جارێکی تر قوتابیانی بە تایبەت شاری داگیرکراوی سلێمانی، بەرانبەر بە ستەمی سەرکردەیەتی حیزب وحوکومەتەکەکەیان، بۆ داواکردنی سادەترین مافی خۆیان خۆپیشاندانیان کرد و ناچار بوون کە چەند ڕێگایەکی ناوشار بگرن و ھاتووچۆی تێدا بووەستێنن تا گوێیان لێبگیرێت و بە دەنگیانەوە بێن.لەبەر ئەوەش زمانی سەرکردەیەتی ...
ئێمە زۆر جار بەیت و بالۆرەی ئەوە، لە سەرکردەیەتی حیزبەکانی باشوور دەبیستین، کە فڵانە کەس و فڵانە ڕێباز، بوونە ھۆی ناساندنی کورد بە جیھان.ئایا کورد پێش ئەم کەسانە، خێڵێکی نەناسراو بوون؟! یان ئەمە ھەڵبەستراوێکی شاخدارە؟! درۆیەکی ھەزارپاتەکراوەی سوواوە! کە بووشە ھۆی ئەوەی ھەزاران گیانی ڕۆڵەی کورد ببنە قوربانی...
ئێمە نەتەوەین، بەڵام دابەشکراوین بۆ چوار گەل، بە زۆر کراوین بە بەشێک لە وڵاتێک و ژێردەستەی نەتەوەیەکی تر. ھیچ پێویستیشمان بەوە نییە، تەئید بکرێن یا نا، حەقیقەتێکی خودادایین، وەک ھەموو نەتەوەکانی تر، ھیچ ھێزێکناتوانێت کورد بوونمان لێ بسێنێتەوە، ھەر چۆن کەس ناتوانێ سویدی بوون و دانمارکیی بوون لە سویدییەکان...
لەم ڕۆژانەی ڕابووردوودا، لەو شوێنەی کە ناوی ( پەرلەمانی کوردستان)ە !! قسەگەلێک کران و وتران کە شایان بەنەتەوەیەکی ئازادیخوازیی وەک کورد نین، ھەڵبەتە جێگاکە خۆی جێگایەکی کۆنی سەردەمی ڕژێمی ڕابووردووە.سەرکردەیەتی حیزبەکانی باشوور، نەتەوەکەیان بە شایانی ئەوە نەزانی، کە باڵەخانەیەکی نوێ، ھیچ نەبێت تا لەڕووی...
مامۆستا مەسعوود محەمەد دەڵێت: " ھەر کە حوکومەتی عێراقی ھەستی کرد بیری کوردایەتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە، لە تەشەکردن و گەشەکردندایە بەرەو باشووری کوردستان، دەستی کرد بە کڕینی تووتنی جوتیاران، جووتیار ھەبوو، گژووگیا و چیلکەی دەبرد و بە تووتنی سامسۆن بۆیان دەقەبڵاند و پڕ بەپشتێنەکەی پارەیان پێدەدا".لەو...
فەرمانڕانەکانی باشووری نیشتمان گومان لە ھەموو دەنگێک دەکەن، چوونکە فەرمانڕانییەکەیان، لەسەر ئازار و پشتی شکێنراوی ئەو بەشە لە نەتەوەکە، بنیات ناوە.گوومانکردن، شتێکە خوویان پێوەگرتووە، دەردی ئەم سی ساڵە نییە و نەخۆشییەکی درێژخایەنە تووشی سەرکردەیەتی حیزبەکان بووە. بۆیە ئێستا بە سەدان دەنگی ئازادیخواز،...
ژیان خۆی بژاردە گرنگەکەی بوونە، چۆنییەتی ژیانیش، بنەما سەرەتاییەکەی ئەو بژاردەیەیە، کە باوەڕ، بیرکردنەوە و پراکتیزەکردنیشیان مرۆڤەکە و کەسایەتییەکەی دروست دەکەن.کۆمەڵگاکانی ڕۆژھەڵات، بۆ نموونە: عێراق و دوای ئەو باشووری نیشتمان، کە بە ھەرێمی کوردستان ناسراوە، باسەکەی منە.کۆمەڵگای عێراق : ماوەیەکی...
بیرمەندی گەورەمان، پیرەمێرد دەڵێت:(مستۆ) وادیارە، تۆش جلخوار ئەکەیداوێنت دەخورێ و مەیلی بار ئەکەیھەموو کوردێکی، کە بەھۆی: بیر و باوەڕی ئاینی، سیاسی، بازرگانیی و کلتوورییەوە، پەسەن و ستایشی، ڕەفتارە ڕەگەزپەرستییەکانی ( ئۆردوگان) دەکات و ھاوکاری وییە، لە تیرۆرکردنی ئازادیخوازانی کورد، بەسووتماک کردنی...
سەرۆک کۆماری عێراق، لە وتارەکەیدا لە ڕێکخراوی نەتەوە!! یەکگرتووەکان، ڕێگای کەربەلای پیشانی، سەریبڕاوی کوردی ئەنفالکراو دا.بازرگانی بە زامی قووڵی نەتەوەکەوە، لە ئەمڕۆی کورددا، بۆتە دیاردەیەکی پەسەند و قەبوڵکراو، سەرکردەیەتی حیزبەکان، کوڕەکانیان، کچەکانیان، ژنەکانیان، شاجوانەکان، مۆدێلە داتاشراوەکان، پیاوی...
پێشەکیئەمە پێشەکییەکە، بۆ ئەو وتارەم ( فۆڕمێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردن)، کە چەند ساڵ لەمەوبەر بڵاوم کردووە و بە پێویستم زانی، بە سەریدا بچمەوە و جارێکی تر بڵاوی دەکەمەوە.بەڕای من سیستەمی حیزبایەتی و ھەڵبژاردن و پەرلەمان، بۆ گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوین، دیاردەیەکی نامۆ و بێسوودە. کۆپییەکی قێزەوونکراوی تێگەیشتنێکی...
لەدایک بوونیان: بوویە لەدایک بوونی ناکۆکی.گەورە بوونیان: بووە ھۆی تەشەنەکردنی زامەکان.کە لە شاخ بوون: بوونە بەڵا بۆ گیانی گوندییەکان.کە دابەزین: بوونە نەفرەتییەکی درێژ خایەن بۆ شارەکان.دەڵێی پەڵەیەکی ڕەشن بەڕۆحی سپی نەتەوەکەوە، ھەتاکو دێت ئەم پەڵە گەندەڵە، گەورە دەبێت و گەورە دەبێت، خۆیان زەمینەسازیی...
ئەمێرکاییەکان لە باشوور بوون، یارمەتیاندان، پارەی ھێزەکانیان بۆ دابین کردن، چەکیان پێدان، ڕێنماییان کردن، ھەزار ڕەمز و ئاماژەیان پێدان، تا ناچاربوون بە ڕوونی پێیان بڵێن، بەڵام سوودی نەبوو!. ئەمان:١- پارەکەیان لە نێوان منداڵەکانی خۆیاندا دابەشکرد و بە چوارمانگ جارێک، عەلاگەیەک، ٢٥٠ دیناریی دڕاویان...
ڕۆژی چوارشەممە، بارانێکی بەتاو و بەردەوام لە ناوچەیەکی سوید باری و زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاند، سەرەڕای هەموو ئامادەکارییەک ئەوە یەکەم بارانی ئاوا بەهێز و بەخوڕ و بەردەوام بووە، لەم دووسەد ساڵەدا لە سوید، پاش دوو ڕۆژ هەموو دامودەزگا و قوتابخانە و جادەکان ئامادەکرانەوە و ژیان چووەوە حاڵەتی ئاسایی خۆیی،...
بەهەرێم کردنی دەڤەری سڵێمانیدانیشتوانی دەڤەری سلێمانی دەبێت، هەرچی زووە بڕیارێکی نەتەوەیی بدەن و ئەو کەمە ئەکادیمیست و قەڵەمە شەریفانەی، ئالودەی کوردفرۆشی و پارە و دەسەڵات پیسی نەکردوون، داواکاری دەڤەری سلێمانی لە فۆڕمێکی، سەردەمیانە و بنەما یاسایدا، بۆ دانیشتوانی دەڤەرەکە ڕێک بخەن و پێشکەش بە دادگای...
دادگای گەلی ئێمە، بریتییە، لە گیانی ئازادیخوازیی کە ویژدانی ھەموو کوردێکی شەرافەتمەندی بە زیندوویی ڕاگرتووە. یاساکانی دادگای گەلی ئێمە، یاساگەلێکی نەنووسراوەن، کە ھەڵوێستی تاکەکانی کۆمەڵگای ئێمە پیشاندەدات وئاڕاستەی خەباتی تاکەکانی ئێمە دیاری دەکات.بۆیە لە ھەموو مەیدانێکی ( نیشتمانپەروەریی) دا ئەم...