ئێمە وەک دوو بەشی بندەستی نەتەوەی کورد لە ڕۆژھەڵات و باشووردا، گیرۆدەی نەخۆشییەکی درێژخایەن بووین،کە ناوی سەرکردەیەتی حیزبە.تووشی قەیرانێکی قووڵ و ئازارێکی نەبڕاوە بووین، کە ناوی سەرکردەیەتی حیزبە.تووشی، تووشی، تووشی ..... ھەزار و یەک دەردبووین، ھەزار و یەک دەرد کە ناوی سەرکردەیەتی حیزبە.ھەر چەند ھەوڵمان...
بۆ مەرگی ( ژینا) ی خوشکمتۆ وەکو ژن، ھەڵگری ژیانیتۆ وەکو دایک، ژیانبەخشیلە ھەناوتا ھەتاوی ژیان ھەڵدێلە تەمەنتا، بەردەوامی شارستانەتگڕوگاڵی منداڵانی بەردەوامبوونی مرۆڤ، لە باوەشی خۆشەویستی و ئەوینی تۆوە دەست پێدەکات.تۆ ژینگە جوانەکەی (بوون)ی پیاوی، ھەموو ئەوینی پیاوانی ڕاستەقینە، لە سێبەری سەرووی...
لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، عێراق دەستی كردبوو بە دروستكردنی ھەندێ پیشەسازی بچووك، لەوانە كرێمێكی ددانیان دروست دەكرد كارخانەكەی لە نەجەف یا كەربەلا بوو، زانا بێڕەوشتەكیمیاوییەكانی ڕژێم پێشنیاز دەكەن، كە ژەھرێكی كیمیاوی تایبەت بكەنە ناو ئەو كرێمانەی بۆ ( شیمالی عێراق!!) ی دەنێرن، ڕاوێژكارەكانی سەددام كۆنترۆڵكردنی...
ئێمە ساڵی ١٩٨٢، كاتێ بەعس زۆری بۆ ھێناین، ستەمی لێ دەكردین و ڕاودووی دەناین، ھاتینە وڵاتی سوێدییەكان، ئەڵمانەكان، نەرویجییەكان، بریتانییەكان و....ھتد.ھاتنەكەمان نە گووناھ بوو نە تاوان، تەنیا پەیوەندییەكیش كە بەم خەڵقەی خوداوەی دەبەستینەوە، مرۆڤ بوونمان بوو و ھیچی دی.ئێستایش كە ھەڤاڵانی ئازادیخوازیی باكووری...
ئەنفال و ھەڵەبجە كە ئاكامی:ئاشبەتاڵ، شەڕی دەروونی حەزی فەرمانڕانیی و پاوانخوازیی سەركردەیەتی حیزبەكان، ڕەگەزپەرستیی دوژمنانی دێرینەی كورد و سیاسەتی مەیموونبازیی سەركردەیەتی حیزبەكان بوو، لە كرۆكیدا پەیامی یەكگرتن و بێداربوونەوەی ھەڵگرتبوو. مەسەلەی نەتەوەكەی لە قۆناغێكی هەرێمییەوە بردە ناو مەسەلە...
ڕووداوەكان بە خێرایی تێدەپەڕن و ڕوانینە مێدیایی و لێكدانەوە سیاسییەكان، لەسەر سوێد و فینلاندن.جارێكی تریش كورد لایەنێكی گرنگی مەسەلەكەیە بە دوو ھۆ:١- گەشەکردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی و هەڵکشانی پلەی وشیاری نەتەوەیی کورد.٢- گەشەکردنی بیری فاشستی و ڕەگەزپەرستی دوژمنێكی دێرینەی کورد، كە دامەزراوەی...
لەبەر تالوکەیی بارودۆخەکە و هەوڵدان بۆ چەواشەکردنی ئەو بەشە لەنەتەوەی کورد لە باشووردا، لەلایەن سەرکردەیەتی (خێڵ – حیزب)ە وە، درێژەی وتاری تیرۆری حیزب، دوا دەخەم و لەم بارەیەوە ئەم هاوارە بڵاودەکەمەوە.سەرەتا دیسان و بۆ دەیان جار بە ئامۆژگاریی و ڕێنوێنییە گەوھەرینەكەی بیرمەندی گەورەمان مامۆستا مەسعوود...
وانەی دووەم تیرۆری حیزبی دەسەڵاتدار:لەو ماوەیەی ئێدی حیزب، لە ڕێكخراوێكی كۆمەڵایەتی بنیاتنانەوە، بوویە بەڕێوەبردنی كۆمپانیایەكی بەبرەوی ڕەواجدار، كە بەرگی نیشتمانی و كوردایەتی و فەلسەفەی جیاوازی پۆشی بوو، ئیتر برینەكەی ھەر ڕۆژێك كە تێدەپەڕی خوێناوی زیاتری لەبەر دەڕۆشت و ئێسقانەكانی زیاتر ورد دەبوون،...
وانەی یەكەم:ماڵی حیزبەكان ماڵی كورد نین و ماڵی كوردیش ماڵی حیزبەكان نییە. كورد ماڵی خۆی ھەیە و دەرگاوانی ماڵی ھیچ كەسیش نییە. خۆی ھەر بە تەنیا دەرگاوانی ماڵی خۆیەتی.ئەوانەی دەرگاوانیی ماڵی حیزبەكانن، لە كورد بوون شۆراونەتەوە و بوونەتە بەشێك لە حیزبایەتی.حیزبایەتیش ئێستا لە ناو كوردی ڕەسەن و ئازادیخوازدا،...
لێرەدا دەمەوێت لەمەڕ دووچەمکی چەواشەکاریی بدوێم، کە زەینی کورد بەلاڕێدا دەبەن و لە ئەرکی خۆی دووری دەخەنەوە و دەیکەنە گومڕا و سەرلێشێواو و بێدەربەست.یەکەم: ئاین، کە ڕێڕەوێکە بۆژیان بەبەها و تێڕوانینێکی تێکەڵاوی دنییایی و غەیبییەوە. ( وا بۆ خەڵکیان لێکداوەتە و هەزاران ساڵە بەوجۆە کار لەسەر ژیریی و ئاوەزیی...
حەوت پیتی کوردی، ئازادی بەرھەمھێناکامی قادربۆ (سەردەشت)ی شەھیدی قەڵەمھاوڕێ، ھەڤاڵ و ھاوبیرە گیانەکانمسەری بەرز و ڕۆحی گەشی ھاوبیرە کوردستانییەکانمان، کە ھەموو ساتێک لە سەر ھەر بستە زەوییەکی نیشتمانی دابەش کراوماندا، دەکرێنە ئامانجی بیریی ڕەگەزپەرستی نەتەوە سەردەستەکان، بەبەکارھێنانی ئامێری وەحشیگەریی...
1- شەڕفرۆشتنی جلخوارە کوردەکان بە نەتەوەی کوردھەر کوردێک لە ھەر پلە و پایە و ناوەندێکدا بێت، پشتگیر، باربۆکەر، ھەواڵگر و ڕێپیشاندەری سپای فاشستی تورک بێت و ڕووی تفەنگەکەی بکاتە جەنگاوەرانی ( سپای ڕزگاریی کوردستان) لە قەندیل و باشووری نیشتمان، خیانەت بە نەتەوەکەی دەکات و مەرامی پیسی سەرکردەیەتی جلخواریی...
ھەزاران سڵاوی کوردستانی، بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی دەڤەری چەمچەماڵ، بۆ بیری کوردستانی و گیانی بەرەنگاربوونەوەتان.چەمچەماڵ بوویە یەکەم دەلاقەی کراوە بۆسەر ھۆڵی "دادگای گەل "بۆ لێپرسینەوە، لە فەرمانڕانانی ستەمکردن - گومڕاکردن- و درۆکردن لەگەڵ نەتەوەکەدا.ئەو درم و نەخۆشییە پیسەی سەرکردەیەتییەکی حەفتا ساڵەیی کە...
بۆ شەھیدی کوردستانی، کاک فوئاد مستەفا سوڵتانیسەبارەت بە بۆرژوا و ناسیونالیستی کوردت نووسی بوو، بەڵام سەرکردەیەتی پارتی، یەکێتی، کۆمەڵە و دیموکرات، بە ڕەفتار بورژوان و بە فکر خێڵگەران.شارستانەتی ڕۆژئاوا بۆرژوازی دروستی کرد، مەگەر لینین نەی وت: بۆرژوا و سەرمایەدار ئەوروپایان درووستکرد، ئێمە سەد بەرانبەر...
وانەی دووەم: سەرکردەی خێڵ لە قاڵبی سەرکردەی حیزبداکۆمەڵگای کوردیش وەک هەموو کۆمەڵگەکانی تر، لە خیزان و خزم و هۆز پێکهاتووە، کە بە زۆر داو پێکەوە گرێدراون، تاک خۆی لەناو خیزاندا و خیزانیش خۆی لەناو هۆزدا بینیوەتەوە، کۆمەڵگای کوردی زۆر جارانیش شوێنی نیشتە بوونیان، بۆیان بۆتە یەکەیەکی پێکەوە گرێدراو و کۆمەڵێک...