کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ پێشمەرگە لە باشووری کوردستان

Monday, 14/08/2023, 14:41


هیچ گومانم لەوەدانییە کە کەسانی سادە دڵ ودڵسۆزلە باشووری کوردستان هەن کە بە بێ چاوەڕوانی چەکی پێشمەرگایەتیان دەشآن کردوە وخەریکی تێکۆشآنن.لە رابوردووشدا هەر بەوجۆرە بووە.بەڵام رێژەی ئەوکەسانەی کە گیانی خۆیان فیدای خاک ورێبازەکەیان کردوە زۆر کەمە.لە باشووری کوردستان کە لە ژێر چەنگی ئەو دووبنە ماڵەیەدایە هەزاران کوڕە هەژارئەم رێگایەیان بڕیوە تا بگەنە ئامانجەکانیان.
دوایی ئەوەی کە ئامریکاوهاوپەیمانەکانی حیزبی بەعس وسەددام حوسێنیان بۆ رووخاندین ،رۆژگارێکی پڕڵە نامۆوسەراسەرلە ئاڵوگۆڕیان بۆ دروست کردین.ئامریکاییەکان نەیاندەزانی دوای حیزبی بەعس قۆناغێکی دژواربەرۆکی دانیشتوانی عیڕاق و باشووری کوردستان ئەگرێ.لەم ناوەدا ئەوەی کە قازانجی کردووە دەسەڵات دارانی کۆماری ئیسلامین کە بەدروستکردنی حەشدی شەعبی وحەشدی کوردی ببنە مەزنترین مەترسی بۆ باشووری کوردستان.هۆیەکەش روون وئاشکرایە.هاوکاریی تاڵەبانی ومەسعود بارزانی پێش هێرشی راستەوخۆی نیزامیی ئامریکا بۆ سەر عێڕاق تەنیا بۆ پاراستنی خۆیان وبەرژەوەندیی حیزبیی وکۆکردنەوەی سەروەتو سامان بووە.ئەوان لە جیاتی بەرفراوان کردنەوەی دۆزیی کورد،داوای پارەوچەکیان لە ئامریکا کرد!
پرسیارێکی گرینگ هەیە کە کەمتر ئاماژەی پێكراوە.ئەویش بونی هێزێکە لە باشووری کوردستان کە ئەم دووبنەماڵەیە ناویان ناوە پێشمەرگە.ساڵهای ئامریکا حەول دەدا ئەو هێزە لە چەنگ حیزب وبنەماڵە دەرهێنێ بەڵام سەرکەوتونەبووە.بە تایبەت دەخوازێ تا هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٤ لە مانگی دووی ئەوساڵەو لە رۆژی ٢٥ ی مانگی شووبات ئەو کارە بە ئەنجام بگەیەنێ.تائێرە سەرکەوتوونەبووە.ئەوەی کە ئامریکا دەگاتە سیاسەتەکانی بابەتێکە کە داهاتوو روونی دەکاتەوە.
ئەوەی کە دەبێ گرینگیی پێبدرێ پرسی پێشمەرگە وپێشمەرگایەتیە.بەرآستی باشووری کوردستان خاوەن پێشمەرگەیە؟بەڕآستی ئەوکەسانەی چەکیان بە دەستەوەیە وبوونەتە ماڵ بۆ ئەو دووبنەماڵەیە پێشمەرگەن، یان دەستەمۆی ئەم دەسەڵاتەن.

بۆ پێشمەرگە

هەرچۆنێک بێ وەک مرۆڤ دەژی ومافی ژیانت هەیە.ئەگەر هیچ خوێندەواریشت نەبێ،خۆ توانای بیرکردنەوەت هەیە.زیاتر لە سێ دەیەیە کە وەک بکوژوداردەست وبەکرێگیراوی بنەماڵەو حیزبیی بە داروبەردت دادەن،کەچی وەک بەرد ساردوشڕی ومتەقەت لێ نایە.تۆ کوڕی ئەو گەلەی، خۆ کوێر نی وچآوت دەبینێ.نازانی ئەو خەڵكە چی بەر هاتووە؟تۆ لە ئاسمانەوە نەهاتووی،ریشەت لەم خاکەدایە.تاکەی چەک بۆ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی هەڵئەگری وخۆت بە کوشت ئەدەی؟
هیچ شەرم لە خۆت ناکەی،هەر نەبێ شەرم لەو شەهیدانە بکەوە کە زۆرینەیان دەناسی.ئەگەر شارەزای مێژوونی،پرس لە خەڵكانی دیکە بکە تا پێت بێژن مێژوو چییە،تا پێت بێژن مێژووی ئەو دووبنەماڵەی چۆنە.هێدی هێدی تۆش وێنەی بوونەوەرێکت لێ‌هاتووە کە کارت بۆتە کوشتنی مرۆڤەکان،ئەوەندە گێلی کە خۆت فیدای کوڕەکان ونەوەکانی بارزانی وتاڵەبانی دەکەی.
خانووت نییە،زەویت نییە،مووچەت بەشی دە رۆژناکا،پارەی دوکتوردەرمانت پێنادرێ،منداڵت کۆک وپۆشتە نین،خێزانت سەدان ئاواتی زۆر بچووکی هەیە بۆت جێ بە جێ ناکرێ،پێمان ناڵێی ئەو تفەنگە چییە دەشآنت کردوە؟متمانەت پێدەدەم لە یەکەم هێرشی دڕندانەی حەشدی شەعبی وحەشدکوردیی نێوەی زێدەتان بەرگریی ناکەن وچەک فڕێ دەدەن.هیوادارم ئەو بۆچوونەی من قەت نەیەتە دی.بەڵام ئەزموونی کەرکوک وشەنگال مێژوویەکی دیکەی تۆمارکردوە.حەیفە خۆت بۆ بکوژێکی وەک مەحموود سەنگاوی وکەماڵ کەرکوکی وشێخ جەحفەرمێ بازو...کوڕەکانی تاڵەبانی وبارزانی بە کوشت دەدەی.
بڕۆن تۆزێک بیر لەو داهاتوو بکەنەوە.دەگەڵ ئەو وتارە ویدۆیەکی سەرنج ڕاکێش ببینن وببیسن تا بزانن مەلامستەفاوپاش ماوەکانی کێن.تا بزانن ئەوانە شایانی ئەوە نین وەک شا بژین وتۆش بۆ بژیوی ژیانت وەک  چآولەدە ستێک وسواڵکەرێک بتنرخێنن.ئێوە پێشمەرگی نیشتمان نین،بەکرێگیراوی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانین وئەوانیش تا ملان نۆکەری دووژمنی کوردوخاکی کورن.بیر لە حاڵی خۆتان بکەنەوە،پێشمەرگەی نیشتمان بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە