نیشتمان بریتییە لە پارچە زەوییەک کە کەمینەی زۆرداری نێو ئەو کۆمەڵە خەڵکەی لە سەری دەژین، تەلبەندی دەکەن تا زۆرینەی لاوازو بێدەسەڵاتی تێدا بکەنە کۆیلە. کۆیلەداریی و کۆیلایەتیی ڕەنگە شێوەو روخساری گۆڕابێ، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هەر وەک خۆیەتی و هیچ نەگۆڕاوە. لە سەردەمانی کۆندا کۆیلەدارەکان کۆیلەکانیان هەڵدەبژاردو کۆت و زنجیریان لە دەست و پێیان دەکرد، کۆیلەکانی سەردەمی نوێ خۆیان خاوەنەکانیان هەڵدەبژێرن و بە خواست و ئاواتی خۆیان ئەو ڕەنگەی ژیان هەڵدەبژێرن کە ئەوان بۆیان دیاریی دەکەن. کۆیلەداران پارچە...