ئابوری سەربەخۆ "وەھمە گەورەکە"
Wednesday, 21/07/2021, 23:28
ئەو سیاسەتە نەوتی و ئابوریە سەربەخۆیەی کە سەرجەم کابینەکانی حکومەتی هەرێم وەکو پلان و پڕۆژەیەکی ئەفسوناوی کاری بۆ کردودەکرد و گۆرانی بە شانوباڵیدا دەگووت و دەڵێن، ئێستا ٣١ ملیارد دۆلار قەرزی هێناوەتە سەر هەرێمی کوردستان، ئەوە جگە لە ساڵانیپاشەکەوتی موچەو ئەو دۆخە داراییە سەختەی کوردستانی بارگاوی کرد بە دەیەها قەیرانی جیاواز.و کاریگەریەکانی لەسەر نەوە دوای نەوەدەمێنێ و ھەر تاکێک بە کۆمەڵێ قەرزەوە دێتە دونیا.
هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە نەوت و ئابوری سەربەخۆی کابینەکانی پێشوو وەکو خەونێکی ئەرخەوانی دەیدا بە گوێی خەڵکیدا، دەرکەوتجگە لە سەرابێکی کوشندە هیچ نەبوون بۆ خەڵکی و ئێستاشی لەگەڵ بێت خەڵک باجی ئەو سیاسەتە هەڵە یەک لەدوای یەکەکانی ئەواندەدات.
باسکردنی ئەم حەکایەتە شتێکی دووبارەی بێ سوودە، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە هێشتا کەسانێک هەن نایانەوێت دان بەو شکستە گەورەیەیئابوری سەربەخۆدا بنێن کە کوردستانی خستۆتە سەر لێواری خەرەندێکی قوڵ، دوای ئەو هەموو خەم و ئازارەی، سیاسەتی نەوتییکابینەکانی پێشوو رووبەڕووی خەڵکی کوردستانی کردەوە، هێشتا ژمارەیەکی زۆر هەیە پێیوایە سیاسەتی نەوتیمان هیچ عەیبێکی نەبووەوبەغدایە چاوی هەڵنایە بە دەستکەوتەکان.
جا لەوەش ترسناکتر هەرکاتێک هەڵەکانی خۆیانیان بە بیر دێنینەوە، بە "پلانی موئامەرە" و بابەتە سواوەکانی "خیانەت و جاشچێتی" دەمانخەنەوە ژێر چەتری بەغداو تۆمەتبار دەکرێین بەوەی پشتیوانی بەغدای دوژمن بە کورد دەکەین.
بەغدا تا دوا لوتکە گەندەڵەو دەوڵەتێکی شکستخواردووە بە هەموو پێوەرەکان، بەڵام ئەم راستیە کەس پاک ناکاتەوە لە بەرپرسیاری هەڵەکانی. ئاخر ئێوەو سیاسەتە نانیشتمانییەکانتان هەر رۆژەو دەمانخەنە سەر تولەڕێیەکی پڕ نشێوی هەزار بە هەزار. هەر رۆژەو ئاوازێکی نەشازدەدەن بە گوێماندا، سەرتان لە خۆتان و ئێمەش شێواندووە، رۆژێک بەغدا تەلاق دەدەن و رۆژێکیش دەمانبەنەوە بەردەرگا رەش و تاریکەکانیبەغدای عروبە. رۆژێک بە ئابوری سەربەخۆی نەوت سەدان فەنتازیای جوان لە خەیاڵماندا دروست دەکەن و رۆژێکیش ناچارمان دەکەن بە نیوموچە دڵمان پڕ بکەین لە شادی.
ناکرێت ئەوانەی بەرپرسیارن لەم شکستە ترسناکە وا بە ئاسانی دەربازیان ببێت، کوان عەڕابەکانی نەوت؟ تارماییەکانی ئاشتی هەورامی وچراخان رەفیق و مورتەزا لاخانی لە کوێ ببینینەوە؟ ئەوانەی ریشی خۆیان و خەڵکی ئەم هەرێمەیان دایە دەستی چەند دەڵاڵێکی نەوت، بۆقسەیەکیان نییە بۆ وتن؟ خەڵکی کوردستان چەندی دیکە دەبێت باجی هەڵەکانی ئەوان بدات، لە کاتێکدا جگە لە چەند کۆمپانیایەکی حیزبی وهەندێ دەڵاڵ و کاراکتەری سیاسی قەبەو ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی کەسی دیکە سودو قازانجی لە نەوتی کوردستان نەبینی، ئەمەداتاکانی هەرێم خۆیان وا دەڵێن.
بەڵام ئەوەی مایەی ئازارێکی قوڵە "بەعدە خەراب" ئابوری کوردستان و ژیانی خەڵکەکەی، هێشتا دوا ئەڵتەرناتیڤ و بژاردەمان گیرفانەکەیبەغدایە، ئەدی بۆچی خۆمان دەستمانکرد بە نەوت فرۆشتن و پەنابردن بۆ ئەو کارتە، ئایا ئەگەر هەر لە بنەڕەتدا ئەم مەعمەعەیەمان لەگەڵبەغدا دروست نەکردایه باشتر نەبوو؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست