راگەیاندنی کۆماری ئیسلامی

Saturday, 01/04/2023, 17:30


رۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨(١/٤/٢٠٢٣) بە زۆرینەی دەنگ بە ڕێژەی ٩٨ لە سەتای خەڵكی ئێڕان دەنگیان دا بە کۆماری ئیسلامی ودەسەڵاتداریەتی پادشایی لە ئێڕان کۆتایی پێهات ومەلاکان لە ئێران جڵەوی دەسەڵاتیان گرتە دەست.لەورۆژە تا ئیستا٤٤ساڵ تێدەپەرێ.رێژەی دەنگدەران ٩٨لە سەتا بووە یان نا،تەنیا مەلاکان دەزانن.بەڵام هەرچۆنێک بووبێ زۆرینەی خەڵک بەشداری دەنگدان بون.
وڵاتی ئیڕان لە بەرچاوی زلهێزەکان وڵاتێکی ستڕاتیژیکی وگرینگە.بە تایبەت خاوەنی نەفت وغازو جوغڕافیایەکی هەستیارە.لەوسەردەمیشدا شەڕێکی بەرواڵەت سارد لە نێوان بەرەی ئیمپڕیالیزم وکومونیزم درێژەی هەبوو.شای ئێڕانیش لە کاتی خۆیدا بە فیتی چەند زلهێزێک دەسەڵاتی پێدرابوو،هەر ئەو زلهێزانەش بوو کە پێیان گووت،ئیمە تۆمان کرد بە دەسەڵات،هەرئێمەش پێت دەڵێن دەبێ بڕۆی.گرینگیی ئەو ئاڵوگۆڕە مەزنە لەوەدایە کە ئێستێش زۆر کەس ئەو ئاڵوگۆڕە بە ،شۆرش،ناو دەبن.
لە هیچ کوێی دونیادا نەبینراوە کە سرووشتی هەر سەرهەڵدان وشۆڕشێک گەڕانەوە بۆ دواوە بێ.تایبەتمەندیی نەتەوەی شۆڕشگێڕوسەرهەڵدێرپشت کردنە لە هەڵەکانی پێشووودامەزراندنی ژیانێکی نوێی ودێمۆکڕاتیزەکردنی قەوارەی وڵاتێک کە شۆڕشی بۆ کراوە.پرسی سەرەکی ئەوەیە،ئایا ئەوەی لە وڵاتی ئێڕان روویدا،شۆڕش وسەردەمێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی رۆژگارێکی خۆشتر لە سەر دەمی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی پەهلەوی؟
بێ گومان جوابەکەی، نا،دەبێ.لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی وڵاتە زلهێزەکان بە دوای وزەدادەگەڕان.لە هەروڵاتێک نەفت وژێرخانێکی دەوڵەمەندی هەبوایە،دەسەڵاتداریەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە دەبوایە لە ژێرکاریگەریی یەکێک لە زلهێزەکانداحکومڕانیی بەسەروڵاتدا بکردبایە.لە هەمان کاتێشدادۆستایەتیەکی سەرشۆڕانەشی بەرانبەر بە زلهێزێکداهەبایە کە بە هێز وپشتیوانی ئەو زلهێزە هاتۆتە سەر کورسی دەڵات.
شای ئێڕان،لە بەر ئەوەی ئەندامێکی کارای ئۆپێک بوو،زۆر بەراشکاوی هەستی دەکرد خۆی لە رادەبەدەرمەزن ببینێ،تا کار گەیشتە ئاستێک دەیخواست سەروەریی خۆی بەسەر ئۆپێکدا بسەپێنێ.بۆیە پێداگربوولەسەر ئەوەی کە ئەو دەبێ بەهای نەفت لە ئۆپێک دیاری بکا.زلهێزەکانیش هەستیان بە خۆگەورەبینی شای کردبوو.بۆیە کەسایەتییەکی ئایینی وشیعەی وەک خومەینیان بۆ قوت کردوە ودەگژیان بەردا.شای ئێڕان وخومەینیش چەند ساڵێک بوو لەسەردەسەڵات لە ئیڕان کێشەی گەورەیان هەبووە.
یەکەم چەخماغە لە شاری نەجەفەوە لە عێڕاق لێدرا،لە ماوەیەکی کەمدا خومەینیان وەها مەزن کردوە کە خەڵكی ئێڕان فریای بیرکردنەوە نەکەوتن.هەستی شیعەگەری ورقوتووڕەیی ناڕازیانی شای ئێڕان بووبەهۆی سەرهەڵدانێکی سەرتاسەری لە ئێڕان.زۆریی نەخایاند بناغەی تەختی پادشایی بنەماڵەی پەهلەوی وەلەرزین کەوت وشا،هەڵات وخومەینی هاتەوە.
لەوئاڵوگۆڕي مەزنەدا کۆمەڵگای ناهوشیار لە ئێڕان باوەڕی نەدەکرد دەسەڵاتداریەتی ٢٥٠٠ساڵەی پادشایی ئاوا زوو داڕمێ.ئێستیش چواردەیە زیاترە خەڵک لە ئێڕان گیرۆدەی سیستمێک بون کە دەرەقەتی نایەن.ئەو بابەتەی کە زۆر گرینگە ئەوەیە،رۆڵی سەرەکی لەو ئالوگۆڕەدا کە ناویان ناوە شۆڕشی گەلانی ئێڕان،هیچ پەیوەندیەکی بە جەوهەرودەستمایەی شۆڕشەوە نییە ونەبووە.تەنیا پیلانێکی ناونەتەوەیی بووبە دژی سۆفیەت ودیواڕێک بوودژی کومونیزم.چون ئەوەی کە کۆماری مەلاکان بەسەر بەرەی چەپ وئازادیخوازی لە ئێڕان هێناو،هیچکات ئامریکا پێی نەدەکرا.کۆماری ئیسلامی دەریخست کە دوای چلوچوارساڵ تەمەنی نیگریسی خۆی چی بەسەر خەڵكی ئێڕان هێناوە.بۆیە زۆرینەی خەڵک پەشیمانن لەوەی کە بە دەستی خۆیان مەلاکانیان هێناوەتە سەر دەسەڵات.
تایبەتمەندیی هیچ شۆڕشێک گەڕانەوە بۆ دواوە نییە.ئەوەی لە ئیڕان روویداشۆڕش نەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە