بەڵگەکان ئەدوێن

Wednesday, 27/12/2023, 22:52


بەڵگەکان کۆن نابن،تا کۆنتر بن پڕواتاترن.بەڵگەکان لە سەر کەسایەتیەکانی مێژوویی بەشێکن لە پێناسەوناسنامە وهەڵسوکەوتی مرۆڤەکان.لایەنیی گرینگیی بەڵگەکان ئەوەیە کە خوێنەریی بەڵگەکان یان کۆمەڵگا،یان نەتەوەیەکی هوشیار چۆنیان لە شەن ئەدەن وهەڵیان ئەسەنگێنن.خوێندنەوەی بەڵگەکان جیاوازە دەگەڵ ئەوەی چۆنیان باوەڕ پێ بێنی.بۆ خوێندنەوەی بەڵگەکان لێکدانەوەی بوێرانە ورەخنە گرانە قسەی پێیە.دەمارگرژیی وخۆگێلکردن لەو راستیانەی کە ناوەرۆکی بەڵگەکان دەتەنن،تڕاژیدیاودواکەتوویی بە دووی خۆیدا دێنێ.بەڵگەکان لە سەرووی ئەو سیاسەتەن کە گەمەی سیاسیی لە سەر مرۆڤەکان بەرێوە ئەبەن.
بەڵگەکان هەردەم تازەن ومرۆڤ هان ئەدەن کە کوێرانە وەدووی رووداوە سیاسییەکان نەکەوێ کە سەرکردوە وحیزب وڕیکخراوەی کوردیی بەسەرمان دێنن.بەڵگەکان دژی ئەو هەستوسۆزەن کە بنەمایەکی راستەقینەیان نییە،چون ئاوێتەی مێژوون ومێژووش لێواولێوە لە بەڵگەیە.بەڵگەکان مێژوون،مێژووش بە بێ بەڵگە ناوەرۆکێکی لاوازە.
پێشینەی دوورودرێژی هەر حیزبێک نایەتە واتای ئەوەی ئەو حیزبە شۆڕشگێڕە یان ئازادیخوازە،کارنامەو پلان وستڕاتیژیی ئەو حیزبەیە کە قورسایی خۆی ئەخاتە سەرکۆمەڵگایەک کە تینووی ئازادیە.حیزب دەبێ پێشاهەنگ بێ لە مەڕ چارەسەریی کێشەکان،حیزبی مۆدێڕن وپێشکەوتووئەوحیزبەیە دەگەڵ ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی جیهان خۆی بگونجێنێ.حیزبی پێشاهەنگیش لە کەندوکۆستەکان سیاسیی وکۆمەڵایەتی ناپرینگێتەوە.هیچ حیزبێک بە هەراوهووریا وخۆبەزلزانیی سەرکەوتن مسۆگەرناکا.

ئاڕشیوی کوردستانپۆست:

مژاری ئەو بابەتە لە سەرحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانە،لەسەردەمی خۆیدا چۆن / ژێ،کاف/ یان بە فیتی باقرئۆف هەڵوەشاندەوە وحیزبی ذێمۆکڕاتیان لە سەردەستی قازی محەممە کردە جێگروەی ژێ،کاف،ودرووشمی کوردستانی گەورە چۆن بووبە دێمۆکڕاسی بۆ ئێران وخودموختاری کوردستان وزۆر مژاری دیکە لە رووپەڕیی کوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە.دەتوانن سەردانی بکەن وبیخوێننەوە.

بەڵگەکان ئەدوێن:

ساڵی ١٩٧٨مەزنترین ئاڵوگۆڕلە ئێران پێكهات وناویان نا شۆڕشی گەلانی ئێران.پاشآن بە هەڵبژاردنێکی سەراسەریی لە ئیران بووبە کۆماری ئیسلامی.هاوکات بە هەڵاتنی شای ئێران ودامەزراندنی ئەوکۆمارە، حیزب ورێكخراوەی کوردیی رووخساری خۆیان نیشآنداوکەوتنە گۆڕەپانێک کە پێیان دەگووت سیاسەت.
دوای بەستنی کۆنگرەی چوارحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە شاری مهاباد،هەرچۆنێک بووقاسملووبەرپرسایەتیی یەکەمی ئەو حیزبەی بە دەستەوە گرت ووەک سکرتیری ئەو حیزبە دەست نیشآن کرا.هەر لە رۆژی یەکەمەوە مەلاکانی کۆماری ئیسلامی بە ڕاشکاوی دەیانگووت، تاقمێک لە بەرپرسانی ئەو حیزبە پەیوەندیان دەگەڵ سەددام وحیزبی بەعسدا هەیە.هەرچەند حیزبیەکان حاشآیان لەو مژارە دەکرد،بەڵام لە راستیدائەو پەیوەندیە هەبووە،بەتایبەت لە شەخسی قاسملووداوەڕاست ئەگەڕآ.چون تەنیا کەسێک بووە کە دەیتوانی دۆستایەتی سەددام بکاوبچێتە لای سەددام.بۆیە مەلاعەوڵای حەسەنزادەش دۆستی نزیکی قاسملوو، لە وتووێژێکدائەوەی سەرەڕاست کردۆتەوە وئەڵێ:قاسملووتەنیا جارێک منی دەگەڵ خۆی بردۆتە لای سەددام.ئەوەش بەو مانایە دێ کە قاسملووبۆ خۆی چەندجاڕێکی دیکەش سەددامی بینیوە.
وێڕای وتارەکە دووبەڵگەش دەبینن کە بە زمانی عەڕەبی بە دەستخەتی قاسملوووئیمزاوناوی خۆی بۆ سەددامی نووسیوە وداواکانی وی جێ بەجێ کردوە.بەڵگەکانم کردۆتە زمانی کوردیی بۆ ئەوەی باشترلێی تێبگەن.پرسی سەرەنجڕاکێش ئەوەیە داییم کارگێڕآنی ئەو حیزبە ئەو قسەیە دووپات دەکەنەوە کە بەڵێ،ئیمە پەیوەندیمان دەگەڵ حیزبی بەعس وسەددام هەبووە بەڵام نەک لەسەر حیسابی کوردو حیزبەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان!پەوەندیی دەگەڵ دڕندەیەکی وەک سەددام،بۆ پاساوهێنانەوە نابێ،سەددامیش ئەوەندە ساویلکە نەبووە بە مفت چەک وپارە بداتە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران.
بەڵگەی ژمارە یەک کە بە دەستخەتی قاسملوووواژۆی خۆی بەزمای عەڕەبی کە بۆ سەددامی نووسیوە:
ئەوبەڵگەیە ناووواژۆی/ئیمزا/ی قاسملووی لەسەرە.بەوشێوەیە دەست پێ ئەکا.
بۆرێزداروبە حورمەت سەرۆککۆماری سەددام حوسین،سڵاووحورمەت.
لەسەر بنەمای دەستوری / ئەمر/ بەرێزتان ومەیلی ئەو برایانەی کە لە بەغدا بون،دیدارێکم پێک هێنا و / دەستورەکانی/ تۆم پێ راگەیاندن.حەولمدادەگەڵ ئەولایەنانەی دیکەش کە تۆ ویستۆتە پەیوەندی بگرم.لە کۆتاییدا توانیم سەربکەوم ودەگەڵ ئاغای عەزیزمحەممەد کەسی یەکەمی حیزبی کومونیستی عێڕاق وبرامان جەلال تاڵەبانی کەسی یەکەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،جودا جودا وهەروەها پێکەوە دیدارپێک بێنم.
ئەوان گووتیان ئەتوانن بە نوێنەرایەتی کەسانی دیکەی،وەک حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان،وتووێژ بکەن.هەڵبەت لەو بوارەدالە نامەکانی ئاغای موکەڕم تاڵەبانی ئاگادار بون ولە نیگەرانییەکان وئازارەکان وخەمەکانی ئەوانیشدا هەستم پێکردکە هەر لەو بوارەدا بووە.بۆیە دوای وتووێژێکی دوورودرێژ وتۆکمە لە بارەی رابوردوووئازارەکانی وخەمەکانیان زانیم کە ئەو برایانە بە راستی خوازیارن کە کەندوکۆستەکان لاببرێن وحەولیان بۆ بدرێ تاکۆتایی بە هاوکاریەکی راستەقینە کۆتایی بەو گشتە ئازارانە بدرێ کە زەمان بەربووە.
بۆیە لە سەر بنەمای وەها خواستێک وهەست بە بەرپرسایەتی کردن،بە نووسینی ئەو بابەتانە کە دەگەڵ نامەکەی پێشکەشی تۆ ئەکرێ ولە ناخی دڵەوە خوازیارم کە قەبوڵی بکەی ولەبەر چاوی بگری.هیوادارم لە ڕێگای حەولوتێکۆشآنی خۆم خێرێکی بۆ عێڕاقێکی یەک پارچە بۆ وڵات وداهاتوویەکی پڕشەنگدار بۆ دوونەتەوەی برا،یانی کوردوعەڕەب تێدابێ،من توانیبم سەرکەوتووبم.
دەگەڵ رێزوحورمەت:ئیمزا
ع،قاسملوو.
بەڵگەی ژمارە دوو:١٨/٢/١٩٨٩م:رەنگە مەبەست لە نووسینی پیتی /م/ نەهێنیی بوونی بەڵگەکەیە.کە واتای مەحرەمانە یان نەهێنی ئەدا.
حوزووری بەرێز سەرۆکۆمار،سەددام حوسێن.
دوای رێزوحورمەت.
سپاسی پەیامە / زارەکیەکەی/تۆوسەرەنجە گەورەکەت ئەکەم.باش دەزانی کاتێک دەروون پاکیی لە کاردا بێ،لایەنەکان بە وتوووێژیی برایانە وکاریگەر باوەڕمەندن.چۆنیەتی وتوووێژ دەکەوێتە دەکەوێتە ریزیی دووهەمی گرینگیی پێدان.بۆیە لەو ڕێگایەوە ئەوپەڕی خۆشحاڵیی بە / دەستوری/ ئێوە بۆ دەست پێكردنی وتوووێژ،لە نێوان بەرپرسانی حوکومەتی ودامودەزگاکانی حوکمی وبرایانی کورد رائەگەیەنم.
خۆشحاڵم کە لەو ئەو ڕێگایەوە رایبگەیەنم هەر بەرپرسایەتیەک لەو بوارەدا بکەوێتە ئەستۆم،ئامادیی تەواوی ئەو بەرپرسایەتیە بە سەربڵندیەکی تەواو بە جێ بگەیەنم.
ع،قاسملوو،ئیمزا.
گووتنێکی کورت:
لە دەستپێکی بەڵگەی یەکەمداقاسملووبۆ سەددام حەسێن دەنووسێ،لەسەر دەستوری بەڕێزتان،بەکار هێنانی وشەی ئەمر یان دەستور واتای ئەوە ئەگەیەنێ کە پەیوەندیەکە لە نێوان دووکەسی سەردەست وژێردەستە.قاسملوولە کوردستانی ئێران حیسابی توورێکی بۆ هیچ حیزب وسازمانێک نەدەکرد،کەچی دەگاتە سەددام دەستورەکانی ئەو جێ بەجێ ئەکا.
لە بەڵگەی ژمارە دوودا،سپاسی سەددام ئەکا کە بە پەیامی /زارەکی/ وسەرەنجە گەورەکەی، جوابی نامەکەی ئەوەی داوەتەوە بەزارەکی.سەددام قەت دەست خەتتی خۆی بۆ قاسملوونەناردووە.ئەوەش جۆرێکە لە بچووک کردنەوەی قاسملوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە