کاتێک رقی پیرۆزدێتە جۆش

Friday, 13/01/2023, 20:39


مرۆڤی باوەڕمەند وئیمانداربۆ ئەوەی هەست بە بێ گوناهیی خۆی بکاودەروونی لە دڵەڕاوکێی وپەرێشآنی دوور بکاتەوە پەنا بۆ ئایین ودین دەبا.پەنا بۆ رێبازێک دەبا کە باوەڕی پێ هێناوە.یەکەم هەنگاوی دینداریی لە ناو مسڵمانەکاندا لە بنەماڵە یان دایکوباوک دەست پێدەکا.جار جاریش گەورەی ماڵێ ئەرکەکانی ئایینی خۆی بە جێ ناهێنێ بۆیە رەنگە ئەوکارەش کاریگەریی لە سەر منداڵ وئەندامانی دیکەی بنەماڵەش هەبێ.لە دەرەوی چوارچێوەی بنەماڵە ولەوڵاتێکی وێنەی ئێڕان فێرگەکان بنکەی سەرەکین بۆ ئاشناکردنی منداڵ بە ئەرکەشەرعیەکان وناساندنی منداڵ بە کتێىی قوڕعان وخوداوپێغەمبەروهەڵسوکەوتە ئایینیەکانی ئایین ئیسلام.
لەو بوارەدا کۆماری ئیسلامی زۆر زیرەکانە دوای رووخانی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی پەهلەوی بە خەڵك بڵێ:لە هەڵبژاردنەکانی ئەو جارەی ئێڕان دەبێ،یان دەنگ بدەن بە نیزامی پادشآیی یان دەنگ بدەن بە کۆماری ئیسلامی!بە بێ گومان لەو هەلومەرجەدا زۆربەی خەڵكی ئێران دەنگیان نەدەدایەوە بە سیستمی پادشآیی،بەڵکوم ناچار کرابون کە کۆماری ئیسلامی هەڵبژێرن ودەنگی پێ بدەن.
هەر چەند وڵاتی ئێڕان بە زۆرینە باوەڕمەند بون بە ئایینی شێعەوبەشێکی بەرچآویش باوەڕمەندن بە ئایینی سوننە بە کوردیشەوە.دەنگدانی یەکەم دوای شآی ئیڕان پێگەی کۆماری ئیسلامی خۆش کرد تابتوانێ بۆ ماوەی ٤٣ ساڵ لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە.لەو ماوەیەدا ئاڵوگۆڕوسەرهەڵدان وناڕەزایەتیی بەرفراوان پێكهاتوون.بەڵام هیچکامیان کاریگەریی ئەوتۆی نەبووە لە رووخانی کۆماری ئیسلامی وجێگیرکردنی دەسەڵاتێکی دیکە.
بۆ ماوەی نزیک بە چوارمانگ دەبێ سەرهەڵدانێکی سەراسەریی لە ئێڕان وڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەیە.بارودۆخیی ئەوجاری ئەو سەرهەڵدانە دەگەڵ ئەوانیتر تاڕادەیەکی زۆر جیاوازە.چون چین وتوێژیی خوارووی مام ناوەندیی وچین توێژیی خوێندەواروتارادەیەک بازاڕیی وکارگەرەکان وخانەنشینەکان، بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشدارن لەو سەرهەڵدانانەدا.ئایا ئەو سەرهەڵدانانەی ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان ئەوجارەش سەرکوت دەکرێ ودادەمرکێ؟
جوابی ئەو پرسیارە تارادەیەک دژوارە ودەبێ چاوەڕوانی رۆژانی داهاتوووبارودۆخی سیاسەتەکانی وڵاتانی ناوچە وزلهێزەکانی جیهانی ببین.بەڵام خاڵی هەری گرینگ لێرەوە دەست پێدەکا:
کۆماری ئیسلامی لەوپەڕی بێ رەحمیی وبێبەزەییانە دەستی کرد کوشتن وگرتن ورفاندن وئازاروشکەنجە ودەستدرێژیی کردن سەر گیراوانی ئەو سەرهەڵدانانە.لە کوردستانەوە بگرە تا تەواوی ئەوشارانەی ئێڕان کە خەڵكی وەزاڵە هاتوو سەریهەڵدابوو.بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وبە تایبەت شەخسی یەکەم بەناوی عەلی خامنەیی بە ڕاشکاوی دەیانگووت،گرینگ راگرتنی نیزامی ئیسلامییە،بۆیە رەحم بەکەس ناکەیە.
زۆر جار دەستکەوتەکانی تێکۆشآن هاسان گیرناکەون.خەڵكی تووڕە ئازیزانی خۆیان لە دەستداوە،کوژراوگیراورفێندراووشکەنجە دراوی ئەوجارە لە چێن وتوێژی زانکۆووەرزیشووان،هونەرمەندوسینەماکارورۆژنامەوان ونووسەروکەسانێک پێکدێن کە لە ناوخەڵكدا ناسراوخۆشەویستن.ئەو هەڵبژاردنە لە لایان بکوژەکانی ئەو دەسەڵاتە بە هەڵكەوت نییە وبە ئانقەستە،مەبەستیش ترساندنی کۆماڵگاو دروستکردنی تڕۆروترسە لە ناوسەراسەری وڵاتدا.
خاڵی گرینگ ئەوەیە،هەرکاتیک شەهیدێک رادەستی بنەماڵەکەی دەکرا تا ئەسپەردەی خاکی بکەن،بۆ تاق نموونەیەک لە کاتی ناشتندالە سەر گۆڕستانی شارەکان کەڵك لە مەلاو قورعان خوێن ودوعاولە خۆدانی ئایینی ونزای ئایینی وەرنەگیراوە.دانانی مۆسیقای بە هەڵوێست وخوێندنەوەی شێعروگووتنەی درووشمی سیاسی وپەیامدار بووە کە شەهیدەکانیان خستۆتە ناو خاک.ئەوە یانی رقی پیرۆزە دژ بە سیاسەتەکانی دەسەڵاتێک کە خەڵكی ئیڕانی بە بارمتە گرتووە.ئەوە یانی دژکردوە بە دێنێک کە ٤٣ ساڵە خەڵك ئازار دەدا.
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش خەڵكی خەمباروخاوەن شەهیددووقات زیاترهەڵویستی خۆیان بەرانبەر بە دەسەڵات لە کاتی ناشتنی شەهیدەکانیان نیشآن داوە.زۆر جار بە چەپڵە رێزان وگووتنی سروودی شۆڕشگێڕیی وهەڵپەرکێی پەیامدارچوونەتە سەر گڵكۆی شەهیدەکان.
بێزاریی کۆمەڵگا لە دینی داسەپاوی دەسەڵاتدارانی تاران بە بەرفراوانی بۆ هەمووچین وتوێژەکانی کۆمەڵگا روخساری خۆی نیشآن داوە.بێ گومان بۆ بە ئاشکراکردنی زیاتری ئەو رقە پیرۆزە زەمان وکاتی زیاترپێویستە.بە داخی گرانەوە لە باشووری کوردستان لە ڕێگای ئەودووبنەماڵە بێ شەرمە،تازە ئیسلامی تووند ئاژوووسەلەفی خەریکە سەروەدەردەنێ وپەرە دەستێنێ.هۆکاریش روونە،ئەو دووبنەماڵەیە بۆ مانەوەی خۆیان پەنا بۆ هەموو بێ ئەخلاقیەک دەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە