هۆکاری دواکەوتویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستپوختەی مەبەست:پوختەی مەبەست: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیتوانیوە تاریکی سەدەکانی ناوەڕاست تێپەڕێنی و لە سەر بنەمایەکی سەردەمیانە خۆی داڕێژێتەوە. ڕووحی دەرەبەگایەتی بە سەر کۆمەڵگا دا زاڵە . ئەوەی هەیە، درێژەی سیستمی ئابوری، فەرهەنگی و سیاسی سەدەکانی ناوەڕاستە لە فۆڕمێکی نوێ دا.لە زانستی پزشکی دا دەڵێن: " کە نەخۆشی ناسرا، چارەسەر ئاسان دەبێتەوە" بۆ چارەسەری کێشەکانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی؛ دەبێ لەپێشدا نەخۆشیەکان بناسرێن، دوایە نۆبەی دەرمان دێ.ڕۆژهەڵاتی...