یادێک وخۆزگەیەک

Friday, 16/12/2022, 22:53


دیارغەریب،غەریبانە لە سەر خاکی نیشتمانەکەی خۆی بە هێرشیی درۆنەکانی ئەردۆغانی مسڵمان شەهید کرا و بە جەستە لە ناومان ڕۆیی. بەڵام یاد وژیانی شۆڕشگێڕیی شەهید دیارهەرمانە وهیچکات لە بیر ناکرێ. بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووریی نیشتمانی کورد ساڵها دەخایەنێ کە کەسایەتیەکی وێنەی دیار ودیارەکان بەرهەم بێنێ.خاکی کورد،جگە لەوەی لە نێوان چوار دەوڵەتی داگیرکەردا بە بێ ئەوەی هیچ پرسێک بە کورد بکرێ دابەش کراوە، مخابن کولتور زمان وپێناسەی کوردیش بەرەولاوازبون هەنگاوی ناوی.
لەلایەک بە فارسمان دەچوێنن لە کایەک بە تورک ولە لایەکیش بە عەڕەب! هەروەها دونیای بەرژەوەند خوازیی زلهیزەکان وهاوپەیمانانەکانی لەوپەڕی بێ ئەخلاقیدا مامڵەمان دەگەڵ دەکەن وزۆر هاسان پرسی چآرەسەریی کورد لە سەر مەیلی سیاسیی خۆیان وەدوادەخەن.
لە لایەکی دیکەش بارودۆخی ئاڵؤزی حیزبەکان وسەرکردەی حیزبەکان کەشووهەوایەکی وەهای خوڵقاندوە کە زۆر بە هاسانی دووژمن توانیوە دەست بخاتە ناو کاروباری سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری کوردستان.
وڵات دابەشکراو،زمانی دابەشکراو،حیزبە کوردیەکان پارچە پارچە وزۆرینەیان مل کەجی دەسەڵاتێكن کە نیشتمانی کوردیان داگیرکردوە.لەوەش دڵتەزێن تر ئەوەیە بەشێک لە خاکمان بە ناوی باشووری کوردستان لە ژێرزەختی دووبنەماڵەی بێ ویژداندادەناڵێنێ وداگیرکراوە.لەوەها رۆژگارێکدا ئەرکئ رووناکبیرو مێژوو نووس ونووسەروخەباتکاری کورد دەیان جارگرانترە لە وڵاتانە بیانیانەی کە خاوەنی رووناکبیرونووسەرو خەباتکارن.

یادێک لە دیار غەریب:

لە کتێبی خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان:
هەر نووسەرێک یان مێژوونووسێک پێی وابێ مێژووئەوەیە کە روودەدا،نەک ئەوەی کە بیری لێدەکەینەوە،دەکرێ وەک کەسێکی راستگۆ وبوێڕسەیری ئەو مێژوونووسە بکرێ.زۆرروونە کە هەر مرۆڤێکی بە ویژدان ودڵسۆزلەوە تێبگا کە شەهید دیار غەریب لە کام بارودۆخی ژیانی خۆیدا دەستی داوەتە پێنووس تا ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆی بۆ نەتەوەکەی بەرێوەبەرێ.لە وەها بارودۆخێکی دژواری ژیاندازۆر زەحمەتە کەسایەتیەکی وێنەی دیار،هەم ئەرکی شۆڕشگێڕیی خۆی بە جێ بگەیەنێ وهەمیش وەک رووناکبیرێک هەڵسوکەوت بکا وخوێند نەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان لە رێگای کتێبێکی ٧٥٤ لاپەڕەیی پێشکەش بە نەتەوەکەی بکا.
بە باوەڕی من ئەو کتێىە بۆ داهاتووی نەوەکانی خاکی کوردستان سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوە لە ئاست زانیاریی لەسەر دیرۆک وکولتورونەتەەە جیا جیاکانی کە لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان دەژین.هەرکات پسپۆڕانی بواری سیستمی پەروەردە وڕاهێنان بتوانن ئاڵوگۆڕی پێویست بە سەر ئەو کتێبە پێك بێنن بە بێ ئەوەی دەست لە ناوەرۆکی بابەتەکان بدەن،دەکڕێ بەش بەش وەک وانیەکی گرینگ لە قوتابخانەکانی کوردستان بگووترێتەوە، بە تایبەت لە پلەی سەرەتایی تا کۆتایی خوێندن،تەنانەت لە زانکۆکانیشدا دەکڕێ وتووێژیی لەسەر بکرێ.
خۆزگەیەک لەسەر کتێبێک:
حامید گەوهەری،کۆنە گرووبانی سەردەمی دژە ئیتلاعاتی شای ئێڕان دوای رووخانی بنەماڵەی پەهلەوی خۆی خزاندە ناو ریزەکانی حیزبی د،ک،ئێران ووێنەی قارەمانێک خۆی بە خەڵك دەناساند.بە یارمەتی کەسانی نزیک لە خۆی چەکو چۆڵی سەربازخانەی شاری مهاباد بە تاڵانکردن داوکەس نەیزانی ئەو چەکانە چۆن فرۆشران ولە ناوچون!
حیزبی دێمۆکڕاتیش هیچ پڕۆژەیەکی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد لە باراندا نەبوو،دە ساڵ رێبەری کردنی ئەو حیزبە لە لایان قاسملووە،جگە لە شەڕی ناوخۆیی وماڵوویرانکەرهیچیتری پێ نەبوو.خۆبە زلزانیی قاسملوو وایکردهەم خۆی تیآچووهەمیش ئەو حالورۆژی ئەوحیزبەیە کە خۆی بە خاوەن کۆمار دەزانی.
ئەوحیزبە بووبنکەیەکی ئارام بۆ  کەسانی شآپەرەست وساواکی وتاوانبار.حامید گەوهەریش یەکێک لەوان بووکە تائەورۆژەی رێگای هەبوولە پەنای ئەو حیزبەدا خۆی حەشآردابوو.کاتیكیش دەرکرا،زۆر زیرەکانە خۆی هاویشتە باوەشی مەسعود بارزانی وبنەماڵەی بارزانی.ئێستێ بە پارەو مووچەی مانگانەی ئەو بنەماڵەیە بۆتە زوڕناژەنی مەلامستەفاوپاشماوەکانی.خۆی وەک نووسەرومێژوونووس لە قالب داوە.
کاری بۆتە پێداهەڵاگووتن بە بنەماڵەی بارزانی ودرۆودەلەسە لە سەرناوی تۆمارکردنی پەڕتووکی مێژوویی.بەوواتایە،ئەومێژوویەی کە بنەماڵەی بارزانی هەیانە راستە،ئەوانیدیکە راست نین.کەسێکی بێ ئەخلاق ورابورددووگڵاە نەدەبوایە ناوی لە ناو کتێبەکەی نەمر دیاردا هاتبایە.داخی گرانم لەو سەردەمەی کە دیار غەریب لە ژیاندامابوو دەستم پێی ڕآنەدەگەیشت کە تکای لێبکەم ناوی ئەو لۆمپەنە مەهێنە لە کارەکەتدا، با رەخنە لەسەر بەرهەمەکەت دروست نەکا.تۆ بڵێی نەمر دیار ئەوەندە بێ ئاگا بێ کە حامیدگەوهەری نەناسێبێ؟ئەگەر ناسیویەتی وپشتی بە قسەکانی بەستووە،جێگای خۆیەتی بگووترێ:خۆزگە هیچکات ناوی ئەو کەسە نێوئاخنی بیروهزریی کتێبی تێکۆشەڕێکی وەک دیار غەریب نەکرابایە.
حامید گەوهەری هەر کات باسی مێژووی رووداوەکانی کوردستان بکا،بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان،چاوی لە گیرفانی مەسعود بارزانییە کە چەندی پارە بداتێ تا بە مەیلی ئەووپێداهەڵاگووتن بە بارزابی بابەت بنووسێ.بۆیە هیچکام لە کتێىەکانی نە بۆسەرچاوە دەبن ونە جێگای متمانەنەن.لە بواری مێژووییشدا هیچ حیسابێکی دیرۆناسیی نابێ بۆ بکرێ.نووسەر ئەگەر خاوەنی کەسایەتیەکی لاوازوسووک بوو،کارەکانیشی لاوازو سووکن.تەنیا وێنەی زەهر دەچن کە دەرخوادری کەسانی ساویلکە وساکار دەدرێن.بەرهەمەکانی ئەو لۆمپەنە تەنیاوتەنیا بە دڵی بنەماڵەی بارزانییە.
لە لاپەڕەی ٤٨٥دا نەمر دیار غەریب باسی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد دەکاودەڵێ،کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد باوەڕی بە یەک پارچەیی کوردستان هەیە ولقیشی لە شآری سلێمانی هەبووە.هەروەها دەڵێ:حامید گەوهەری دەڵێ،لقی سلێمانی لە مانگی ئابی ١٩٤٣ دا لە لایان کەسانی نیشطمانپەروە وەکو: ئیسماعیل حەقی شآوەیس،ئیبڕاهیم ئەحمەد و.....دامەزراوە.
بەباوەڕی من پشت بەستن بە گووتاری کەسێک کە تا بینەقاقا نۆکەرومووچەخۆری بنەماڵەی بارزانییە،خۆزگەیەک دەخوازێ بۆئەو کتێىە بەنرخەکەی نەمر دیار کە،خۆزگە پشتت بە قسەکانی حامید گەوهەری نەبەستبایە چون ئەو فرؤكەیەی کە تۆی لە ئاسمانەوە کردوە ئامانج وشەهیدی کردی بە بێ سیخوڕیی مەسعودبارزانی وپیاوەکانی بە ئەنجام نەدەگەیشت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە