مەلایەک دەڵێت ئەژدادی بگێ

Thursday, 07/09/2023, 22:13


سەردەمی رێنێسانس سەردەمێکی تاریکیی دیرۆکیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.ئەوسەردەم کڵێساوقشەکانی دەستڕۆیشتووی ناو کڵێساکان بەوپەڕی بێ ڕەحمیی دەسەڵاتیان گرتبووە دەست وبە کەیفی خۆیان شیروتیریان لە مرۆڤە زاناکان ولە زانستیی ئەو سەردەمە ڕادەکێشا.
سەدان کەسی وەک گالیلە وڕۆبسپێڕلە بەر گووتنی راستیەکان کەوتنە بەرغەزەبیی قشەکانی داگیرکاریی کڵیسا وژیانی خەڵک،خرانە ناو ئاوروسووتێنران.جورمی ئەو کەسانە ئەوە بوو کە گەیشبوونە سەر ئەو باوەڕە کە زەوی دەسووڕێ،بۆیە مانگورۆژوساڵ بەرهەم دێ.سەردەمی رێنێسانس دەگەڕتەوە بۆ سەدەی ١٥و ١٦ ی زایینی کە بە شێوەیەکی گشتی لە ناو وڵاتانی ئورووپایی پەرەی پێدراولاپەڕەیەکی  زێڕین لە ژیان ونوێ بوونەوە وتازەگەرایی لە مێژووی مرۆڤایەتیداپێکهات.
ئیترقشەوکلێسا پەراوێزخران وهزریی نوێ گەرایی لە سیاسەت ولە ژیانی رۆژانەی خەڵکدا هێدی هێدی چەکەرەی سەند،تا سەدەی ١٧ی زایینی کە کارەبا بەرهەم هێنرا،رووناکی وپیشەسازیی وزانست وزانکۆکان روویان لە پەرەسەندن کرد.لە زۆر شوێنی ژێردەستەی قەشەکان خەڵكی وەزاڵە هاتوودارپەردووی کلێساکانیان ئاور تێبەردا وسووتاندانیان.
بەڵام ئێستێ دەروازەی هەزارەی سێیە کە کورد ونەتەوەکانی دیکە تێیدا دەژین.لەوەها سەردەمێکداپرسی ئایین بۆتە کەرەستەیەک کە لەناو مزگەوتەکانی باشووری کوردستان کەڵكی لێ وەردەگێرێ.کوردلەو بەشە لە وڵات وەها گیرۆدەی سەلەڤییەکان وئاییندارەکانی بە ناو مەلا بۆتەوە کە پرسی نەتەوەیی وخۆشەویستیی بەرانبەر خاک وگەل خەریکە وەک گوناح بە ئەژمار دێ.
رۆژگار وای بەسەرهاتووە،کە کورد بون دواخراوە وئایین تان وپۆی ژیانی خەڵکی تەنیوە.بەداخەوە حیزبە دەسەڵاتدارەکانیش بە هۆی ئەەی تەنیا لە فکری مانەوەی خۆیان دان،جورئەتی ئەوەیان نییە بە پێچەوانەی هیندێک مەلا سەرهیشک هەڵویست وەربگرن.چون بۆ داهاتوو حەوجێیان بە دەنگیی ئەو کەسانەی کە خاوەنی دوکان وبازاڕی دین وئایینن.
لەباشوری کوردستان ئایینداریی سەلەفی ودەسەڵاتداریی پیاوسالاریی دینی پێكەوە ئاوێتەی یەکتر بون.کاتی رۆژەکانی هەینی،مەلای سەرمێنبەرهەرچی بەسەرزاریدا هات بە ڕاشکاوانە دەریدەبڕێ.بێ رێزیی بە خەڵک گەیشتۆتە ئاستێک کە مەلای نەفام راستەوخۆکەڵک لە جنێوی پیس ودەستەواژەی پیس وەردەگرێ!
وێڕای،وتارەکە کورتە ویدئۆیەکیش بە وردیی گوێ بدەنێ کە چۆن ئەوزارگڵاوە بێ حورمەتیی بە خەڵك دەکا،ئەو زارگڵاوە بێ کەرامەتترئەو کەسانەن کە پێشنوێژیی ئەوخوێڕیانە قەبوڵ دەکەن.ئورروپاییەکان پێنج سەدە زیاترە خۆیان رزگار کردوە ولە چەنگ کلێساوقشەکانی ناو کلێساکان.کورد دوای ئەوگشتە ساڵانە تازە خۆ دخزێنێتە ناو مزگەوتەکان!
ئەوشێوە قسەکردنەم پێ باش نییە.بەڵام تەنیا جوابێکە بۆ ئەو مەلایە کە بە خەڵک دەڵێ:ئەژدادودەگێم بڵێن،زەوی دەسووڕێ.منیش لە جوابی ئەودا گووتوومە:ئەژدادی خۆت بگێ مەلا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە