هەمیشە قوربانیدان وەرچەرخان دەخوڵقێنێت. هەمیشە جەلادەکان لەسەرەمەرگدا گەمژەیی خۆیان دەبینن. ئەگەر سەدام بە ڤیدیۆیەک ڕوخاندنی پەیکەرەکانی خۆیی و هەڵواسینی بە سێدارەکەدا پیشان بدرایە، هەرگیز چەکی کیمیاوی بەکار نەدەهێنا و ئەنفالی میللەتێکی سیڤیلی نەدەکرد. جەللادەکان ئەگەر بیانزانییایە سەردەشت و سۆران...
ئێستا ئەوانەی خورافە بنیاد دەنێنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا قات لەبەر و بۆینباخ لە ملەکانن. ئێستا تاڵەبانی خودا نوێیەکەی شەڕ و ئاشتییە، خودا بێوێنەکەی کەرتبوون و پێکەوەژیانە، ئاراستەکەری هەموو چارەنوسە نادیارەکان ئەم مرۆڤە ماندووەیە لەو عێراقە بەدبەختەدا. ئێستا هەموو شتەکان وەستاون. وتووێژی وەفدەکان، مۆرکردنی...
لەهەر وڵاتێکدا قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری هەبوو، گەنج پێویستە کاراکتەرێکی یاخی بێت و لە چوارچێوەکاندا گیر نەخوات. خۆ قەتیس کردن لە ڕێخراو و کۆمەڵە و سەنتەرە سیاسییەکاندا جۆرێکە لە بەستنەوە و خۆ بە کۆیلە کردن، جۆرێکە لە سنوردارکردنی تواناکانی گەنج لەبواری تازەگەری و داهێناندا، لە بواری توڕەبوون...
قەڵەم بەدەستەکانی دەوروبەری ماڵی بارزانی شەرم دەکەن لەوەی بڵێن ئێمە پارتین . هەموو بەم ڕۆژگارە خەریکن شەرعییەت دەهۆننەوە بۆ شەڕێکی تری براکوژی. هەموو لەژێر ناوی بێلایەن و سەربەخۆ و کۆمەڵێ تڕوهاتی تردا خەریکی پەلاماردانی پەکەکە و ئەو هێزانەن لەدەوری پەکەکە خەبات دەکەن. خەریکن ئەو جاشانەی بارزانی بۆ...
مردن و ژیانی تاڵەبانی بووە بە بابەتێک ماوە ماوە زۆرینەی خەڵکی کوردستان سەرقاڵ دەکات بەخۆیەوە. میدیاکان بازاڕگەرمییەکی باش بەم بابەتەوە دەکەن. نەیارەکانی ئەم مامە پیرەیە زوو زوو ڕقی موریدەکانی دەوروژێنن . موریدەکان گێلانە نەفامی و دواکەوتوویی و تەنگەتاوی خۆیان پیشان دەدەن. دیارە ژیانی مام جەلال لە...
بهبۆنهوهی کردنی بارزانیهکی تر به سهرۆکی دهزگایهکی تری ههرێم، ئەم پێشبینیانە دەخەینە ڕوو دەساڵی تر لە کوردستان یاسایەک دەردەچێت کە چیتر هەڵبژاردن بۆ سەرۆکەکان نایەتە کردن. لە دوای پەسەندکردنی یاساکە بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمان، ئیتر خەڵک نوێنەرەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ جێگری سەرۆکەکان!! ئیتر...
بەدەنگەوەهاتنی مەسعود بارزانی لە دۆسیەی کوژرانی سەربازە تورکەکاندا، هەنگاوێکی زۆر شەرمندە و بێهەڵوێستانە بوو، بەبەراورد لەگەڵ ئەو بێدەنگییەی لە شەهیدکردنی خێزانێکی کورددا نواندی لە مانگی ڕابردوودا. ئەمە جگە لەو متبوونەی بەسەر خۆیدا هێنا لە شەهیدکردنی مەشعەل تەمۆ و پەلکێشکردنی جەستەی دوو شەهیدی پەکەکە...
کۆچکردنی گەنجان بۆ هەندەران کە لە هەمان کاتدا جێهێشتنی نیشتیمانەکانە، یەکێکە لەو دیاردە غەمبارانەی لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە بوو بە نەریتێکی نەخواز. هەموو بینیمان ئەو ڕۆژانە چۆن بووبوون بە مەیدانێکی قەرەباڵغی ناو مێژووی سەفەر و لێکترازان. سەرەڕای چەسپینی وەک دیاردە و گرفتێکی کۆمەڵایەتی نەویست، لە...
لە مێژووی گەلی کورددا (31 ی ئابی ساڵی 1996) ڕۆژێکی ڕەشە لە تەمەنی پارتی و بارزانیدا. هەموومان دەزانین و بینیمان چۆن بارزانی بێ سڵەمینەوە لە هیچ بەها نەتەوەیی و ڕێزگرتن لە قوربانیانی دەست ئەو دەسەڵاتە دڕندەیە، لەوڕۆژەدا دەبابەکانی ڕژێمی بەعسی هێنایەوە بۆ شاری هەولێر و بۆ بە گژداچوونەوەی ئەو یەکێتییەی...
لە کاتێکدا مەیدانی ئازادی دەبێت بە سەربازگەیەکی نامۆ بە خەڵکی ئەم شارە، ساتی ئەوە دێت بە هەموومان بیر لە نزیکترین داهاتوو بکەینەوە. هەموو دەزانین مومکین نیە ئەم هێزە تۆقێنەر و گەورەیە تێکەڵ بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی ئەم شارە و هەموو شرۆچکە و ئاوەدانییەکان بکرێت، وەکو چۆن خۆپیشاندان و گردبوونەوەی خەڵک...
حەق نیە ئۆپۆزیسیۆن و ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی دەسەڵات ئەوەندە کەمتەرخەمانە لە مردنی (جەوهەر نامیق) بڕوانن. لە کاتێکدا بەو شێوە گوماناوی و کتوپڕە ماڵئاوایی لێکردین. ئەمە جگە لەوەی کەسایەتی کۆچکردوو لە ساحەی سیاسیدا بە تایبەتی لەم دواییانەدا و لەدوای وازهێنانی لە پارتی، جێگای تەقدیر و بەرزنرخاندنە. ئەو...
بارزانی گەڕایەوە بۆ کوردستان، پێدەچێت نوێنەری خۆپیشاندەران ببینێت، پێدەچێت بۆ کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان گۆڕانیش بانگ بکات. زۆر گرنگە نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران مل بۆ داواکارییەکی لەوشێوەیە نەدەن، زۆر جێگای خۆیەتی ئەمجارە گۆڕان نەچێتە کۆبونەوەکانی بارزانی، زۆر گەورەییە داواکارییەکانی خەڵک، توڕەبوونی...
ساڵانێک لهمهوبهر ئهو کاتهی دکتۆر فهرهاد پیرباڵ له وانهبێژی له زانکۆی سهلاحهدین فهسڵ کرابوو، به گڕووتینێکی بهجۆش و تووڕه له و دهسهڵاته سهپێنراوه، بابهتێکم نووسی که تهنها پشتگیرییهک بوو له ههڵوێسته ئازایانهکهی ئهو. بهداخهوه ئێستا ههر بۆ ئهو پیاوه، چهند سهرنجێک دهنووسم...
شڵهژانی ئهو باره دهق گرتووهی سیاسهت و سهوز بوونهوهی هیوا سڕبووهکان له کوردستانی ئێمهدا، نائاسایی ترین زهمهنێک درووست دهکات که ههتا ئێستا بهبێ تووندوتیژی، میللهتهکهمانی پێدا تێپهڕدهبێت، ئهگهر ههوڵ بۆ شێواندنی نهدرێت. له ئێستادا و لهم خولهی ههڵبژاردندا، ئهگهر تهنها...