دوای ئەوەی ئەرسەلان باییز بە چەند زنجیرە بابەتێک بەناوی "کۆڵەپشت" باسی ژیانی پێشمەرگایەتی خۆی و ڕووداوە سیاسیەکانی کرد ، حەزم کرد منیش بە بابەتێک درێژە بە کۆڵەپشتەکەی جەنابیان بدەم و کۆڵەپشتەکەی دەوڵەمەندتر بکەم . . . . .سێ چوار ساڵ پاش شەهیدبوونی باوکی ڕەحمەتیم (شەهید مەلاسلێمان) و ئاوارەبوونی یەکێتی بۆ شاری سلێمانی بارودۆخ و وەزعی ماددیمان زۆر خراپ بوو ، سەرەڕای سەختی باری ئابووریمان و نەبوونی مووچە دایکم کە هاوڕێ لەگەڵ باوکم چەند ساڵێک لە شاخ خزمەتی پێشمەرگەی کردبوو ، باری تەندروستی تێکدەچێت...