نغرۆیی من
Friday, 13/11/2020, 1:17
بە نەفرەت بێ
بزەی لێو هەڵپساردووە
بە دەمامك
پەتای كۆرۆنا!
تووڕە دەبی لە دیدارم
باشە، كەچی
بۆختۆكەی نیگام دەدەیی
بە بەژنی خۆت!
شك و گومان لە گوڵ دەكەم
نەوەك گوڵێك
بە بۆنی تۆ خۆی تاس كردبێ!
قیژەی ژنێك
لە سەرتەرمی جگەرگۆشە
كوژراوەكەی
زۆر لە ئاسمان بڵند ترە!
ئەوكەژانە
جەستەی خۆیان هەڵكۆڵیوە
زەندۆڵ زەندۆڵ*
بۆ پەناگەی گەڕۆكەكان..
هەموو ساتێ وەك ڕەشەبا
شان دەخزێنی بە جەستەمدا
موچڕكەی مەرگ!
گریشمەی باران
سنگی زەوی بۆ بەزە و سۆز
تەخت كردووە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست