کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
کتێبی ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو چرپەی مرۆڤە، توورەیی بێدەنگیە کاتێک کە راستی دەدوێ. ئەو "تاوە ئەستێرەیەیە کە هەستی رۆشنایی هەموو ئەستێرەی" ئاسمانی ئەدەبیت دەداتێ. هەندێ کتێب هەن هەر لە لاپەرەی یەکەمیەوە هێشووی وشەکان لە گەردنت دەئاڵێن و لێت دوورناکەونەوە. بە بەردەوامی بە نێو رەز و باخی رووداوەکاندا دەکەویتە پشکنین و هاوکاتیش نازانی ئەم توولەڕێگایانە بەرەوکوێت دەبەن.ئەم کتێبە ئاوێنەیەکە سەختی ئازاری وازهێنان لەو خەونانەی ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەموان بوو نیشاندەدا. ئەو خەونانەی کە وازهێنانیان...
ئێواره‌یه‌کی ساردی پایزی 2012، یه‌کێک له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی سوید بووه میوانی دێی گۆپته‌په. چاوی کامێره‌که بۆ مناڵه‌کانی گۆپتەپە ده‌گه‌ڕا. دوای ماوه‌یه‌کی که‌م مناڵه‌کان له ده‌وری کامێره‌که کۆبوونه‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س پرسیار له مناڵه‌کان بکات، که‌وتنه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه نه‌بیستراوه‌کان....
ڕۆژه‌کانی کۆتایی ساڵی خوێندن بوو. یه‌که‌م ساڵی زانکۆی به‌ره‌و کۆتا ده‌چوو. هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کی بۆ گه‌شته‌که‌ی ته‌واوکردبوو. نیازی نه‌بوو چاوه‌ڕێ بکا تا کاتی ده‌ستپێکردنی خوێندن له مانگی ئۆگه‌ستی دا، به‌ڵکو دوارۆژی خوێندنی کردبۆوه ڕۆژی گه‌شته‌که‌ی... خه‌می گه‌وره‌ی باران، خوشکه بچکۆله‌که‌ی...
له سه‌رده‌می کۆڵۆنیالیزمدا ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر، که‌ره‌سه‌ی خاوی وڵاته ژێرده‌سته‌کانیان به خاوی ده‌برده وڵاتانی خۆیان و له‌وێ له کارگه‌ی جۆراوجۆردا کاڵاوپێویستهکانی بازاڕی خۆیان و وڵاتانی ژێرده‌ستیان به‌رهه‌م ده‌هێنا و پاشان له بازاڕه‌کانی وڵاته ژێرده‌سته‌کانیان دا به خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یان ده‌فرۆشته‌وه. ...
له وڵاتی سوید، هه‌موو منداڵێک ده‌بێ ده ساڵ بخوێنێ. قوتابخانه‌ی بنەرەتی نۆ ساڵه. منداڵ له حه‌وت ساڵیه‌وه ده‌ست به پۆلی یه‌ک ده‌کا. هاوکات هه‌موو منداڵێکی شه‌ش ساڵ ده‌بێ له پۆلی پێش قوتابخانه، دەستپێبکا. له‌م ساڵه‌دا منداڵان ئاماده ده‌کرێن بۆ قوتابخانه. له‌م پۆله‌دا له سه‌ر پلانی تایبه‌ت،...
کچێکی خوشکەزام لە پۆلی شەشی ئامادەییە (پۆلی دوانزە) ، کاتێک باسی پرسیارەکانی زیندەوەرزانی (٤ ی ٦ ی ٢٠٢٣) ، تاقیکردنەوەی بەکالۆری بۆ کردم، خەمێکی زۆر دایگرتم. قوتابی بە چ شێوازێک تواناکانی دەردەکەوێ کاتێ هەموو وەڵامەکانی بە بژاردەیە؟ بە چ شێوەیەک بیر و بۆچوونەکانی خۆی بۆ شیکردنەوە و لێکدانەوە...
Doften från mammas kurdiska kökنوسینی: سروە نوری ئەزیزچاپ و بڵاوکردنەوەی: Carlsson bokförlag ، ستۆکهۆڵم، سوید، زمانی سویدی”سروە ئەزیز شتێکی جیاواز دەکا لە کتێبی بۆن و بەرامەی خواردەمەنی کوردی دایکمدا، سیاسەت، مێژوو، کلتوور و خواردن پێکەوە گرێدەدا. هاوکات باس لە یادەوەرییەکانی خۆی لە چێشتخانەی...
لە پێشەکی کتێبی خۆزگە راسیەکان هێندە تاڵ نەدەبوون، وەرگیراوە:"لەگەڵ تواندنەوەی بەفری چیاکان و راپەرینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ وێنه‌ی مناڵه نوستووه بێنازه‌کانی سهرشۆستهکانی هه‌ڵه‌بجه، وێنه‌ی دایکه ڕۆڵهونبووهکان، وێنه‌ی نه‌نک و باپیره به‌جێماوه‌کان، وێنه‌ی چاوپڕ له هاواره‌کان، زیندانه گه‌وره‌که‌ی...
"كێ ئه‌نفالم بۆ ده‌خاته ڕسته‌یه‌كی وه‌ڵامه‌وه‌من بسكی سپی خۆمی پێده‌به‌خشم!"ئه‌مه هاواری داپیره‌ی به‌جێماو بوو گه‌رده‌لوولێكی پڕ له ئه‌نفالهه‌موومانی خسته‌گریانگریانێكی نامۆییگه‌رده‌لوولی پڕ له ئه‌نفالله گۆپته‌په ته‌نیا كیژێكی له پاش جێماسیمای ئه‌م كچه ته‌نیایه‌ئه‌نفالی...
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن زه‌مانێکله کوردستان هه‌بووشایه‌کهه‌موو شه‌وێکئه‌م پاشایه‌به گۆشتی ساوایانی کوردبرینی خۆی ساڕ‌ێژ ده‌کردهه‌روه‌ک ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێننه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌م شایه‌گۆشتی ساواش دادی نه‌دالاویان هێناکیژیان هێناباوکیان هێنادایکیان هێناسه‌دوهه‌شتا و دووهه‌زاریان بۆ هێنا...ده‌گێڕنه‌وه‌هه‌ر...
كورد ده‌ڵێت: هه‌موو شت له باریكیدا ده‌پچڕێ، به‌ڵام زۆرداری له ئه‌ستووریدازۆرداری ڕژێمی دیكتاتۆرئه‌ستوور بووهێنده‌ی ژماره‌ی تاوانه‌كانیانئه‌شكه‌نجه و له سێداره‌دانوڵاتی به مین چێنراوئه‌نفال و كیمیاویباراندێی ڕووخاوگۆڕی به كۆمه‌ڵ شاری به عه‌ره‌بكراوكێ ده‌توانێتاوانه‌كانی به‌عسی عێراق...
شاعیری گەورەی کورد هێمن، لە باسی یەکەم رۆژی دەستپێکی قوتابخانەیدا، دەڵێ: "من له ژیانم دا رۆژی ڕه‌ش و تاڵم زۆر بوون، به‌ڵام ڕۆژی ڕه‌ش و تاڵترم له‌و ڕۆژه نه‌دیوه که چوومه مه‌دره‌سه. مامۆستاکه‌م که خۆی کورد بوو و دوایه‌ش تێگه‌یشتم فارسی باش نازانێ، به فارسی تێی راخوڕیم هیچی لێتێنه‌گه‌یشتم....
هه‌ندێ یاده‌وه‌ری تاڵی ساڵانی شه‌سته‌کان، جارجار وه‌ک خه‌ونێک یا فرێکڤینسی فیلمێک به خێرایی تێده‌په‌رێ. هاوینی ساڵی 1963، له یه‌كێک له رۆژه ڕه‌شه‌کانی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه، ته‌مه‌نم ته‌نیا چوارساڵانێک دەبوو، ئێستاش لەبیرمه که سه‌ربازی سوپای ئێراق له حه‌وشه‌که‌مان له گه‌ره‌کی سه‌رشه‌قام، لە...
"خۆزگە من ببمە درەختێک بۆ قوتابخانەی کچانئەو کچانەی وا دەخوێنن ببمە سێبەر بۆ ئەوانهەر کچانی خوێندەوارە میللەتی پێ سەرکەوێتەربییەی منداڵ هیوایە پێش رەویمان بەرکەوێ"پیرەمێردنزیکەی هەشتا ساڵ لەمەوبەر شاژنی کورد حەپسەخانی نەقیب و شاعیرانی نەمری وەک، پیرەمێرد، بێکەس، هێمن و گۆران لایان ئاشکرابووە کە کچانی...
مه‌ستووره فه‌ردش وێنه‌ی گهوههرهننه مڵک عه‌فاف ئه‌و چون جه‌وهه‌ره‌ن سه‌رباری دابوبه‌ریتی کۆنی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگە که هه‌میشه کۆسپێکی گه‌وره بووه له به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی تواناکانی ژناندا، هاوکات مێژووی کورد، بێبه‌ش نه‌بووه له ژنی تێکۆشه‌ر و نووسه‌ر و دڵسۆز، به‌ڵام به داخه‌وه زۆرینەیان...