ناسیونالیزمی کوێر!

Wednesday, 29/11/2023, 21:58


ئەگەر ناسیونالیزم بە واتای ئەوە بێ کە نەتەوەیەک لە بواری نەتەوەیی وزمان وکولتور ومێژووفەرهەنگ وئاڵاو سروود...خۆی پێ لە نەتەوەکانی دیکەی سەر گۆی زەوی مەزنتر بنرخێنێ، ئەو نەتەوەیە لە درێژخایەندا بە تەنیا دەمێنێتەوە وئەوەی کە سەرخان وژێرخانی سیاسیی وئابووریەی کە هەیەتی لە دەستی ئەدائەوجۆرە لە ناسیونالیزم، بە ناسیونالیزمێکی کوێرپێناسە ئەکرێ.مرۆڤ لە کۆمەڵگایەکی زۆر مەزنتردا ئەندامە کە پێی ئەوترێ کۆمەڵگای نەتەوەیەکگرتوەکان.لەوکۆمەڵگایەدادەنگی زۆرینەوڕای چەند وڵاتێکی زلهێزچارەنووسی گەلانی ژێردەستە ولاوازدیاریی ئەکەن.ئەو وڵاتانە پێنج وڵاتن کە مافی وێتۆیان هەیە.بەداخەوە تا ئەوسەردەمە نەتەوەی کورد وەک ئەندامی چاوەدێریش لە ناو هۆڵی نەتەوەیەگرتووەکاندا حیسابی بۆ نەکراوە.
بەڵام ئەگەرلە روانگەیەکی دیکەوە چاو لە رێگوزەریی بیریی ناسیونالیستیی بکەین وبڕیاری خۆمانی لە سەر بدەین، دەتوانین بلێن، هەر نەتەوەیەک ئەو مافەی پێدراوە کە لە کوێ لە دایک ئەبێ وتێیدا مەزن ئەبێ، پێویستیەکی مێژووییە کە لەو خاکە خاوەن دەرکەوێ ورێز لە فەرهەنگ وزمانی دایکیی وکولتوروسروودوئاڵا وهەرچی پێرۆزییە، بگرێ.لەوسەردەشدا تەواوی وڵاتانی گەورەو چووک حەول دەدەن کە بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆش بۆ دانیشتوانی خۆیان دابین بکەن، سەرەتا ئەو خاکە دەپارێزن کە وڵاتی خۆیانە.تاکی هەروڵاتێك ئەگەر دەسەڵاتی ئەو وولاتەی قەبوڵ نییە، تەنانەت دژایەتیش ئەکا، بەڵام کاتێک وڵاتێکی بیانی هێڕش بەڕێتە وڵاتەکەی ئەودەبێ دەست بداتە چەک وبەرگریی لەو خاکە بکا کە تێیدا لە دایک بووە.ئەو ڕێبازە لە ناسیونالیزم لە سەردەمی ئێستاشدا هزڕێکی پیرۆزە.

کۆچی دوایی تاهیر خەلیلی:

چەند رۆژ لەوەی پێش هونەرمەندیی دەنگخۆشی کورد کە خەڵکی شاری بۆکانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە شآری سلێمانی بە جڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.پێویست بە گووتنە کە پاسپۆڕتی وڵاتی نۆروێژیشی هەبووە.ئەوەندەی من ئاگادار بم، لایەنگروهۆگریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بووە، چون دەیگووت من پەروەردەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانم..لە درێژایی تەمەنیدا چەندی ئاڵوگۆڕیی فکریی نەسەر هاتووە بۆ خۆی باشتری زانیوە.
ئەوەی کە سەرنجی منی راکێشاوە، راگەیاندنی پرسەی ئەو مەڕحومەی لە سەر فەیسبوک.بەتایبەت گۆرانییەکی هەیە کە دەڵێ: لە قەندیلی سەربەرزەوە، هەواڵت بۆ دەنێرمەوە...لە بەشێکی ئەو گۆرانییەدائەڵێ:هێزی پێشمەرگە نابەزێ، هەمووی هەرشۆڕشگێرن.لەو گۆرانییەدائەوەی کە سەرنجی منی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، شۆرشگێڕیی پێشمەرگەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان.لێرەداباسی باشووری کوردستان ناکەن کە پێشمەرگە چۆن بۆتە رۆبۆتی دەستی ئەو دووبنەماڵەیە تا خۆیانی پێ ساماندار بکەن.
کارنامەی ئەو ٤٣ ساڵەی کۆماری ئیسلامی وحیزبە کوردیەکان دیارن.باس لە کارنامەی کۆماری ئیسلامی ناکەم چون روون وئاشکرایە جییان بەسەر هێناوین.بەڵام کارنامەی حیزبەکانیش هەر روون وئاشکران.پرسی شۆڕشگێڕیی پێشمەرگەوئەو حیزبەی کە تێیدا پێشمەرگەیە کاڕێکی هاسان نییە.دوای هاتنەسەرکاریی کۆماری ئیسلامی، زۆریی نەخایاند کە حیزب وپێشمەرگەکانیان بەرخۆدانێکی مەزنیان نەکرد وزۆر زووشآروگووندەکانیان پێ چۆل کردن وخرانە ناو کەمپەکانی کۆیە وزڕەگوێژو ژێر رەحمەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.
لەوماوەیەدا بینیمان کەمپەکانیشیان پێ رەوا نەدیتن ودەریان پەڕآندن.پەرپرس وکار بەدەستیان کە پاسپۆڕتی هەندرانیان دە گیرفان دابوو، روویان لەو وڵاتانە کرد کە ئیزنی مانەوەیان پێدرابوو.هەژارو بێدرەتانیش کە چەکیان بۆ ئەو بەرسانە دەشآن کردبووو، سەرگەردان مانەوە ونازانن روولە کوێ بکە.لە گۆرانیی شادڕەوان تاهیرخەلیلیدا کە ئەو رۆژانە کەوتۆتە سەرزاران وچەپ وراست دەیڵینەوە، لە بەشێکیدا باس لەو دەکا کە هێزی پێشمەرگە هەر هەمووی نابەزن وشۆڕشگێڕن.
لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کات پێشمەرگە شۆڕشگێڕ نەبون، یان سەر بە بنەماڵە بون، یان ٢٥ کەس ئەندامانی کومیتە ناوەندی و٨ کەس دەفتەری سیاسیی بڕیاریان لە سەر چەکداروهێزی پێشمەرگەداوە.هەرکات ویستوویان شەڕی ناوخۆییان پێکردون، هەرکاتیكیش پێیان باش بووە شەردەگەڵ دەگەڵ دووژمنیان پێکردون.بەواتایەکی دیکە پێشمەرگە لەو دووبەشە لە وڵات هیچکات خاوەنی ئیرادەو بڕیاری خۆی نەبووە.لە یەکترازان وئاشبوونەوەی حیزبیی وبنەماڵەییشدا پێشمەرگە جورئەتی ئەوەی نەبووە کە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدا.لەو گۆرانییە شادرەوان تاهیر خەڵیلیدادەڵێ: لە قەندیلی سەربەرزەوەڕا باسی شۆڕشگێریی هێزی پێشمەرگە دەکا، خۆ قەندیل تاکە پێشمەرگەیەکی لێ نییە، هەر هەمووی گەریلان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە