەخاکی عێراق بەدەرنا، تێبینی/  ئەو ئامارانەم لە(دیکۆمێنت و بەیاننامە وبەڵگەنامەی:  ئەونوسەرولێکۆڵەوەرانەی تایبەت بەجینۆساید) وەرگرتوە ، مەرجیش نیە تاوانەکان لەکاتی جەنگدا ڕووی دابێت، جینۆساید تاوانێکی نێونەتەوەییە ،بۆیە قەدەغەیە بەپێی یاسایی نێودەوڵەتان ،بۆیە هەر دەسەڵات و حوکمەتێک ئامرازوچەک و مادەی قڕکەربۆلەناوبردنی گیانلەبەران  بەکاربهێنڕێت ،دەبێت سزای بدرێت.
لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس، لەساڵی (2003)چەندین گۆری بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان هەڵدراوەتەوەو بەشێک لەئێسکوپروسکەکانیان گەڕێنراوەتەوە بۆ باشوری کوردستان ،لەمۆنۆمێنتەکانی ناوچەکەدا بەخاک سپێردراون.
وەلی بەشێکی تاوانبارانی سەرەکی وجێبەجێکارانی شاڵاوی ئەنفال لەدادگای تاوانەکانی عێراق دادگایی کران و بەسزا گەیەنڕان، وەبەشێکی تریان دەربازیان بوو !، تاکو ئەمیستاکە دادگایی نەکراون، ئەوانەش موستەشاروجاشە خۆفرۆشەکان بوون ، کەلە دوای ڕاپەڕینی بەهارێ 1991لەلایەن حزبەکوردیەکانەوە لێبوردنی گشتیان بۆیان دەرکر، بەهەرپاساوێکبوو دەربازیانیانکردن لەسزادان و دادگایکردنیان، بەداخەوە ئەوە پێشێلکردنی مافی 182هەزار ئەنفال و کەسوکارەکانیانبوو دەرحەقیانکرا! 
دەبووایە ئەو مافە کەسوکاری ئەنفالکراوان بڕیاریانی لەسەر بدایە نەک حزبو دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەو حەقەیان پێشلکرد..بێئەوەی بگەڕێنەوە بۆ دادگاو یاسا ،لێبوردنی گشتگیریان بۆیان دەرکرد.
جاش و بەعسیەکان بەبێ سانسۆرو لێپرسینەوەو ترس تراینتێر دەکەن لەنێوان کوردستان و وڵاتاندا، وەلی زۆربەیان پلەوپۆست و موچەیان هەیە.
ئەمە شەرمێکی گەورەیە بۆ دەسەڵاتی کوردیی، کەتاکو ئئێستاکە پاڵپشتی جاش و بەعسیەکان دەکەن.
سەرەڕای ئەوە دێن ڕێگری لە چالاکی و بەیاننامەی ڕێکخراو و چالاکەوانانی مەدەنی دەکەن بۆیادی جینۆسایدو ئەنفال،
هەروەها گەورەی وتاوانی ئەنفالیان لەمووچەدا بچوککردۆتەوە ،تاوانێکی ئاوا دژ بەمرۆڤایەتی نابێت لەچەندشتێکی بێ موقەدەسدا کورت بکرێتەوە ئەنفال خۆی موقەدەسە، پێوستبوو هەوڵی جدی بدرێت بەیاسا حکومەتی عێراق داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکات، وە کاربۆ ڕاپێچکردن و سزادانی تاوانبارانی کۆمەڵکوژیەکان بکرێت،  وەشوێنە سەربازگەکان کە ئەنفالیان تیایە بنبەستکردبوو وەکو سەربازگەی تۆبزاواونوگرەسەلمان و مەعسکەرخالیدو..هتد، بکرێتە مۆزەخانەو مێژووی دڕندانەی بەعسی تێدا بهێڵرێتەوەو مێژووی ئەنفالی تێدا کۆبکرێتەوەو لەفەوتاندن بپارێزێت،بۆنەوەکانی داهاتووی گەلی کورد تالەبیری نەکە مێژووی ئەنفالکراوان ئەو ڕۆژەیان بۆ دروستکردون و دڕندەی ئەوحوکمەتەیان لەبەرچاوبێت ،                               کەبۆخۆی شوێنەکان هەزاران چیرۆکن،
ئەنفال هەزاران چیرۆکی تەواونەکراوە. 
پێوستە بە پیماننامە نێو دەوڵەتێەکان ڕێگری لەدووبارەنەبوونەوەی جینۆسایدی گەلان بگیرێت بەگشتی وگەلی ستەم دیدەی کوردیش بەتایبەتی.
34ساڵە گەلی کورد برینی نوێ دەبێتەوەوسارێژ نابێت، دەسەڵاتی کوردیش بەردەوام ئەو زامەی لەجەستەی قوربانیانی ئەنفالدایە خوێی بۆدەپرژێنێت بەسەردا بەئازارتری دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە