ئەوەش لە زمانی رووداوتیڤی!
Friday, 10/02/2023, 22:09
راگەیاندن وکاری مێدیایی لەو سەردەمەدا چرکە بە چرکە بەرەو پێشکەوتن هەنگاو دەنێ.زانست ومێدیاکانی سەردەمی وەها گرێدراوی یەکترن کە هەرکامیان بە بێ ئەویترناتوانن دونیایەکی رووناک وهەمەرەنگ وپڕلە فێرکاریی بخوڵقێنن.هەروەک دەزانین جیهانی پزیشکی لە ڕێگای کەسانی ئاکادیمێک ولێوەشاوە وشارەزادەگاتە مەبەست.بۆ پەروەردەکردنی کەسایەتیەکی خوێندەوارومێدیاکاڕێکی زانا،ساڵهای ساڵ کات وئابووریی پێویستە.
کۆمەڵگای وشیار بە دوعاونوشتە بەڕێوە ناچێ.کۆمەڵگای زانا پێویستیی بە فێڕگە ومامۆستاوزانکۆوپەڕتووک ومێدیایەکی ئەوڕۆیی هەیە.سیستمی پەروەردەو ڕاهێنانی هەروڵاتێک لەسەر ڕیبازی بونیادنانی مێدیاو زانکۆو
راگەیاندنێکی هاوچەرخە کە خاک وگەلەکەی پێ دەپارێزرێ.
دوای ئەوەی کە ئامریکاوهاوپەیمانەکانی بڕیاریانداسەددام حوسێن وحیزبی بەعس وەلانێن،بەشێک لە خاکی نیشتمان،واتا باشووری کوردستان کەوتە دەست سیستمێکی بەڕواڵەت تێکۆشەروبە ناوەڕؤک چەتەی سیاسیی کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نوێنەراتی خۆیان سەپاندووە.ماوەی سی ساڵ زیاترە هیچ بەروموومێکی نەتەوەیی ونیشتمانیان بۆ خەڵك هەژارنەبووە،خێروبێریش بۆ داگیرکار بە پێی فیلان هەڵژاوە.
ئاستی پێشکەوتنی کاری مێدیایی وزانستی مرۆڤناسیی لە سەرلەشی مرۆڤەکان وئاژەڵەکاندا لە زۆر بواردا گەیشتۆتە رادەیەک کە دونیای پزیشکی زۆر بەرآشكاوی وبە زمانێکی مێدیایی،زانستیی لە شاشەی تیڤیەکان باس لە لەشی مرۆڤەکان وگیانلەبەرەکانی دیکە دەکا.ئەوکارە پێویستە سەرەتا لە فێڕگەکاندا بۆ قووتابیەکان دەسەت پێدەکاوپاشآن پەل دەهاوێژێتە زانکۆوناوەندە مەزنەکانی زانستیی جیهانی.
دونیای پێشکەوتوولەوبوارەدا،حەوجێی بە زمانێکی پێشکەوتووی زانستی ومێدیایی هەیە،لە تەنیشت ئەو دووبابەتە گرینگە کەسانی لێزان وخوێندەواروپرۆفیسۆڕوئاکادیمێک قسەی چآرەنووس سازی لە سەر ژیانی مرۆڤ وژیانی سرووشت وژیانی ئاژەڵەکان پێیە.دونیای مێدیایی وزانستی بەهەمهێنەر، پێکەوە گەیشتوونە ئاستێک کە مرۆڤ جگە لە ناسینی دەوروبەری خۆی وشوێنی ژیانی خۆی،دەبێ جەستەی خۆشی بەوردیی بناسی تا بە باشی بیپارێزێ.
رووداوتیڤی،لە باشووری کوردستان بەرهەمی ئەقڵی بنەماڵەیەکە کە تەواوی ژیانیان بە نانی نۆکەری وسەرشۆڕی بۆ داگیرکەری کوردوناوەندە سیخوریانەکانی جیهان تێپەرێوە.ئەو ئەدەبیاتەی کە/ شآهۆ / لۆمپەن کە یەکێک لە بەرێوەبەران وکارگێڕآنی رووداوتیڤیە،تەنیا شآیانی بنەماڵەی دزوچەتەی ماڵباتی بارزانییە.ئەو ئەدەبیاتە تاکی کورد تەنیا فێری لۆمپەنیزدەکا.رووداوتیڤی بە پارەی خەڵکی بەش مەینەت دەگەڕی.شێوەزاری ئاخاوتنی بەڕێوەبەریی ئەو بەرنامەیە کە باس لە بەشیک لە جەستەی مرۆڤ وئاژڵدەکا،بۆ کۆمەڵگای وشیارپرسیار دروست دەکا.ئەودەسەڵاتەی باشوور ئەوەندە بێ شەرمە کە رووی دیکتاتۆڕێکی وەک سەددامی سپی کردۆتەوە.
بایکۆت کردنی،رووداوتیڤی وەک ئەرکی لێهاتووە.چون کاری ئەو دەزگایە بڵاوکردنەوەی زەهرودەرۆدەلەسەی زانستیی وسیاسی وئەخلاقیە.کوژاندنەوەی ئەو کاناڵە لە ناوماڵەکاندابۆتە ئەرک بۆ تاکی وشیار.باچاولە رووداو تیڤی نەکەین وئەرکی خۆمان بە جێ بگەیەنی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست