کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
"با خۆشەویستی مەزنیش بێ، با ژیانیش بێ خۆشەویستی تفت و تاڵ بێ، بەڵام نەخۆشەویستی و نە هیچ شتێکی دیکەش خاوەنی نرخی راستەقینەی خۆیان نابن، ئەگەر لە ژێر ئاسمانی فراوانی ئازادی دا نەبن. مرۆڤ ئازاد نەبێ، نەئازادانە بیردەکاتەوە و نەبڕیاری دروستیشی پێ دەدرێ." لاپەرە ١٢٢بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی تێکۆشان...
قوتابخانەی یاڵانقۆز فێرگەیەک پر لە ژیان ژینگەیەک پر لە هیواقوتابخانەیەک پر لە وانەکانی فێربوون بۆ ژیانێکی تەندروست و سەرکەوتووقوتابخانەی یاڵانقۆز فێرگەیەکە بۆ ئامادەکردنی مناڵان تا بوێرانە لە دوای شەش ساڵی پەروەردە و خوێندن لێرەوە بدەن لە شەقەی باڵ و لە ئاسمانی بەرینی پرزانستدا بەردەوام بن... ئەم...
ساڵانی حه‌فتاکان، کاتێک له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و دواتریش کە لە ناوه‌ندی و ئاماده‌یی بووم، هه‌ر کات وانه‌ی ئاینمان هه‌بوایه چه‌ند هاوپۆلێکم پۆله‌که‌یان به‌جێده‌هێشت و ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی پۆل. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که ئه‌و هاوپۆلانهم ئاینێکی جیاواز له زۆرینه‌ی قوتابیه‌کانی پۆله‌که‌یان هه‌بوو....
لە ساڵانی کۆتایی شەستەکان و ساڵانی حەفتاکاندا، کاتێ لە قوتابخانە دەمخوێند، رۆژانە کاتێ زەنگی دەستپێکردنی خوێندنی ئەو رۆژە لێدەدرا هەر پۆلەی لە ریزی خۆیدا لە حەوشەی قوتابخانەکە ریزدەبوو. دوای بەیانی باش و چەند وتەیەک لەلایەن بەرێوەبەری قوتابخانەکەمانەوە، بە وتنی چەند سروودێک لەلایەن هەموو پۆلەکانەوە رۆژی...
شەودرەنگ، لەدەنگی تەقەی دەرگاکە بە ئاگاهاتم. هاوین بوو، هەموومان لە حەوشە نوستبووین. دایکمم بینی، بەسەرپۆشە سپیەکەیەوە دەرگای حەوشەی کردەوە... پاش کەمێک ،لە ماڵە دراوسێکەی تەنیشتمانەوە، گوێم لە دەنگی میهرەبانی ئەو بوو. تێگەیشتم کە ئەمشەویش وەک زۆرینەی شەوانی تر دایکم بۆ بەهانای ژنەکەی دراوسێمانەوە رۆیشتووە. هاوسەرەکەی...
"ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه جه‌ژنێکی کۆنی کورده به خۆشی و به‌هاته‌وه"شاعیر و رۆژنامەنوسی گه‌وره‌ی کورد، پیره‌مێردی نه‌مر، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له تورکیا وه بۆ شاری سلێمانی، هەروەک ئاشکرایە، بزوێنه‌ر و ڕێکخه‌ری یادکردنه‌وه و بەرزراگرتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز بووە. له کۆتایی ساڵانی 1920...
ماڵه‌که‌مان خانووه‌یه‌کی دوو نهۆم بوو، له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام. ژووره‌کانی نهۆمی سه‌ره‌وه، له سه‌ر هه‌یوانێک بوون. شه‌وێکی زستانی ساڵی 1978، کاتێک له‌گه‌ڵ یه‌کێک لهبراکانمدا، دانیشتبووم و هه‌ردووکمان خه‌ریکی خوێندنه‌وه بووین. ئه‌و کاتانه من ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بووم. کۆمه‌ڵێک...
له‌بیرمه ته‌مه‌نم هێشتا دوانزه، سیانزه ساڵانێک ده‌بوو هه‌موو کاتی زهردهپهڕێک له‌سه‌ر دواپلیکانهی خانوه‌که‌مان له سه‌رشه‌قام، بهدهفتهر و قه‌ڵه‌مێکه‌وه، دائه‌نیشتم و له‌به‌رزی تۆم ئه‌روانی... کاتێ خۆر تیشکه ئارامه‌کانی کاتی زه‌رده‌په‌ڕی به‌سه‌ر لوتکه‌ی بڵندتا، ئه‌نارده لات به‌رگێکی خامۆشت...
مەلا نوری دەروێش عەزیز (١٩٣٠ - ٢٠١٦)"چاوەکەم زانیوتە بۆچی خەو لە چاوم ناکەوێچونکە من پێش خزمەتم، پێش خزمەتتان نانون شەوێ"-----------------باوکم، مرۆڤێکی روناکبیر بوو، هاوسەرێکی هاوسۆز و بەوەفای دایکم بوو، باوکێکی رۆشنبیر و کەمدەگەمەن بوو.دنیای باوکم هەروەک هزر و بیری زۆر فراوان بوو. دنیاکەی هێندە...