تاوانبارەکانی سەری رەش

Tuesday, 01/08/2023, 17:16


ئێوە مێشە کەرانەتان بینیوە؟ئەومێشانەی کە لە دەوری پیسایی باڵ لێ ئەدەن ودەفڕن وجار جار نووکە زوانێک لە پیساییەکاندا ئەدەن وبە دەوریدا دەخولێنەوەوویزە ،ویزیان دێ!ئێستێ سەری رەش وەک پیسایی ئەچێ.هەرچی کۆنە ئەنفال چی وکۆنە بەعسی وکۆنە کوردکوردژ لە دەوربەریی مەسعود بارزانی کۆ بوونەوە.ئێستێ مەسعود مرۆڤکوژ پیساییەو دەوربەریشی ئەو تاقمەن کە ناو هێناون.
پاشی ٣٣ساڵ دەسەڵاتداریەتی ئەو بنەماڵەیەش ناکەم.خەڵک لە باشووری کوردستان ئەبێ بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی بدەن.ئەو رۆژانە بە چرکە ئاڵوگۆڕ لە باشووری کوردستان لە پەیوەندیی دەگەڵ بەغدارووئەدەن.هەڵبژاردنی ئەوجارەی باشووری کوردستان هەرچۆنێک بێ چارەنووس ساز دیارە.هۆیەکەش ئەەوەیە چۆن ئامریکاو هاوپەیمانەکانی دەستیان لە دەسەڵاتی پێشووی ئەفغانستان بەردا وتاڵیبانیان لە ماوەیەکی کورتدا گەڕآندەوە ئەو وولاتە،وێدەچی هەمان سیاسەت لە سەر ئەو دووبنەماڵەیە رەچاو بکەن.چون دزی وگەندەڵی ونۆکەرایەتی بۆ ئێران وتورکیە ئەوانی بێزارکردوە.

ژێنۆسایدی ئیزەدیەکان و مەسعود بارزانی:

وەزاڕەتی دەرەوەی بریتانیا ئەوڕۆرایگەیاند کە ئەوەی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دژی ئیزەدیەکان کردی ژێنۆسایدە.بێ گومان ئەو هەنگاوە،هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ کەیسی ئیزەدیەکان.ئەو رووداوە دڵتەزێنە کاتێک وەک رووداوێکی جیهانی پێناسە دەکرێ کە دەسەڵاتدارانی کورد لە باشووری کوردستان لۆبییەکی بەهێزی بۆ ئەنجام بدەن.بە ڵام بە داخەوە ئەو کەسانەی کە لەو کۆمەڵکوژیەدا دەستیان هەبووە،ئێستا لە شاری هەولێرلە لایان مەسعود بارزانییەوە داڵدەدراون وبۆ پاراستنی ژیانی ئەوانیش خاوەنی پاسەوانی تایبەتین وژیانیان پارێزراوە ومووچەی تایبەتیش وەردەگرن.
مەسعود بارزانی بۆ کۆمەڵكوژیی بارزانییەکان فرمێسکی درۆزنانە دەڕێژێ وخۆی وا نیشآن دەدا کە گوناحی ئەو بارزانییانە ئەوە بووە کە بارزانین!کەچی لە کاتی خۆیدا هەزاران چەکداری خوێڕی سەر بە بارزانی لە شەنگال بون.کاتی نزیک بوونەوەی داعش زۆر زوو ڕایانکرد وئیزەدیەکانیان بەرەو ئەوکارەساتە برد.
ئێستی پرسیارێکی بێ جواب هەیە کە کەس خۆی لێ نادا.ئەویش ئەوەیە: کاتی هێرشی داعش کە بەرەو بەغدادەڕۆیشتن لە پڕرێڕەوی ئەو هێڕشە گۆڕاوروویان لە شەنگال وباشووری کوردستان کرد.ئەو کارە بە بێ ئاگاداریی ئەردۆغان ومەسعود بارزانی نەبووە.چون زۆر زوو هاتە سەر مێدیا گووتی:ئێمە شەڕی ئایینی ناکەین.لە کۆتاییشدا دەرکەوت کە پیلانێکی مەترسیدار بۆ باشووری کوردستان داڕژاوە.چون داعش خەریک بوو لە هەولێر نزیک بێتەوە.هێزی هەوایی ئامریکا نەبوایە سەری ڕەشیش تەخت دەکرا.
هەڵویستی وەزاڕەتی دەرەوەی بریتانیاخراپ نییە.بەڵام لاوازیی کورد رێگا نادا ئەو کارە تا کۆتایی سەر بگرێ وتاوانبارەکانی سەرەکی واتا: داعش وبارزانی وئەردۆغان بدرێنە دادگایەکی بێ لایەنی ناونەتەوەیی وتاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنن.
بیانییەکان دۆستی راستەقینەی کورد نین،ئەردۆغان وداگیرکارەکانی کوردستانیش هەر دۆستی کورد نین.بەڵام کەسانی وەک مەسعود بارزانین کە دەبێ خەڵک حیسابیان لێ بکێشرێ ودادگایی بکرێن.لە حاڵی حازردا تەنیا کارێک تۆزێک برینی شەنگالیەکان سارێژ دەکا ئەوەیە،رێگا نەدەن مەسعود ودارودەستەکەت بە فیتی ئەردۆغان تخوونی شەنگال ببنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە