توندوتیژی، دەستدرێژیی و کوشتنی ژنان
Thursday, 10/03/2022, 1:00
سەرەتایەک بۆ ژن ، ژن واتە مڕۆڤ،لەڕەگەزی مێینەیە، لە هەمان پۆل(ڕەگەز)ی مێینە دروستبووە،مێینە ئەو ڕەگەزەیە کە خواوەند وا دروستی کردووە ، هەم پۆلی خۆی وە پۆلی نێرینەش لە جەستەیدا هەڵگرێ تا سورەکەی تەواو دەبێت و دای دەنێت! لەوانەیە بگوترێ بۆمێینا هەردوو ڕەگەزەکە هەڵگرێت و ئەمەش پێشێلکاریە بەرامبەری ، من باس لەڕووە تەندروستیەکەی ناکەم ئەوە پسپۆڕانی تەندروستی بەتایبەت هی ژنان،ئەوە کاریانە، بە بۆچونی خۆم..ژن زۆر نەرم ونیان و ئارامگروو بەهەست وسۆزە ، لایەکی دیکە لەجەستەی ژناندا..هەڵگری منداڵ هەیە واتە(منداڵدان)و لە پیاوان دا (تۆ)، لەژن دا هێلکە هەیە.
بۆیە هەردوو ڕەگەزەکە لەئامێزی ژندان!
ئایا پۆلی نێرو مێیەک لە هەمان پۆلی مێ جێگایان بووەتەوە، بۆ دوای هاتنە دنیای پڕ لەجنجاڵیەوە، جیاکاری هزر بەرامبەر بەیەکدی درووست بوو؟ وەڵامی ئەمە لای زۆربەمان ڕوونە ، کەپەروەردەی ناتەندروستی خێزان و کۆمەڵگا هەزاران ساڵە بۆنی ژنانی سریوەتەوە، ئەمەی بەرپاکردووە، ئەوەتا بەسەر تاک بەتاکی کۆمەڵگەوە نوساوە، بووەتە خەتمێکی هەمیشەیی ومۆرکێکی کوردی بەبەردا داڕێژراوە ، لەزیهنی تاکی خێزاندا، ڕەنگی داوەتەوە بەسەر هەموو مڕۆڤەکان !
ڕێبەر (ئۆجالان) دەڵێ : "خێزان دەوڵەتی بچووکە" کەواتە خێزان دەوری دەوڵەت ببینێت، ئەو دەوڵەتە ئەرکە لەسەری دادپەروەر بێت وخزمەتی تاکەکانی کۆمەڵگا بکا، خێزانیش ئەو ئەرکەی لەئەستۆیە ، بەپەروەردەیەکی دروست پێی پەروەردەی بکات، ڕێگەبدات ژنی ناو خانەوادەکەی بەشداری لەسیستمی بەڕێوبەری و جومگەکانی خێزاندا بکات،مافی تەواوی پێ ببەخشێت، زوڵم وستەمیان لێ نەکڕێت.
ئەگەر ئەم دەوڵەتە بچووکە لەڕیشەوە یەکسانی بەرپا بکات، دژی مافە رەواکانی ژنان نەبێت، ئەو دەمە جیاکاری لەنێو هەر دوو ڕەگەزەکە دروست نابێت..لینکی بەهێز لەنێو تاکی ڕەگەز چیاوازەکاندا هەبن بۆتێگەیشتن لەیەگدی، گفتوگۆ یەکێەکە لەو لینکانە.
ژن لەکۆمەڵگای کوردیدا ، لەسەدەی ڕابردوو و ساڵانی پێش پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیاو کرانەوەی کۆمەڵگا بە ڕووی دنیادا، دەور و ڕۆڵێکی کاریگەریی زۆریان بینیوە لەنێو کۆمەڵگەو خێزانەکانیاندا ، لەکایە کۆمەڵایەتی وسیاسی و پەروەردەیی و ئابووری و بازرگانی وتەندروستی و...هتد.
شوێن دەستیان و ماندوبوونیان دیاربووە، بەشۆڕە ژن وەسفکراون، بەدایکی نەتەوەو بە دایکی بەجەرگ و لێهاتوویی ناو براون..ژن دایکی ژیانە ،
زۆرن ئەو ژنانەی خەمی خاک وکوردو کوردستان و خێزانیان لەکۆڵ نابوو، ژنی وەها لەکۆمەڵگایی کورد هەبووە و هەن کەلە دوای کۆچ و لەدەستدانی هاوسەرەکەی یان کەسێکی ئازیزیی یاخود دەستگیرانەکەی پۆشاکی ڕەشی پۆشی تا مردن.. ئەمە دەرخەری بەوەفایی ژنە لەنێو نەتەوەی کوردا،
وەلێ لەم ڕۆژەڤە بەشێکی ژنان خودی خۆیان تاوانبارن، کە تاوان بەرانبەر هەمان ڕەگەزی خۆی دەیکات !
ژن ناسنامەی کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانە ،بەڵام لە نێو کۆمەڵگەی سەردەمیانە ،هێشتا لە نێو نەتەوەی کوردا ژن بەکەم بەها تەماشا دەکرێت، ژن لەزیندانی دەسەڵاتی کوردییدا ئێستاکە هەیەو ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەدرێن، حوکمدراون ..بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی و هەرتۆمەتێکی تر ، هۆکاری سیاسی و حزبی لەپشتەوەیە ..ئەمە کارەساتە حکومەت بەرانبەر بە ژنان دەیکات!
لە بری ئەوەی هەوڵی تەواوەتی بۆسزادانی بکوژانی ژنان بدات ، دێت ڕێگری لە ژنان دەکات تا داوای مافی خۆیی وگەلەکەی نەکات و دەستبەسەری دەکات یان تۆمەتی ئەخلاقی بۆ دروست دەکات و لەکەداری دەکا لە نێو گەلەکەیدا، ئەمە شەرمەزارییە بۆ حکومەت وحزبی دەسەڵاداران ،کە بانگەشەی دیموکراسیەت دەکەن لەژێر ئەو دیموکراسیەتەدا ژنان سوکایەتیان پێ دەکرێت.
بەڵام لەلایەکی دیکەوە بەشێک لەژنان بەتوانست و سەلیقەی خۆیان توانویانە بگەنە ئامانج و لەسێکتەرەکانی حکومڕان و جومگەکەکانی حوکمەت وشوێنەحوکمی وناحوکمیەکان جێگایان هەیە و ڕۆڵی بەرچاودەبینن، یاخود هەرکارو پیشەو بەرهەمی خۆیان بەدەست دەهێنن، ئەمە جێی ئەوەیە زیاتر هەوڵی بەرەوپێشچونی بۆ بڕەخسێت ، کاری جەسوورتری لەسەر بکرێت، ژن خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزەو بەرگەی زۆر چەڵەمەو دەردەسەری بوون بەهەر هۆکارێک بینیوەێتی،بۆیە دەبێت ئەو ئیرادەیە نەشکێنرێت ،
بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە بەناوی ئازادی ڕەهاو بێسنوری تاک، کۆمەڵێک گەنج لەهەردوو کڵاس (ڕەگەز) ،بەتایبەت مێینە بەکاریان دەهێنن بەمەبەست بۆ تێکدانی خێزان وگۆمەڵگە بەناوی جیاجیا ،بەمۆدیل ونمایشکارو پێشکەشکارو هونەرمەندو ...هتد، ئەم جۆرە نواندنکارانە گەیەنراونەتە لوتکەی تێکدانی شیرازەی خێزان و تاک لە کۆمەڵگادا ، زەبەلاح کراون و وەکو کاڵا فرۆشتنیان پێوە دەکرێت !
وەلێ بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان لەپشتی ئەم کارەساتانەوەن ! بەناوی ئازادی تاک و مافەوە ، ژنان وکچان لەخێزان دادەبڕن..،
ئەمجۆرە ڕیفرۆمانە دەبێت خۆیان خۆیان گەورە بکەن و ڕێگە نەدەن بەئامانج بکرێن و بەکاربهێنڕێن بۆ تێکدانی کومەڵگا.
با کار لەسەر سەلماندنی ژنان بکەن ، کە ژنان تاجی سەرە ، نەک بەهۆی جنس وجەستە و ئازادیی ڕەهاوە بیانکەنە بوکەڵەی دەستی کەسانی بێ مۆڕاڵ ، لەیانەشەوانەکان و جێگاکانی هاوشێوە ، بۆ پیاوە "هەوەسبازەکان و گیرفان پڕ بە پارەی میللەت" شەوێکی سووریان پێ بەڕێبکەن .
بەداخەوە ژن کوشتن یا خۆکوشتنی ناچاری و ودەستدڕێژیکردن ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ و ساڵ لەدوای ساڵ بوەتە خەسڵەت و لەهەڵکشاندایە!!
ئەم کارەساتانە بەبێ هۆکار نییە، چونکە کوشتن و دەستدڕێژی لە هەموو جیهاندا هەبووەو هەن، بەڵام لەباشوری کوردستان سەرەڕای بەرەو رووی پێشکەوتنی کۆمەڵگە لەزۆر ڕووەوە ،کرانەوەی بە ڕووی ئەوروپاو تێکڵاوبوونی کەلتوری وڵاتانی دنیادا، ڕێژەی کوشتنی مرۆڤ بەگشتی و بەتایبەتی ڕەگەزی مێینە لە ئاستێکی مەترسیداردایە ،لە"حاڵەتەوە بووە بەدیاردە "!
ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە
*بەشێک لەمیدیاوتیڤیەکان و تۆرەکۆمەڵاییەتیەکان، کاریگەری نەگەتیڤیان لەسەر تاک وخێزان هەیە.
*هێنانی ماددەیی کحول و ماددە بێهۆشکەرەکان، بەئەنادزەیەکی ئێجگار زۆرو بێسانسۆری پێویست، کاریگەری لەسەر خێزان وکومەڵگە دروستکردوە .
*زۆربوون و هێنانی ژنانی لەشفرۆش بەگروپ،لەوڵاتانی هاوسنوورو باشوری عێراق وناوخۆیی ،بوونەتە مۆتەکەی سەر هەستی نەوسنی و هۆش و سۆزی بەشێکی زۆر لە ڕەگەزی نێر ،هۆکارن بۆ تێکدانی پەیوەندی خێزانی.
*خراپی باری ئابووری،کاری کردۆتە سەر کۆمەڵگا و بووەتە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی چەندان خێزان ولەیەکترازاندن ڕووی داوە .
*کەم وشیاری کۆمەڵگە وخێزان وتاک ، بەرپرسیانە مامەڵە لەگەڵ یەکدی ناکەن و نەبوونی گفتوگۆو لەیەکتێگەیشتن وهزری پیاوسالاری بەرامبەر بەژنان.
*بەشێک لە ڕێکخراوی ژنان کار لەسەر ئازادی بێ سنوور و تاک گەرایی دەکەن و بەمەش خێزان و کۆمەڵگە بەرەو گرفتی زۆرو کێشەی کۆمەڵایەتی دەبات.
هۆکاری ترو جیاوازتریش هەن..هتدی.
بۆ چارە پێوستە لەحکومەت و سێکتەرەکانیەوە و لایەنی پەیوەندیدار هەوڵی جدی بدەن، بۆ کەمکردنەوەی ئەو هۆکارانە ،سێکتەرەکانی وەکو یاساو پەروەردە و ئەوقاف و ڕۆشنبیری و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئابووری، ڕێکخراوەکانی ژنان بەگشتی و ئەنجومەنی خانمان و کۆمەڵگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ ..ئەم سێکتەرانە کە دامەزراون وبوون بەبار لە حکومەت و کۆمەڵگە.. پێوستە کاری بنچینەی بەئەنجام بگەیەنن.
هەر کۆرو کۆربەندو دیبەیت و پانێڵێک دەکرێت ،پوستە لەهۆڵە داخراوەکانەوە بهێنرێتە شوێنەگشتی و ناوەندەکانی پەروەردەو فێرکردن و شۆێنە مەدەنی و حوکمێیەکان ، تا زۆرترین هۆشیاری ڕێنمایەکان دەگاتە تاک بەتاکی کۆمەڵگا ، ڕاگەیاندنەکان لە وشیارکردنەوەی خێزان وتاک کاریگەری باڵایان دەبێت..بۆیە پێوستە بە ئەرکی تەواوەتی خۆیان هەستن و دەوری هۆشیاری و ڕێنمانییە کۆمەڵایەتی ویاسای وپەروەردەیی و خێزانییەکان بڵاوبکەنەوە، تا بەلایەنی کەمەوە کوشتن و دەستدڕێژی وشکاندنی شکۆی ژن کەم بکرێتەوە ،
لە ناو گەلی ئێمەدا شتە پیرۆز وجوانەکان ، ئاوەژوو بونەتەوە ، نەپیاوان بەجوانی و زیهنیەوە لە ژنان دەڕوانن ، نەژنانیش بەپۆزەتیڤەوە لەپیاوان تێدەگەن ،لە ڕاستیدا هەردوو ڕەگەزەکە بۆ یەک ئامانج تێدەکۆشن..ئەویش ژیانێکی ئارام وخۆشگوزەران و بەختەوەرییە، لەژێر یەک چەتردا، ئەو چەترەش
خێزانە، بەمانای خێزانێکی پەروەردەیی و تەندروست،
نەک خێزانێک لەکۆمەڵگایەکی گەورەو تەندروستیەکی خراپ و کەم ئەزموون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست