ژن کوشتن بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ھەواڵ و رووداوەکانی رۆژانەی ھەرێمی کوردستان، بە جۆرێک لای خەڵکی ئاسایی بووەتەوە، کە ھێندەی ھەواڵێکی دواکەوتنی مووچە ھاوڵاتیان راناچڵەکێنێت! یەکێک لەو دیاردانەی کە لەم ماوەیەدا لە کۆمەڵگای کوردی و میدیاکانیشەوە زۆر باسی لێوە کراوە و بووەتە بابەتی رۆژ، کوشتنی ژنانە بە بیانووی شەرەف و نامووس لە لایەن پیاوانی نزیک و بنەماڵەوە. واتە خەریکە ژنکوژیی دەبێتە نەریت و دیاردەیەکی ترسناک، کە ڕێکخراوە پاشکۆکانی مافی ژنان و مرۆڤیش خەریکی ژماردنی تەرمی قوربانیەکانن. تەنانەت...