• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کامی قادر: سی ویەکی ئاب، چەند پلە لە ژوور خیانەتەوە!

ئەگەر دەستەی مەلاییەکان، کارخانەیەکی بەرهەمهێنان و دروستکردنی کڵاشیان بەرێوەببردایە، کەس باسی نە دەکردن.ئەگەر دەستەی جەلالییەکان، کارخانەی درووستکردنی دۆشاوی تەماتەیان، بەڕێوە ببردبایە، کەس باسی نەدەکردن.ڕەنگ بوو خەڵکانێک ئەوانەی بەرهەمی ئەم دوو کارخانەیەیان بەکار دێنا، سەبارەت باشی و خراپی بەرهەمەکانیان قسەگەلێکیان بکردبایە.بەڵام کە لە مێژووی بوونی ئەم دوو دەستەیە ورد دەبیتەوە، دەبێت بەهێز و خۆڕاگربیت بۆوەی نەڕشێیتەوە، لیستەی خیانەتەکانی ئەم دوو دەستەیە، هەموو ساڵێک یا شەش مانگ جارێک دەبێت،...

کامی قادر: ئاوێنە بچکۆلەکان

ئاوێنەی سێیەم: مێدیاکانی بنەماڵە بۆچی: نەشیاو، نەگوونجاو و نادرووستە!!بیرمەندی مەزنی نەتەوەکە، مامۆستا مەسعوود محەمەد دەڵێت:" ئەگەر نووسەر بمرێ، دەمرێ. ئەگەر لە نووسین کەوت دەمرێ، ئەگەر ڕای خۆی بفرۆشێت دەمرێ، ئەگەر دوو ڕوویی کرد دەمرێ، ئەگەر جنێوفرۆش بێت دەمرێ، ئەگەر لە یەکێک لە مانەدا، جگە لە حاڵەتی...

کامی قادر: سێ سەرنجی تایبەت لە سێ بابەت

سەرەتا دوو ڕاسپاردە و ڕێنمایی گرنگ لە بیرمەندی مەزن مامۆستا مەسعوودەوە:- " کورد لە بارێکدایە ئەگەر لە تەشبیهدا نموونەیەکی مەیلە و خۆشکەلانەی بۆ بهێنینەوە، وەک کاروانێکە ڕێگر دەستی بەسەردا گرتبێت: بۆ دەربازبوون، هەرچی بیڵێ و بیکا لە چاک و بەد و ڕەوا و ناڕەوا نەک هەر دروستە بەڵکو "واجیبە" و نەکردنی دەبێتە...

کامی قادر: هەموو کازیوەیەک، بێریتان دێتەوە و پێمان دەڵێ

زۆرینەی ئەو بە ناو ڕوناکبیرانەی (عەرەب) کە باسی ئەو کوشتارانەی سەرکردەیەتییەکانی دەستە و تاقمە عەرەبییەکان دەکەن، دەڵێن  نەتەنیاهۆ(لە ئیسرائیل بە بیبی ناوزەدی دەکەن) بۆیە بەردەوامە لە درێژەدان بەکوشتنی سەرکردەی تاقم و دەستەکاندا، چوونکە دەیەوێ لە پلەکەیدا وەک سەرۆک وەزیران بمێنێتەوە و دەزانێ ئەگەر...

کامی قادر: ئاوێنەبچکۆلەکان

ئاوێنەی دووەمڕەنگادانەوەی وێنەی باشوور لە ئاوێنەیەکی بچووکی ڕۆژهەڵاتیداڕووی ئەم ئاوێنە بچووکەم، کە تیشکی وێنەیەکی شێوێنراوی باشوور دەداتەوە بۆ لاوانی کچ و کوڕ و دایکان و باوکانی ڕۆژهەڵاتیمە.هێژاکانم...دەسپێکی سەرەتای کار ئەوەیە کە دەبێ لە نوێ پێناسە بۆ زاراوەکان، بەسەرهات و کارەساتەکان، پێناسە بۆ شێوەی...

کامی قادر: دەڵێم بڕۆم بێداریان بکەمەوە

بەحاڵدرزێ دەخەمە پەنجەرەکەوەچۆلەکەیەک فێربووەدێتە ناو ژوورەکەوەئیتر دەبمبە پەیکەرێ لەبەردبۆوەی نەترسێ وهەراسان نەبێبەڵام ئەو بێ پەرواخۆی بە مێز و کتێب و شووشەی پەنجەرەکەدا دەداتباڵندەکان، ئۆقرەییەک ساتی کۆیلەبوونیان نییە- شەمەندەفەرەکەی حیزب وەستابەسەدان کۆیلە لەم وێستگەیە دابەزینبە سەدانی تریشلە...

کامی قادر: ئاوێنە بچکۆلەکان

ئاوێنەگەلێکی بچووکن، کە گۆشەیەک لە دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی ناو کۆمەڵگە دەخنە بەرچاوی بەشێک، یان کەسانێک لە نەتەوەکەمان، بە مەبەستی پیشاندان و ڕوونکردنەوە و پێشنیازکردنی چارەسەرگەلێکی لۆجیکی گونجاو لەگەڵ قۆناغ و بارودۆخە هەستیارەکاندا، جاروبار تیشکەکانیان لە گۆشەیەکی ترەوە ڕوو لە پانتایی بیرکردنەوەی (تۆ)...

کامی قادر: ئەوە نەتەوەیە کە دەبێت خۆی ڕوون بکاتەوە!

پاشکۆی یەکەم بۆ زنجیرە وتاری فۆڕمێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنئەم پاشکۆیانە کە دوای هەندێ لە وتارە سەرەکییەکان، دەیان نووسم، بۆوەیە کە زیاتر ڕوونکردنەوە بدەم، چوونکە وتارە سەرەکییەکان، جێگای ئەم لق و پۆپانەی تێدانابێتەوە، لەوێدا مەبەستم لێکۆڵینەوە لە بنەما بەڕەتی و کۆنکریتییەکانە کە هێڵە بنەڕەتییەکانی فۆڕمی...

کامی قادر: فۆڕمێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردن( بەشی شەشەم)

لە بەشی پێنجەمدا باسم لە بناغە گرنگ و سروشتییەکەی تاک و کۆمەڵ کرد کە ئازادییە و کێبەرکێی نێوان تاکەکانی کۆمەڵ و نێوان تاک و کۆمەڵگەکەی و نووسیم:بۆیە ئەو کێبەرکێیەی کە لەسەرەتای بەشی یەکەمی ئەم نووسینەوە باسم کرد و هەر لەسەرەتای خواستی یەکەمجاری کەسەکەوە، سەرنجی ئەوی بۆ ڕادەکێشرێت، (کێبەرکێیەکی بنیاتنەرە)...

کامی قادر: ئێمە چاوەڕوانیی ئەوەمان لە ئێوە نەدەکرد!

هەر کوردێک پێی وابووبێت/ وابێت، کە تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی نەتەوەکە ڕووداو، پرۆسە، بزوتن و سەرهەڵدانەکانی لە شوێن و کاتی جیاوازدا، تایبەت بە دەڤەرێکی کوردستان و بەشێکی جیاواز لە نەتەوەکە بووە/ دەبێت، بێگوومان لە بزووتن و بیرکردنەوە گشتییەکە و دووربووە، جا یا بەهۆی تێنەگەشتن و نەزانییەوە بووە...

کامی قادر: ‌وێنەی هێمن لە دەسخەتێکیدا

هێمن، کوردێک بوو کە زمانی کوردی تێدا بەرجەستە ببوو، بەهرەیەکی خودادایی مەزن و گەشاوەی شیعر و پەخشانی کوردییە و لەگەڵ ئەو قەڵەمە شەرافەتمەندانەی کورد لە ترۆپکی ئەدەبیاتی کوردیدا، وەک کورد ژیان، خەباتیان کرد و بەجێیان هێشتین. یاد و و سەربووردەی ژیانە پڕ لە هەڵەمووت، غوربەت و تێکۆشانەکەیان بوونە چرا و زۆر...

کامی قادر: پژاک، بەشێکی هەرەزیندووی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد

بۆ ماوەی زیاتر لە حەفتاساڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازیی نەتەوەکە سەرکردەیەتییەکی بە خۆوە نەدی کە هەڵقوڵای حاڵی نەتەوەکە بێت. پاش لە ناوچوونی کۆماری کوردستان، ئێدی پەرتەوازەیی، پشێوویی سیاسی و ڕێکخراوەیی ڕووی لە نەتەوەکە کرد، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات و باشووردا، ڕۆژهەڵات وەک سەرچاوەیەکی گرنگی بیری کوردایەتی و...

کامی قادر: خۆ بڕیار نەبوو، سوسیالیزمتان بۆ دابمەزرێنن!

ئەوە پەیامی کۆمۆنیستێکی کوردە، کە لە ئەڵمانیا دەژی، بۆ ئەو بەشە بندەستەی نەتەوەی کورد لە باشوور.ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە، بەرلەوەی مەترسی بێت بۆسەر باشوور( کە باشوور کاری لەوەدا نەماوە، قوڕقوشمی بەسەردا بکوژێنیتەوە کە لەچی ترساوە)، لە باشوور زیاتر، مەترسییە بۆ سەر پێشەڕۆژی ئەو بەشە بندەستە لە ڕۆژهەڵات،...

کامی قادر: خوێندنەوەیەک بۆ شیعرەکانی ناو کوردستانپۆست (بەشی چوارەم و کۆتایی)

شیعری حەوتەم: وڵاتی بارانشیعری هەشتەم : ویترینشیعری نۆیەم : چاوم تاسەمەندی بەژنی دولبەرخۆشبەختانە فریا کەوتم کە لەم خوێندنەوەیەدا بۆ شیعرەکانی ئیلهام موردای لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمانەوە، دوا شیعریشی کە ژمارە(٩) یە لەگەڵدا بێت و خوێندنەوەی بۆ بکەم، ئەم بەشەی کۆتایی، بووە خوێندنەوە بۆ سێ شیعری ئەم دەنگە تایبەتە...

کامی قادر: ئایا کەی بۆ یەکەم جار لە مێژوودا وشەی کوردستان کەوتە سەرزاران*

خوێنەرانی هێژای سەکۆی ئازادیخوازان و بەرەنگارانی ستەمی داگیرکەرانی دەرەکی و خیانەتمەندانی لە کورد هەڵگەڕاوەی خۆ هەڵواسراو بەکلکی سیاسەت و بەرژەوەندی نەتەوە سەردەستەکانی داگیرکاری بەشێک لە نیشتمانی ئێمە، خوێنەرانی ئازادیخوازیی ئاگا و وشیار بۆ بابەتەکانی سەکۆی ئازادی و کوردستانیی کوردستانپۆست.ئەوە بیرمەندی...