ئەم کتێبە یەکێکە لەو کتێبە بیرەوەریانەى کە بە خویندنەوەى نەک تەنها شارەزای مێژووى شۆڕشی نوێ و سەرکردەکانی دەبیت و ڕەنجی بە باى فەرهادەکانیش بە ڕوونى دەبینی ، بەڵکو بەرهەمێکە کە چێژێکى بێ پایان بە خوێنەر دەبەخشێت ، لەو ڕووەى کە نووسەر زمانێکی سادە و ڕەوان و ئەدەبی بەکاردەهێنێت لە گێرانەوەى بیرەوەریەکانى . من نامەوێت لەسەر لایەنە مێژوویی و سیاسیەکانى ئەم کتێبە بدوێم چونکە نوسەر بە زمانێکى هێند سادەو ڕەوان گوزارشتى کردووە کە خوێنەر زۆر بە ئاسانی پەى بە تاڵی و تاریکى ئەو ڕۆژگارانە دەبات...