روانگەیەکی دیکە لە ٣١ی ئاب!
Friday, 01/09/2023, 13:21
ساڵهای ساڵە لە سەر٣١ی ئاب بابەتو نووسراوە لەسەر سایتە کوردیەکان بلاو ئەبێتەوە.بنەماڵەی بارزانی بە شآنازیی بۆ خۆیانی پێناسە دەکەمن ودەڵێن،ئەگەر ٣١ی ئاب نەبوایە ئەوڕۆسیستمێک بەناوی دەسەلات لە باشووری کوردستان بوونە نەئەبوو!
لە راستیدا ئەوەی کە زۆر جێگای رەخنەیە ودەبێ لە مێژوودا سرنجی بدرێتێ ناهوشیاریی وکەم تەرخەمی خەڵكە لە بآشووری کوردستان.گەلێک کە دەسەڵاتداریەتیی دڕندەی سەددامی تاقی کردبێتەوە چۆن رێگا بە بنەماڵەی بارزانی دەدا کە ٣٢ ساڵ بە کەیفی خۆیان ئەوەی کە پێیان خۆشبوو،بەسەری دێنن!
مەلا مستەفای باوکیان بەئاشکرا بە کوڕەکانی گووتبووکە تائەو جێگایە هاوڕآیەتیی سەرهەڵدان وشەڕی چەکداریی بکەن کە بۆتان کراوە،هەرکات زانیتان بەرەو شکان دەرۆن خێرا وەک من پەنابەرنە یەکێک لەو وڵاتانەی کە کوردستانیان داگیرکردوە.ئیستێ بەئاشکرابنەماڵەی بارزانی بوونەتە عەڵقە بە گوێی تورکەکان ووەک نۆکەرێکی باوەفاکە بۆیان دەچەمێنەوە.
هەرچۆنێک بێ رەخنەو گازەندەی سەرەکی لە باشووری کوردستان دەکەوێتە سەرشانی خەڵک.لەناو تەواوی چین وتوێژەکانی ئەم کۆمەڵگایەشدا قڕێژترین چین وتوێژنووسەروشآعیرومامۆستان زانکۆ پشکی هەری گەورەیان بەردەکەوێ.
هەرنەتەوەیەک لە خۆیڕا دەست پێنەکاوفێڕ نەبێ رەخنە لەخۆی بگرێ راستەوراست وەک ئێستێی باشووری کوردستانی لێ بەسەردێ.لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی رابوردوودا بنەماڵەی تاڵەبانی وجیرەخۆریەکانیان بە شانازییەوە دێنە سەر مێدیاکان ودەڵێن، کە گۆیا ئەوان خوڵقهێنەریی ٣١ی ئاب نەبوون.بەڵام هەرکات مێژووی ئەوانیش لە شەن دەدەی لە نۆکەرایەتی بۆ دووژمن ونەیاری خاکی کوردستان کەمتر نەبوون لە بنەماڵەی بارزانی.
من وەک تاکێکی کورد هیچکات رەخنە لەو دەسەڵاتە ناگرم.هەر چی بەسەرمان دێ لە خۆمانە.بنەماڵەیەک کە شآنازیی بە خەیانەت وبە کرێگیراوی بکاوخەڵکیش چەپڵەی بۆ لێدا،تووشی ئەو رۆژە دەبێ کە بە سەری هاتووە.نەتەوەیەک کە چاوەڕوانی ئەوە بێ بیانی چارەنووسی بۆ بڕەخسێنێ ودەسەڵاتی بۆ بڕووخێنێ دەبێ ئەورۆژەش بە چاوی خۆی ببینێ کە بۆیان خوڵقاندووە.خەتای بنە ماڵەی بارزانی نییە،چون لەوەتی هەن فێرن ٣١ی ئابەکان بە سەر خەڵكدا فەرز بکەن وکەسیش دەنگێ لێوە نەیە.نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستان هیچ حیسابێکی سیاسی وئەخلاقی وئابووری بۆ ناکرێ،راپەڕین وڕاماڵ کردنی ئەو دەسەڵاتە بۆتە ئەرک لە سەر سەریان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست