لە سەری رەش چی دەگوزەرێ؟

Wednesday, 22/09/2021, 22:35


کوردیی گێژبەو کوردە دەگووترێ کە چاوەڕوانی ئەوە بێ دووژمن خێری پێبکا ووڵاتەکەی لە چەنگ دەرنەهێنێ.کوردیی گێژبەوکوردە دەڵێن کە وابزانێ داگیرکارشکەنجەی ناداو لە داری نادا.لە کۆمەڵگاشێواوی باشوورکوردستان لە کوردی گێژ،گێژتریشمان هەیە!ئەویش ئەو کەسانەن کۆیلە ئاسا چەکیان بۆ بنەماڵەی بارزانی هەڵگرتووە وبە خۆشیان دەڵێن پێشمەرگە.ئەو پێشمەرگانەی کە بەشێکیان ئامریکا وەک بەکرێگیراومانگانە مووچەی بۆ بڕیوەتەوە!بەشەکەی دیشی بە نانە زگی بۆنەتە سووتمانی شآو شآزادەکانی بنەماڵەی بارزانی لە سەری رەش. لە بارودۆخی هەنووکەیی وهەستیاری باشووری کوردستان قێزەونترین مرۆڤی کورد وبێئەخلاقترین تاکی کورد ناوی خۆی ناوە پێشمەرگە!
شامەلاکان لە ئێران و دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان لە تورکیە ئەگەر ژیانی شآهانەشیان هەبێ بە مافی خۆیانی دەزانن.لە باشووری کوردستان کورد بون وکوردایەتی وشەهید وئاڵاو سروود وکێشەی کورد بۆتە گاڵتە جاڕی!هیچ شتێک لە سەر جێی خۆی نەماوە!چاو لە ژیانی لووسکەکانی بنەماڵەی بارزانی بکەو چاولە ژیانی کچە شەهید وکوڕە ئەنفال وخزمەتگوزاریی ناو شآرەکانی باشووری کوردستان بکەن،ئەوجار دەردەکەوێ ئەو دووبنەماڵەیە بە رادەی داگیرکاری کوردخەڵكیان ئازار داوە!

پێگەی دانیشتوانی باشووری کوردستان.

لە باشووری کوردستان بە گشتی چەند چین وتوێژیی زۆر جیاوازدەژین.چین وتوێژێک کە دەسەڵاتیان بە زەبریی چەک وترساندن وزیندان وشکەنجە بەدەستەوە گرتووە وبوونەتە داگیرکاری وڵات.ئەو چین توێژە لە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی پێکهاتوون.چینی دووهەم لە سەر شۆڕترین چین توێژپێکهاتووە لە مفتەخۆروکاربەدەست وئەوەی کە بە خۆی دەڵێ پێشمەرگە وتاقمێکی دی کە بە پارەی دزیەتی وڵات بەڕێوە دەبەن.ئەو چین وتوێژانە لە ناوخۆی وڵات ئەرکی بە کۆیلەکردنی خەڵكیان وەئەستۆ گرتووە تا دەسەڵاتدارانی سەری ڕەش زیاترخەڵک بچەوسێننەوە.چین وتوێژیی سەردەست لە ناوخۆی وڵات وەک قارەمان خۆ نیشآن دەدەن،لە دەرەوەی وڵاتیش وەک چاپەزیی دووژمن هەڵسوکەوت دەکەن!
چین وتوێژی هەرە گەورە خەڵکی ئاسایی وبنەماڵەی شەهید وئەنفالکراوکیمیالێ دراومووچە خۆرن کە بۆ ماوەی دوودەیە زیاترە وەپشت گوێ خراون وبازەرگانیان لە سەر دەکرێ!زیندان وئازاروشکەنجەی دەسەڵاتدارانی سەری ڕەش تەنیا بۆ چین وتوێژەکەی ژێر دەستە تابەو جۆرە خەڵك بترسێنن.
وێڕای وتارەکە کورتە ویدئۆیەکیش دەبینن.بە دیتنی ئەو کورتە ویدئۆیە کە باسی ژیانی شآهانەی ئارین کوڕی مەسروور بارزانی دەکا،مرۆف ناخواستە قێزیی لە کورد بونی خۆی دێتەوە!شەرم لە خۆی دەکا ئاوابیر بکاتەوە کە ئەرێ کوڕەکانی سەددامیش ئاوادەژیان؟ژیانی ئەو لووسکە هەرزیە بە مێڕمنداڵی وێنەی تفێکی پڕ لە قین وبێ ڕێزییە لە ئاست ژیانی ئەو منداڵانەی کە ئێستی باوکیان پێشمەرگەیە یان پێشمەرگە بووە وگیانی لە دەستداوە!
پێشمەرگە،لە ناو بازاڕی شاری سلێمانیداخەڵک سواڵی بۆ دەکەن تا منداڵە نەخۆشەکانی لە دەرەوەی وڵات بگاتە چارەسەریی کە چی ئارین کوڕی مەسروور جەللاد وکودکوژبەوشێوەیە بژی!بۆ دەبێ خراپەخانەی سەری ڕەش ئاوا بژین! کە چی ئەوانەی دوای ئەنفال وکیمیابارانی هەڵەبچە،بە ژیانی پڕ لە ژان وحەسرەت ودەست کورتیی شەوانە سەر بنێنەوە؟
ئەرێ منداڵەکانی بنەماڵەی خراپخانەی سەری ڕەشیش پڕ بە دەنگ هاوار دەکەن،کەس نەڵێ کورد مردووە،کورد زیندووە نانەوێ ئاڵاکەمان؟یان ئەوانیش خۆیان بەڕۆڵەی رەنگی سوورو شۆڕش دەزانن؟یان ئەوانیش بە خوێن تاجی ژیان دەنەخشێنن؟
لە سەری رەشەوە،بە پێی تەمەن وسووڕآنی دەوران،سیخۆرونۆکەروسەرشۆڕبۆ ژیانی داهاتوویان پەروەردە دەکەن تا لە کاروانی وڵاتفرۆشیی وخاکفرۆشیی وەدوا نەکەون. ئارین،کوڕی مەسرووربارزانی ئەوەی کە وەک میراتیی هزریی بۆی بە جێ دەمێنێ نۆکەرایەتیە بۆ داگیرکاری وڵاتی کوردستان.بە بێ گومان بارودۆخی سیاسیی لە باشووری کوردستان هەرئاوانامێنێ.ئەو گەلە تاسەر ملی بۆ نیروئاموری ئەو دەسەڵاتە چەپەڵە دانانەوێنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە