فمنیست شوێنیزمی ژنی ئێرانی!

Sunday, 10/12/2023, 21:53


بە بێ دەمارگرژیی من لەسەر ئەو باوەڕەم کە جەوهەریی پڕڕەنگیی بەرابەریی ژن وپیاوکە بۆتە درووشمی بنەڕەتیی فمینیستەکان وبەتایبەت ژنە فمینیستەکانی فارس لە ئێران  لە درووشمی ژن،ژیان،ئازادی،دادەبینم.گیان لەدەستدانی ژینای کورد کە خەڵکی شاری سەقزە،رووداوێکی لێواولێوە لە تڕاژیدیایەکی ناخواستە وجەرگ بڕبووبۆ یەکەمین جارئەو درووشمە لە کاتی بە خاک سپاردنی ژینالە سەقزهاتە سەرزاران وکوردستان ووڵاتی ئێرانی تەنی.تەنانەت ئەو سنورانەشی بەزاندوو ولە زۆر وڵاتی دونیاداسەرنجی پیاوژنی بۆلای خۆی ڕاکێشا.
زۆریی نەخایاند سەرهەڵدانی دوای شەهیدکردنی ژینای کورد بووبە سەراسەریی لە ئیران ورۆژهەڵاتی کوردستان.لە زۆربەی مێدیاکانی خۆیی وبیانی ئەو سەرهەڵدانە بە شۆڕشی ژینا ناونرا.دەسەڵاتیش لە تاران بە تووندی ئەو سەرهەڵدانەی سەرکوت کرد.هۆیەکان زۆر بون،لێرە تەنیا ئاماژە بەوە ئەکەم کە لاوازیی ئۆپۆزیسیون کورد ونەتەوەکانی دیکە لە ئیران ئەو سەرکەوتەی خێراترکرد.

کاتێک شوێنیزم وفمنیزمی ئێرانی تێکەڵاوی یەکتر دەبن:

لەناو جەرگەی ناسیونالیزمی ئێرانی وئێرانگەرا،فمنیزمی ژنی ئێرانیش خۆی دەردەخا.مەرج نییە ئەو هەڵویستە سەراسەریی بێ.بەداخەوە لە وڵاتانی ئایین باوەڕی وەک ئێران،دێمۆکڕاسی وئازادی وبەرابەریی ژن وپیاولە چوارچێوەی فمنیزمداوەک دۆودوشآولێکدراوە. هەرچەند رەواڵەتی بابەتەکە هیچ گرفتی تێدا بەدی ناکرێ،بەڵام کاتێک کار گەیشتە کرداریی بابەتەکە،ئەوکات روخساری خۆی نیشآن دەدا.
لەهەندەران زۆرنەتەوەی جیاوازوەک پەنابەر دەژین.لەناو ئەو نەتەوانەداکوردوئێرانیش هەن کە هەم ژنن،هەمیش پیاو.تاقمێك لەوژنانە کوڵوکەسەریی بێبەختیو،ژیانێکی پیاوسالارانە لە رابوردووداتان پۆی جەستەیانی تەنیون.ژیانی ئازادی هەندەرانیش زۆر زووبارودۆخیی ژیانیان تووشی ئاڵوگۆڕمەزن دەکا.بۆیە چین وتوێژێکیان بەبێ ئاوڕدانەوەی پرسی ژن وئیدۆلۆژیای فمنیستیی باوەڕبەو فکرەدێنن ووەک دەروێشێکی زیکراوی لەسەرداوای مافی پەنابەریی جینسیەتی ودادپەروەریی لە نێوان ژن وپیاودا، هەڵویست لەسەررێبازیی فمینیستیی وەردەگرن وناڕاستەوخۆدەچنە دونیایەکی دیکەورەنگە پیاویش بە نەیاریی خۆیان پێناسە بکەن.
خەڵاتی ساخاڕۆف وژینای کوردوپارڵمانی ئوڕووپا:
پارڵمانی ئوڕووپا لە ٢٧ی رەزبەری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی (٢٠٢٣ز) خەڵاتی مافی مرۆڤی یەکێتی ئورووپا بە ناوی ساخاڕۆف بەخشیوە ژینائەمینی.بۆیە قەرارە ئەو خەڵاتە لە ٢٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی (٢٠٢٣ز) لە رێووڕەسمێکی شآیستەدا بدرێتە ژینا ئەمینی لە شآری ئێستڕاسبورکی وڵاتی فەڕآنسە.
کۆماری ئیسلامی وناوی منداڵان:
لەژێڕ سای دەسەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی لە ئیراندا،کاتێک ژنە کوردێک منداڵی دەبێ،پێویستە ئەو ناوەی لەسەردابنێ کە حوکومەت دانی پێداناوە.زۆر جاران ئەو ناوە دەبێ رەنگو بۆنی ئایینی هەبێ.لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو مژارە زەقترە،یانی دایکوباوکی منداڵی تازە لەدایک بووئەو مافەی نییە کە بۆ خۆی ناو بۆ منداڵی دیاری بکا،لە حالێکدائەو بابەتە بۆداهاتووی منداڵ یەکجار هەستیاروگرینگە.
بۆیە دایکوناوکی ژینا(مەهسا)، ویستوویانە ناوی ژینای لە سەر کچەکەیان بنێن.بەڵام ئیدارەی دیاریکردنی ناو بۆ منداڵان ئەو ناوەی قەبوڵ نەکردوە وناوی مەهسا بەسەر منداڵەکەیاندا سەپاوە.لە کاتی بەخشێنی خەڵاتی ساخارۆف یەکێتی ئورووپالەسەر ناوی ژینا ئەو خەڵاتەی دیاری کردوە،هەڵبەت بە ئاگاداریی دایکوباوکی.
ژینا،دایکوباوک وکەسوکاری هەیە.کوردەو خەڵكی کوردستانە.کە چی تاقمێک فمنیست شوێنیستیی ژنە ئێرانی،بە تووندی ئەو کارەی یەکێتی ئورووپایان شەرمەزارکردوەوحوکمیان داوە کە ئیللادەبێ لەسەر ناوی(مەهسا) ئەو خەڵاتە بدرێ بە ژینای کورد!ئەوژنانە هەڵبژاردەی کۆمەڵگایەکن کە رێگای دادپەروەریی ویەکسانی بە ژنانی هاوڕەگەزی خۆیان نیشآندەدەن.قەرارە لە داهاتووی کۆمەڵگای ئیرانداڕۆڵی سەرەکیان هەبێ بۆ بەرێوەبردنی وڵات.کە چی ئەوەیە شیوەی بیرکردنەوەیان لە وڵاتانی ئازاد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە