سیاسەت ئاوا ئەکرێ؟
Saturday, 27/07/2024, 20:47
لە وڵاتانی جیهانی سێهەمدا زۆر جاربە ناوی سیاسەت خۆدزینەوە ئەکرێ لە کەموکورتیەکانی کۆمەڵگاوئەو وڵاتەی کە ئاڵۆگۆڕیی مەزنی بەسەردا هاتووە.دەسەڵاتداران داییم پێدزیلکەیانە لەو مژارانەی کە رۆژانە ئەقەومن وگرینگن وپەیوەندیان بە چارەنووس وژیانی رۆژانەی خەڵکەوە هەیە.لە هەر قۆناغێكی دژواریی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتیدا ئەگەر دەسەڵات دەست لە پێ درێژتر مایەوە ورێکاریی چارەسەریی لە دەست دەرچوو،پەنا ئەباتە بابەتی نەگونجاوولاوەکی،بۆ ئەوەی کۆمەڵگای پێ بخافڵێنێ.
ژیانی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی لەسەر تەوەرگەلی جۆراوجۆرداڕێژراوە بۆ ئەوەی زیاتر درێژە بە مانەوەی خۆی بداپەنا ئەباتە مژارگەلێکی هەمەرەنگ ودوور لە راستیەکان.تایبەتمەندیی دەسەڵاتە دیکتاتۆڕەکانی سەردەم هەرئاوا بەڕیوە چووە،بەو واتایە،هۆش وهەستی جەماوەرڕاکێشرێتە سیاسەتێک کە بە هێج جۆڕێک لە تەک گونجاندن قالب ناکرێ وناگاتە ئامانج.پاش ماوەیەکی کورت مەلاکانی تاران بە هیندێک وتاری لە سیاسەت وئەقڵ بە دوور،وایان هێرش کردە سەرسەددام وحزبی بەعس کە مەجبور ما هەڵەیەکی ستڕاتیژیک وماڵوێرانکەر بکا وهێرش بەرێتە سەر وڵاتی ئێران.مەلاکانیش بە باشی ئەم هەلەیان قۆستەوە وگووتیان ئەو شەڕە نێعمەتێکی خوداییە بۆ ئێمە.شەڕنێعمەت نییە،بەڵام بۆ درێژە پێدانی دەسەڵاتداریەتیی دیکتاتۆڕەکان دەبێتە نێعمەت.
داوی تەواوبونی شەڕی ئێران وعێڕاقیش،درووشمی لە ناوبردنی وڵاتی ئیسڕائیل بیانوویەکی دیکەی بوو بۆ بەردەوامکردنی دەسەڵاتی مەلاکان.درووشمی لە عەقڵ بە دووری:ئیسڕاییل شێر پەنجەیە ودەبێ بن بڕ بکرێ لەسەرگۆی زەوی، دەگەڵ رۆژگاری سەردەمدا ناگونجێ.بەڵام ئەوە کۆماری مەلاکانە وهەر کەس ئەزانێ دەسەڵاتی خاوەن ئیدئۆلۆژیا بۆ پەردە پۆشکردنی ئەو نەهامەتیەی کە خاکی ئێرانی داپۆشیوە چیتر نییە.
ئەگەر تڕامپ بۆ جاری دووهەم ببێە سەرۆککۆماری ئامریکا؟
جیاوازیی ئامریکاو ئێرانی ژێر چەکمەی مەلاکان عەرز تا ئاسمانە.ئاغای تڕآمپ،بۆ چوارساڵ سەرۆککۆماریی ئامریکای کرد،هیچ خێروبێرێکی ئەوتۆی بۆ نەتەوەکەمان نەبوو،تەنانەت منەتیشی بەسەردا ئەکردین وئەیووت:هەواپەیماشەڕکەرەکانمان لە ئاسمانەوە چەکدارانی داعش دەکوژن وگریلاش دەچێتە سەر جەستەی کورژراوی چەکدارانی داعش!بۆ چەند مانگێکی دیکە هەڵبژاردنە لە ئامریکا،هیچ بە دووری نازانم بۆ جاری دووهەم هەمیسان تڕامپ ببێطەوە بە سەرۆککۆمار لە ئامریکا.
پرسی تڕۆری تڕامپ هێشتا بە روونی بۆ رای گشتی ىلاو نەکراوەتەوە.کەس بە باشی نازانێ ئەو کارە،بەدەست کۆماری ئیسلامی کراوە یان کەسانی دیکە لە ناوخۆی ئامریکا.هەرچۆنێک بێ رووداوێکی سەیروباوەڕپێکراو نەبووە.ئەوەی کە بۆ من گرینگە هەڵوێستی شەخسی تڕآمپە بەرانبەر بەو ترۆڕەی کە لە سەری ئەنجامدراوە لە ئاست کۆماری ئیسلامی.کێ چاوڕوانی ئەو قسەیەی لە کەسایەتیەکی وەک تڕامپ دەکرد کاتێک دەگەڵ بنیامین نتانیاهوولە کۆبوونەیەوەکدا بڵێ:ئەگەر من تڕۆر کرام هیوادارم ئامریکا وڵاتی ئێران لە سەر گۆی زەوی لە ناوبەرێ وپاکی کاتەوە!
پرسی سەرەکی لەوەدایە:ئێرانی مەلاکان بۆ قەوزەپۆشکردنی ئەو پرسە گەرینگانەی کە یەخەی گرتوون وبۆیان چارەسەر نابێ درووشمی هەڵخەڵەتێنهێنەری،ئیسڕائیل دەبێ لە سەر گۆی زەوی پاک کرێتەوە،تاردادەیەک خەڵکی بێ بەختی ئێرانیانبێ دەنگ کردوە.بەڵام ئەگەر لە داهاتوودا تڕامپ بۆ سەرۆککۆماریی ئامریکا هەڵبژێدرێتەوە،ئەوئەبێ بۆ گووتنێکی ئاوا بێنێتە سەرزاری ولە بەر چآوی رایگشتی جیهان خوازیاریی لە ناو بردنی وڵاتی ئێران بکا؟
بە پێی هەڵبژاردنی چەند رۆژی رابوردووی سەرۆککۆماریی لە ئێران،لە سەتا ٦٠یا ٧٠ی خەڵک لەو دەسەڵاتە ناڕآزین،ئاغای تڕآمپ ئەوە نازانێ؟ئەگەر کەسێکی نائاگاونەخوێندەوار ئەو قسەیەی کردبایە خەڵک ئەیانووت ئەو کابرایە شێت بووە.
خامنەیی،ئەڵێ:ئەبێ ئیسڕائیل لە سەفحەی رۆژگار پاک بێتەوە وشێرپەنجەیە!
تڕامپ،دەڵێ:ئەگەر من تڕۆر کرام،هیوادارم ئامریکا ئێران لەسەر گۆی زەوی پاک کاتەوە!
سیاسەت ئاوا ئەکرێ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست