کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


كێ ده‌توانێ تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عس بژمێرێ؟

Thursday, 16/03/2023, 13:20


كورد ده‌ڵێت: هه‌موو شت له‌ باریكیدا  ده‌پچڕێ، به‌ڵام زۆرداری له‌ ئه‌ستووریدا

زۆرداری ڕژێمی دیكتاتۆر
ئه‌ستوور بوو
هێنده‌ی ژماره‌ی تاوانه‌كانیان
ئه‌شكه‌نجه‌ و له‌ سێداره‌دان
وڵاتی به‌ مین چێنراو
ئه‌نفال و كیمیاویباران
دێی ڕووخاو
گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ 
شاری به‌ عه‌ره‌بكراو

كێ ده‌توانێ
تاوانه‌كانی به‌عسی عێراق بژمێرێ!
كێ ده‌توانێ ئه‌ستووری
زۆرداری ئه‌م ڕژێمه‌ نه‌بینێ!  

زۆرداری ڕژێمی به‌غا
ئه‌ستوور بووهێنده‌ی ته‌می
 گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان...
هێنده‌ی ژماره‌ی قوربانیه‌كانی 
هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان...

زۆرداری به‌عسی به‌غا
ئه‌ستوور بوو
هێنده‌ی 
ڕقی نێو دڵی زوڵێخای گه‌رمیان
كه‌ له‌ دوای ئه‌نفالی
دایک و باوكی
فاشیسته‌كانی به‌غا
فرۆشتیان به‌ عه‌ره‌بێكی سودان
زۆرداری ڕژێمی سه‌دام
ئه‌ستوور بوو
هێنده‌ی ترسیان
له‌ پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ر و 
ئازادیخوازانی نێو زیندانه‌كان
ئه‌ستوور بوو
هێنده‌ی ترسیان
له‌ كوردستانی كه‌ركووكی مه‌ردان

ئه‌ستووری ڕژێمی سه‌دام
 سنووری زۆرداری
به‌زاند...
زۆرداری ئه‌م ڕژێمه‌
 سنووری ئه‌ستووری
 پچڕاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە