کاکڵەی تێکۆشانی دروست و بۆچونی شیاو و هەناسەی پێشمەرگایەتی...ئەز ڕەشبین نیم ، خۆزگەکان بەرەبەرە لە ڕکەی قەتیسبون دەرباز دەبن و بەرەو دنیای چاو کردنەوە دەچن. بنەمای ئە مانەش لەوەوە دەست پێدەکات بەخستنەڕوی بەشێک لە ڕاستییەکان لە ڕێی بەچاپ گەیاندنی ئەو یادەوەرییانەی نوسەرە کە تیایدا ژیاوە بە شکۆێ ئەمانەت و ڕاستگۆیی و ئازایەتی و ڕوناکبیریی بەر جەستەو فراوانەوە بێ سڵەمینەوە لە چەواشەکاران و خۆبادەران و خۆڵکەرەچاوان ولە گروهی لە گوێی گادا نوستوانی بەرامبەر، وەک هێلکەی پاک کراو دەخاتە سەر خوانی مێشک و دڵی...