جارێکی تریش وەبیرتان دێنمەوە سەرەتای ڕاپەڕینی یەکەمی ئەو بەشەی نەتەوەکە لە باشووری نیشتمانی بەکۆڵۆنی کراودا، مامۆستا مەسعوود محەمەد ڕووی دەمی لە چینی ھەرە لەپێشی ڕۆشنبیران کرد و وتی : " ئەگەرکەوتمە سەر دووڕیانێک و نەمزانی کام ڕێگایە ھەڵبژێرم، ئەوا پرسێک بەم حیزبە شێت و وێتانەی کوردستان دەکەم، ئەوان...
باشوور و ڕۆژهەڵاتی نیشتمان: بە قۆناغێکی گرنگدا تێدەپەڕن.سەبارەت بە باشوور: گۆڕانکارییەکان خێراتر دەبن و سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی کەمووکورتی و خیانەتەکانی دەسەڵاتی بنەماڵەش(مەلایی و جەلالی) زیاتر و فراوانتر دەبن، مانای گومانی گەورە و بەڵگەی زۆر لە مێدیا جیهانییەکاندا لەسەر فەرمانڕانیی و دەسەڵات لە باشووردا...
دوواندی شەرافەتمەندانی نەتەوەکەم، بۆ گەشەپێدانی وشیاریی نەتەوەیی لە کاتی تێپەڕین / پاش تێپەڕین لە سەرکردەیەتی حیزبەکان. ئاسایشی میللی چییە و بەچی دەڵێن ئاسایشی میللی؟!ئاسایشی میللی نەتەوەیەك، هیچ پەیوەندی بە هەبوون یا نەبوونی پۆست و مەقام و دەسەڵاتێكی تایبەتی بۆ كەسێك یا دەزگایەكەوە یا حیزبێکەوە...
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی (ژینا)وە بەردەوام و بەر لە شۆڕشی ژیناش بە حەوت مانگ، لە وتارەکانمدا چ لە فەیسبووکدا و چ لە کوردستانپۆستدا، باسم لە پلانەکانی دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی نەتەوەکە کردوە و بەربەستەکانم دیاری کردوون، لایەنە خۆماڵی و دەرەکییەکانم دەستنیشان کردووە، هەنگاوە خێراکانم باسکردوون...
ئەوانەی بۆ دەیان جار گەمەیان بە چارەنووسی ھەموو نەتەوەکە و بەشێک لە نەتەوەکە کرد، بوێریی ئەم گەمەکردنەیان لە کوێوە ھێنا؟!کاتێک نەتەوەکە لە تاوانەکانی نەپرسینەوە، بۆ نموونە: کە بەرپرسێکیان جوێنێکی دا بە پێشمەرگەیەک و ھاوڕێکانی بێدەنگ بوون، ئەمجارە تفێکیان لە پێشمەرگەیەک کرد و ھاوڕێکانی ھەر بێدەنگ...
دەرسگەلێک لە شۆڕشی کوردستانیی ژیناوە/ بەشی دووەم / کۆتاییبۆچی ڕاپەڕینی مەزنی کوردستانیی باشوور ناکام بوو؟!لە ڕاپەڕینی باشووردا، ئەو بەشە لە نەتەوەکە باری گرانی سەدان هەزار شەهیدیی ئەنفالی بە کۆڵەوە بوو کە ڕۆحی ماندوو و بیرکردنەوەی لێڵ کردبوو، بەو پێیەش کە شۆڕشەکانی باشوور لەسەر گردبوونەوە لە دەوری کەسایەتی...
وانەگەلێک لە شۆڕشە کوردستانییەکەی ژیناوە / بەشی یەکەموردبوونەوە و ڕامانی قوڵ و توێژینەوەی ئامانجدار، کە تەنیا لە پێناوی توێژینەوە، یا بۆ بڕینی قۆناغێکی خوێندن و بەدەستهێنانی پلەیەکدا نەبێت، بۆ کورد جیا لە هەموو نەتەوەکانی سەر ڕووی زەوی، لە قاڵبی دەرسخوێندن و پێگەیشتن و گەیشتن بە پلەیەک تێدەپەڕن و دەبنە...
کوردبوون، ڕەسنترین ناسنامەی بوونی منە، ئەو هەستە زۆرانەیە کە دەمبەستنەوە بە کلتوورێکی تایبەت بەو خەڵکانەوە کە هەمان هەستیان هەیە و بەو هەستانە ژیان دروست دەکەن، پەیوەندییەکان دەگەشێننەوە و ئافراندن دەکەن، ئەو ئافراندنە هونەریانەی کە کوردین و کوردستانین، ئەو پەیڤانەی کە کوردین، ئەو دەنگانەی کە کوردین،...
یاسایەکی تایبەتی سەربەخۆی نەنووسراوەی دادگای گەلە، کە بەپێی ئەم یاسایە سەرکردەیەتی حیزبە کوردییەکان، زیندوو/ مردوو لە دروستبوونی کۆماری کوردستانەوە تا ڕۆژی بەرپاکردنی دادگای گەل، دادگایی پێدەکرێت و لە مێژووی خیانەتی سەرکردە کوردەکان دەکۆڵیتەوە.ئەم یاسایە چەند بەند لە خۆ دەگرێت کە سزای جوودایان بۆ پلەی...
ناگەڕێمەوە بۆ مێژووی خەباتی نەتەوەیەک کە هەزاران ساڵە لەدەرەوەی مێژووی مرۆڤایەتیدا دەژی و هەموو هەوڵەکانی ناکام بووە بۆ گەڕانەوەکەی بۆ ناو ئەم مێژووە، فاکتەری سەرەکی ناکامبوونی دەستە و تاقمی ناوخۆی بووە، کە کاری داگیرکردن و پەرتکردنی نەتەوەکەی ئاسان کردووە، بەر لە هەر کەس کار و ڕەفتاری ئێلیتی کوردیی...
حیزب وەک دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی، ئەگەر بڕوای بە گۆڕرانی کۆمەڵایەتی و یاسا کۆمەڵایەتییەکان ھەبێت، دەتوانێت لە پرسێک یا ھەموو پرسەکۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵی ڕێکخستنی ئەو بیرکردنەوانە بگێڕێ کە خاڵی ھاوبەشیان ھەیە.سەبارەت بە نەتەوەکەی ئێمە، کە لە سەر خاكی خۆی نامۆیە، حیزبگەلی بە لێشاو تێدا دروست بووە و لە...
سەرەتا بانگی کورد بە ئاشکرا خۆشە، بە ئاشکرا جوانە، بە ئاشکرا زوڵاڵە و ھەر ئاشکرایشی لێ دێ.ئێمە باسی واقعیی نیشتمان و نەتەوەی خۆمان دەکەین، کە تێکۆشانی ئەم نەتەوەیە یەکێکە لە بزوێنەرە گرنگەکانی پەیکەری بزووتنەوە ئینسانییەکە کە ھێدی ھێدی بەرەو وشیاربوونەوە بە حاڵی خۆی وەک مرۆڤ، بەرەو باڵا ھەنگاو...
بیرمەندی کورد مامۆستا مەسعوود محەمەد دەڵێت:" نەفرەت کردن لە دەسەڵات هیچ ناگۆڕێت، ئەگەر دەتوانیت ڕێگای خلۆربوونەوەی بەرەو لوتکەی هەرەمی دەسەڵاتی لێ بگرە".من لە سەرەتای ھەڵبژاردنی دیمۆکراتەکاندا نووسیم، دیمۆکراتەکانم وەک ( تاوس) دێتە بەرچاو، بە ناز و فیز و ڕەنگاو ڕەنگن، بەڵام بڕیاری بنجبڕ نادەن سەبارەت...
ژینا، وەک ژن و ژیان و ئازادی، مەشخەڵێکی داگیرساوی تێکۆشانێکی ئازادیخوازانەی کوردستانیی نەتەوەکەمانە، نرخێکی فرە گران و شیرینە و ئەویش وەک خوشکەکانی لە لوتکەی چیا و پێدەشت و نزار و شار و تەنانەت ناو پەرلەمانی فاشییەکاندا، پەرلەمانی دەوڵەتانی کۆلۆنیالیستی بەشێک لە نیشتمانی ئێمەدا، بوویە دڵیپڕ لە...
ئێمە وەک بەشێک لە نەتەوەیەکی دابەشکراو، کە لە باشوورداین، ئێستا ئەرکی نەتەوەییمان داوامان لێ دەکات کە:ئەلف: سەرکردەیەتی ئەو گرووپانەی ناویان لە خۆیان ناوە (حیزب) وەک بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای ( فرۆشتنی زەوی و زار ) چاو لێ بکەین، نەک سەرکردەی سیاسی خاوەن پڕۆژەی نەتەوەیی، دەنا گومڕا و ڕووڕەش و ڕەنج بەخەسار...