دڵۆپێک خوێنی پێشمەرگە!
Saturday, 27/05/2023, 11:45
مەسعودبارزانی جار جارهیندێك وشە ودەستەواژە بە کارئەهێنێ،بێ ئەوەی بیر لە رابوردووی خۆی وبنەماڵەکەی بکاتەوە.ئەورۆژانە لەسەر فەیسبوک گووتنێکی بێ نرخی ئەم مرۆڤ کوژە بڵاو کرایەوە کە ئەڵێ:من قەترەخوێنێكی پێشمەرگە بە تەواوی سەروەت وسامانی ئەو دونیایە ناگۆڕمەوە.
کارەسات لەوەدایە کە لە ئاست ئەو گشتە بێ رێزییەی کە بنەماڵەی بارزانی بە نەتەوەی کوردیان کردوە،زۆرینەی کۆمەڵگا بێ دەنگە.هیچ مرۆڤێک کە بە بارتەقای سەرەدەرزیەک ویژدانی هەبێ،باش دەزانێ کە مەسعودە شێت ئەو گووتنەی بەراستی نییە.سی ساڵ دەسەڵاتداریەتیی ئەو بنەماڵەیە وکارنامەی باوکی گۆڕ بە گۆڕیان ئەوە مان پێ ئەڵێ،تەنیا بەگەوجکردنی کۆمەڵگایە کە ئەو جۆرە گووتارانە ئەدرێن.سەروەت وسامانی سەرخان وژێرخانی باشووری کوردستانتان رادەستی داگیرکاریی کورد کردوە وئاواش ئەدوێن!
زۆر جار لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە چاوی خۆمان دیتوومانە کە پێشمەرگە خەریکی سواڵكردن بووە،یان سکاڵای لەم ژیانە هەبووە کە تێیدا ئەژی.رەنگە مەسعود بارزانی شێوەی ژیانی خۆی وبنەماڵەکەی دەگەڵ خەڵكی باشووری کوردستان لێ تێك چووبێ.ئەو زاتە مرۆڤ کوژە بۆ ئەوەی گووتنەکەی جێگای باوەڕبێ،پیش ئەوەی لە دەسەڵاتی بخەن،ئەبوایە خۆی دەستی لە کورسی ودۆلارهەڵگرتبایە.
کێ پێشمەرگەیە؟
ئەو کەسانەی کە مەسعود بارزانی بۆ جووڵاندنی هەستی ناسیونالیزمێکی قۆڕوسەقەت نازناوی پێشمەرگەیان لێ ئەنێ دوورن لە رێکاریی پێشمەرگایەتی. ئەرکی پێشمەرگایەتی پێناسەیەکی روون وئاشکرای هەیە.ئەوانە هەمان ئەو کەسانەنەن کە لە شەنگال وکەرکوک ڕایان کرد.ئەم هێزە لەم بەشە لە وڵات وەها قێزەون بووە کە وەک دارێکی دووسەر گواوی لێهاتووە.بۆ داهاتووی سیاسی باشووری کوردستانیش جێگای هۆمێد وهیوانین.هەر ئێستێ دەسەڵاتدارانی بەغا،مووچەی مانگانە بۆ ئەوتفەنگ چییانەی بارزانی تەرخان بکەن،گرووپ،گرووپ،خۆیان رادەستی مووچەی بەغا ئەکەن.ئەوەش هیچ تاوان نییە.کاتێک چاو لە ژیانی کوڕەکەی مەسروور بارزانی ئەکەن کە لە تەمەنێکی کەمداخۆشترین ژیانی هەیە وکچ وکوڕی پێشمەرگەش ژیانی لەو پەڕی ناخۆشیدایە،مافی خۆیانە گلەییان لە ژیانی خۆیاندا هەبێ.
حۆلە پیاو،باسی کام پێشمەرگە ئەکەی؟ئەوانەی کە لە ژێررێبازی قیادەمووەقەتە راوە پێشمەرگەیان کرد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ودەکەمپەکانیان ئاخنین تا کۆماری ئیسلامیتان لێ رازی بێ؟یان باسی پێشمەرگەکانی سەردەمی ئاشبەتاڵی باوکت دەکەی؟یان رەنگە باسی ئەو پێشمەرگانە ئەکەی کە شەڕی ناوخۆییان بۆکردی؟یان ئەو پێشمەرگانەی کە بە دووقۆڵی دەگەڵ سەددام حوسین،هەڵەبچەیان خوڵقاند؟
تەمەنی دەسەڵاتداریتان بەرەولاوازیی ئەڕوا.دونیای دەرەوەی کوردستانیش ئێوەیان وەلاناوە.ئێستێ گرینگترین بابەتە کە کەوتۆتە سەر زاران ئەوەیە،ئەوەی کە دزیوتانە دەبێ لێتان وەرگێڕێتەوە.ئەوانەی کە ترۆرتان کردون وئەشکەنجەتان داون،رۆژی تۆلە سەندنەوەتان دیاری دەکەن.ئەوچەکدارانەی لەسەر ناوی پێشمەرگە تفەنگیان بۆئێوە هەڵگرتوە،نەتەنیا پێشمەرگە نین،بەڵكوم تفەنگچی کەسانێكن کە بۆ خۆیان نۆکەری عەڵقە بە گوێی داگیرکاری خاکی کوردستانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست