كۆنە جاشێك لە پارێزگاى هەولێر بەرێوەبەرە ؟؟؟
Friday, 16/10/2009, 12:00
دیارە لە دواى ئازادى عیراق بەشێكى زۆر لەو بەعسى و كۆنە جاشانەى لە سەردەمى بەعسدا دوژمنایەتى كوردیان دەكرد لە ترسى ئەو كردەوە خراپانەى بەرامبەر كورد كردبوویان ڕایان كردووە نەوەك تۆلەیان لێبكرێتەوە.
بەڵام ئەوەى جێگاى باسە ئەوەیە كەوا دواتر بەهۆى ئەوەى گرنتى پاراستنى ژیانیان پێ درا لە لایەن حیزبى (پارتى) گەرێندرانەوە سەر كارەكانیان و بە پلەو مەنسەبى گەورەتر هەروەكو ئەوەى هیچ شتێكیان بەرامبەر ئەم میللەتە نەكردبێت هەروەها دوبارە بۆ ئازاردان و ئەشكەنجەدانى ئەم میللەتە هەر بۆ نمونە دەچیتە هەر فەرمانگەیەكى حكومەتى هەرێمى كوردستان بە تایبەتى ئەوانەى سەر بە حیزبى پارتى دیموكراتى كوردستانن گەر خۆى كۆنە جاش نەبووبێت ئەوا كورى كۆنە جاشێكە كاتێكیش دێتە سەر باسى كوردایەتى خەبات كردن وات بۆ باس دەكات كە وا لە پێشەوەى هەموو شەرە سەختەكانى كوردابوونە خۆى بە خەبات گێر حیساب دەكات وەكو ئەوەى كەس نەزانێت چیان كردووە .
بۆ نمونە بەرێوەبەرى راگەیاندنى پارێزگاى هەولێر تا ئێستا لە ژیان داماوەو گەورەترین بەعسى و دوژمنى كوردبوو رقى لە هەموو ئەو كەسانە دەبووەو كە بە كوردیش قسەیان دەكرد لە بیرم دێت كەوا جارێكیان یەكێك لە بەتەمەنە كانى خزامانى من دەیانگێرایەوە كەوا چۆن لە سەردەمى بەعسدا ئەم بەرێوەبەرەى پارێزگا لەگەڵ چەند خزمێكى نزیكى خۆى هەندێ پێشمەرگە یان لە دەڤەرى (مخمور) گرت و دواى كوشتنیان تەرمەكانیان لە دواى سەیارە خستبوو یەكێك لەو پێشمەرگە ئازاو دلێرانە ناویم بیر دێتەوە ناوى(على سۆر) بوو بە داخەوە.
كە چى ئێستا ئەم شەخسە بەرێوەبەرى راگەیاندنى پارێزگاى هەولێرە هەزار جار بە داخەوە بۆ كورد هەرگیز بە قینە نینە بەرامبەر دوژمنەكانمان ،ئەمە یەكێكە لە نمونەكان هەزاران كۆنە جاشى خۆفرۆش ئێستا لە كوردستان دەژین و جگە لەوەى لە كوردستان دەژین پلەو مەنسەبە گەورە كانیشیان پێدراوە لە حكومەتى هەرێمى كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست