تەقەكردن لە مەسیف سەلاحەدینمن لە (مەسیف سەڵاحەدین) دادەنیشم، لەوێ هەرگیز شتی وا روونادات، شەو بوو خەوتبووین، هاتنەسەر ماڵەكەمان، تەقەیان لێكردین، ئەگەر پاسەوانەكانم نەبوونایە ئێستا دەمێك بوو كوژرابووم، دواتر لەلایەن ئاسایشەوە تەقەكەرەكان دەستگیركران، بەڵام شەوێك زیندانی كرانو دواتر ئازادكران.كەیسی 90 ملیۆن دۆلارئەوانەی تەقەیان لە ماڵەكەم كرد، كەسانی سەربە گروپێك بەرپرسن كە پێیان ناخۆشە هاتومەتەوە كوردستان، ئەوان مەترسیان هەیە هۆكاری هاتنەوەكەم بۆ هەڵماڵینی نهێنییەكانیان بێت، بەڵام من هاتومەتەوە...