کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تازەترین هەواڵی هەراج و كڕین و فرۆشی رۆژنامەنووسە خۆفرۆشەکان

Sunday, 15/11/2020, 14:11


ماوەیەکی زۆرە، بەتایبەتی دوای دروستبوونی حکومەتی هەرێم، دیاردەیەكی قێزەون لە میدیای كوردیدا بۆتە مۆدیل، ئەویش كڕین و فرۆشتنی رۆژنامەنووس یان باشتر بڵێین قەڵەمفرۆشە لەناو حیزبەكان بەیەكتر.
لێرە دوو نمونەی بچوك ئەهێنمەوە بۆ ئەم هەراجكردنانەی قەڵەم.

یەکەم: هیوا جەمال

 لە سەرەتاوە یەكێتی و راپۆرتنوسی مەلا بەختیار بوو لە هەفتەنامەی چاودێر لەگەڵ دامەزراندنی رۆژنامەی ئاسۆ بووە كوتلەی د. بەرهەم ساڵح و پۆستی مەسئولیەتی وەرگرت. دوای دامەزراندنی (كەی ئێن ئێن) بە قەڵەمبازێک چووە ناو گۆڕان و پاشان بۆ (كەناڵی رووداو)، ئێستاش بۆ كەناڵەكەی لاهور شێخ جەنگی گەڕاوەتەوە.

دووەمیان: بارزان عەلی حەمەیە: 

سەرەتا لە هەفتەنامەی (هاوڵاتی) بوو، شانازی بەوەوە دەكرد، کە راپۆرتە گەندەڵیەكانی پارتی و یەكێتی ئەو دایئەرێژێ و سەرپەرشتی ئەكات، هەموو جارێک بە پێكەنینەوە دەیوت من یەك عەیبم هەیە ئەویش ناشرینی ناوەكەمە، کە ناوم (بەرزان)ـە. دواتر دەركەوت راپۆرتنوسی لاهور شێخ جەنگییە و رۆیشتە رۆژنامەی (دەستور). دوای داخرانی رۆژنامەكە، بە قەڵەمبازێک خۆی كرد بەناو پارتیدا، ئێستا دوای كردنەوەی كافتریای پاراستنەكەی بەناوی نازدار حەیران رۆژانە پۆست و بابەت بۆ سوكایەتی بەو میللەتە رەش و روتە بڵاودەكاتەوە كە داوای قوتی ژیانی ئەكات. دڵنیام سبەی پارتی ئەویشی وەك (هیوا جەمال) تڕۆ كرد، ئەمیش بەرەو هەوارە كۆن ئەگەرێتەوە و بەو بڕوبیانووە، ئیتر پەت پەتێنەكەی دائەپۆشێ كە جاسوسی بەسەر نێتە خراپەكانی پارتی و بارزانیەوە كردووە! 
ئەم قەڵەمفرۆشانە چەند پارەش لەسەر جاسوسییەكانیان كۆ بكەنەوە، بەڵام لە مێژووی راگەیاندندا وەك میرابۆ بە ریسواترین قەڵەمفرۆشەكانی مێژوی میدیای كوردی دادەدرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە