دوژمنی زانا و رووناکبیری نەزان!

Saturday, 25/11/2023, 15:18

1280 بینراوە


نەتەوەی هوشیارو دوورناس هیچکات گلەیی وگازەندە لە دووژمنەکانی خۆی ناکا.نەتەوەیەک سەردەکەوێ کە نەیاری خۆی زۆر باش بناسێ.بۆیە گوتوویانە دوژمنی زانا لە سەردەستی خۆی بەرزت دەکاتەوە،بەڵام ئەوەی تەختی پشتت لە عەرز دەدادۆست یان رووناکبیریی نەزانە.تایبەتمەندیەکانی ئەرێنی کۆمەڵگایەک چۆن هەڵدەسێنگێندرێ؟چۆن بزانین نەتەوەیەک بەرەوئازادی هەنگاوئەنێ.چۆن بزانین چین وتوێژی نووسەرورووناکبیرولێزانی کورد خەمخۆری خاک ونەتەوەکەیانن؟ئەوەکاتێكە کە ئەو چین وتوێژانە بوێرانە دەستیان پێنووس بگرێ ومێژوومان لە پاک وناپاک جودا بکەنەوە.
سرووشتی حیزب یان رێکخراوەی سەقەت،پەروەردەکردنی کۆمەڵگایەکی سەقەتە. پەروەردەکردنی رووناکبیرو نووسەری خاڵی لە ویژدانە. ترسنۆکترین رووناکبیریان نووسەر،لەناو دیوەخانی سەرکردەی ماڵپەرەست وخۆویست بەرهەم دێ. پێنووسی ئازاوراست بێژ رەحم بە خەیانەتکارانی نەتەوەی کورد ناکا. رووناکبیریان نووسەر بە کەسێک ئەڵێن کە دەرگایەک بکاتەوە بۆئەو راستیانەی کە لە داهاتوودا روودەدەن. هزریی رەخنە گرتنی کەسی نووسەر لەسەر ئەو رووداوانە بونیاد ئەنرێ کە نزیکن لە راستیەکانی ناو کۆمەڵگا. لە دونیای نووسەریدا خۆ گێلکردن لە مێژوو،یان رووداوەکانی رۆژانە گومان دەخاتە سەرکەسایەتی ئەو رووناکبیرە یان ئەو نووسەرە.

مێشکی برشاوی:

ئەوکا. . . عومەرە خەڵكی شآربۆکانە ویەکێکە لە دەروێشەکانی قازی محەممەدوبنەماڵەی قازی محەممەد کە دۆنکیشۆت ئاسا مریدیانە وهەر کەس رەخنە لە قازی بگرێ بۆی قەبوڵ ناکرێ. ماوەی چەندساڵێکە ئەگەر هەڵە نەبم لە وڵاتی بریتانیا ئەژی. لەناو ماڵەکەی خۆیدا دونیایەکی بچووکی وێنەی مێشکە بچووکە برشآویەکەی دروست کردوە لە هۆدەیەکی بچووکدائەوەی ئەیڵێ،دووبارەی ناکاتەوە!چەند ساڵ لەوەی پێش بۆ ئەوەی چەند پرسیارێکی لێبکەم داوای دۆستایەتیی سەرفەیسبوکم لێکرد وئەویش قەبوڵی کرد. رۆژانە لۆخۆی دەوڵەتی کوردیمان بۆ دروست دەکاوپێ هەڵادەڵێ.
لە دەمە تەقەیەکی کورتیی نووسیندا،رەخنەم لە سیاسەت وئاکارەکانی قازی محەممەدگرت وبە کەسێکم شووبهاند کە زۆر زوو پشتی لەو کۆمارەکرد کە بە فیتی رووسەکان راگەیاندبوو، جگەلەوانەش کاتێک پێمگووت:قازی ٤٥ کیلۆمیتر بەرەو پیری پلەدارێکی نیزامیی شآی ئێران چوووداوای بەخشینی لێکردوگووتوویە:ببورە کۆمارم راگەیاندووە. یەکسەر وەک سرکە هەڵچوووگووتی ئەگەر لە دۆستایەتی ناو فەیسبوک بۆ خۆت نەڕۆیە دەرێ من مەجبور ئەبم خۆم دەرت بکەم.
لە راستیدا منیش هەر مەبەستم لەو دۆستایەتییە ئەوچەند پرسیارە بووکە لێم کرد. لەو کورتە ویدئۆیە کە کا. . . عومەر رەنگە بە یەکێک لە شآکارەکانی خۆی بزانێ،باسی وڵاتی نۆڕوێژدەکا کە ئەگەر بەڕێز ئۆجەلان لەوێ بەند کرابایە ئیزنی پێ دەدراهەم شەڕ دەگەڵ وڵاتی نۆڕوێژ بکاو هەمیش بەرهەمەکانی بنووسێ وبڵاوی کاتەوە. رووناکبیریی کورد هەرکات خۆی لە گێلییدا،هیچ سنوورێک نامێنێ نەیبەزێنێ. ئاخری نەزان،تۆ وڵاتی نۆڕوێژو تورکیە لە تەنیشت یەکترلە سەر تای تەرازوو دادەنێی؟
لە فەرموودە بێ جێیەکانیدا،دەخوازێ بڵێ،ئەوبەرهەمانەی کە بەرێز ئۆجەلان لە ماوەی زیندانیی بونی خۆیدا نووسیویەتیوبڵاوبۆتەوە،بە فەرمانی میتی تورک وئیزنی دەوڵەتی تورک وشەخسیی ئەردۆغان دەنووسرێن وبڵاوئەبنەوە. ئەونەفامە نازانێ چۆن دژایەتی دۆزیی کورد بکا. بەرهەمەکانی بەرێز ئۆجەلان کە لە زیندانی ئیمڕاڵییەوە بۆ ڕآی گشتی ودونیای زانست بڵاوکراونەووە،جگە لە زمانی تورکی،بە زمانی کرمانجی وسۆرانی وئینگلیزییش بلاوکراونەتەوە. رەنگە بە زمانی دیکەش وەرگێڕانیان بۆ کردبێ.
خوێنەریی ئەو بەرهەمانە،جگە لە وەی هەزاران کەسن،دەیان وسەدان کەسایەتی بیانی لە مامۆستای زانکۆکان وپڕۆفسۆڕو شآرەزانی سیاسەت وخەمخۆری دۆزی کورد خوێندوویانەتەوە. تا ئێرە من لە زمانی هیچ شآرەزایەکی خوێندەواروزانا لە سیاسەت نەمبیستووە کە گومان بخەنە سەر ئەوەی کە کتێبەکانی رێزدار ئۆجەلان بە پێنووسی میت ودەوڵەتی تورک دەنووسرێن وبڵاو دەبنەوە. تکا لە هەرکەسی شارەزاش ئەکەم ئەگەر بە بەڵگە بتوانێ بیسەلمێنێ ئەو بەرهەمانەی ئۆجەلان جێگای گومانن بۆ خۆی رێکخراوەکەی دەستکردی دەوڵەتی تورکن.
لە پەڕتووکی ژنۆ لۆژیدا،باش دەردەکەوێ کە درووشمی. ژن،ژیان،ئازادی،کە سنوری کوردستان وئێرانی بڕی وگەیشتە گوێچکەی دانیشتوانی وڵاتانی بیانی،چۆن کاریگەریی لە سەر خەبات وتێکۆشآنی ژنی کورد وبیانی کردوە. کا. . . عومەرەکان لە راستیەکان هەڵدێن وخۆیان لە کەریەتی ئەدەن. با لێرەوە بیریان بێنمەوە کاتی خۆی کە قازی خۆی بەدەستەوەدالە پڕۆسەی دادگایی کردنەکەیدا دادوەر لە قازی محەممەدی پرسی تۆ دەتوانی وەک مەلامستەفا رابکەی بۆئەوەی زیندانیی نەکرێی. لە جوابدا قازی محەممەد گوتی:خۆ من ژن نیم ڕابکەم،ئەوە هەستی کەسێکە کە وەک یەکەم سەرۆککۆماری، کۆماری مهابادناسراوە ویائێرەش حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران شآنازیی پێدەکا. ئەو جوابە بۆ عومەرکڵۆڵەکان ورووناکبیرە مێشک برشآوەیەکان بەسە کە لە جیاوازیەکان تێبگەن.

وتەی کۆتایی:

لەسەردەمی خۆیداکاتێک نەمرماندێلالە زیندانی تاکەکەسیدابەند کرابوو،لە تەنیشت هۆدەکەی خۆیدا،هۆدەیەکی دیکەشی تێدا بووکە کاتیک خێزانی سەردانی دەکرد،بتوانن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکدارازونیازی دڵێ خۆی بە یەکتر بڵێن. بەرێز ئۆجەلان نە ژنی هەیە ونە کەسوکاریشی بە هاسانی دەتوانن سەردانی بکەن. ماوەی سی مانگ زیاترە کە هیچ هەوڵالێک لە ژیان و سڵامەتی ومان ونەمانی وی نازانرێ. من بە عومەرحەمیدی وخوێڕییەکانی هاوفکری ئەو ئەڵێم،خۆتان ماندوومەکەن،بڕۆن لە راستیەکان بگەڕێن ووەک دووژمنی قەستەسەریی کورد بیر مەکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە