گەشتێك بەرەو خۆر ئاوایی ووڵات (بەشی دووەم و کۆتایی)
Friday, 17/09/2021, 20:29
کۆبانێ داستان لە نێوان مان و نەمان ژیان و مەرگ
جەنگێکی بەرەو مردن یان سەرکەوتن،
کۆتاکانی پایزی ساڵی ۲۰۱٤ ەوە بۆ سەرەتایی ساڵی ۲۰۱٥ هاتنی جەنگێکی خوێناوی بێ وێنە ، هاتنی تەجاڵێکی خەتەنە بە مێشك و خەتەرترین درندە بەرەو مەرگ هێرشێکی درندانەیان دەست پێکرد بۆ سەر شاروو ناوچەو گوندەکانی کۆبانێ، چونکە شاری کۆبانێ لە هەر چوار لاوە گەمارۆ درابوو لە ڕۆژ ئاواو ڕۆژ هەڵاتەوە بە باکورو باشوریشیەوە .،
ئەرکی پاراستنی خەڵکی سڤیل و ماڵ و مناڵ دەکەوتە سەر ئێمە ، چونکە ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار ئەزانی و خاوەنی تەجروبەیەکی خۆ پاراستن وپارێزەری خەڵك بووین لەدژی دەست درێژیەکانی دەوڵەتی خەلافەت کە بەناوی دینەوە هێرشیان دەکردە سەر هاوڵاتیانی بێ تاوانی کورد لە ناوچەکەدا سەری خەڵکیان دەبڕی لە ژێر دروشمی ئەڵاهو اکبر دا. ، سەرەتا دەوڵەتی خەڵافەتی ئیسلامی بە هەموو هێزو خێڵە عەرەبەکانی ناوچەکەو هەموو هێزی تورکی ناتۆ و گەورەترین هێزی خێڵە عەرەبیەکانی جولەی پێکرد بەرەو شەڕ لە سەنتەری ناوچەکانی کۆبانێ، بە بەرچاوی کامێراکانی هەموو دونیاوە سەرەتا لە سێ هێڵەوە هێرشیان کرد ، هێڵی ڕۆژ ئاوا کە پێك دەهات لە سەدی تشیرن، و سڕێن، وە لە لای ڕۆژ هەڵات، گری سپی ، داهماو، مەبڕوکا، لە لای باشورەوە ڕەقەو تەبقە ، لای باکوری شاریش بەهاوکاری تورکیا چەتەکانی هێرشەکان بە سەختی و چڕی دەست پێ کرد.
ئەوکاتە کە هێرشەکان بە دژوارترین شێوەو دڕندەترین شێواز ئامادەکاریان بۆ کرد لە حەوت مێحوەڕەوە هێرش دەستی پێ کرد خۆم لە گەڵ چەند کەسێکی هاوڕێم لە شاری سەرێ کانێێ بووین ، دەمان ویست لەوێ هێرش ببەین بۆ ئەوەی شاری کۆبانێ لە محاسەرە ی داعش دا ڕزگار بکەین و هەرچۆنێك بێت خەتێکی چوون هاتن بۆ کۆبانێ بکەینەوە.
دەوڵەتی خەڵافەتی ئیسلامی داعش ئەوكات لە بەهێزترین ئاست و حەزەڵیاتی خۆی دابوو ، بەرامبەری هەموو دونیا ترسی لێ نیشت بوو فەخامەتی خۆی لە هەموو جیهان دا بڵاو کردبویەوە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە چەند کات ژێرێك تەوای ناوچەکە بگرێت هەر شوێنێك کە بۆی دەچوو بێ گومان دەی گرت و خەڵکی زۆری سەر دەبڕی ، ئەوکات کە لە هێرشی موسڵ و ناوچەکانی عێراق و سنورەکانی سوریا شاری ڕەقاو چەند ناوچەیەکی تریان بە ئاسانی گرت بوو، سەری چەندان کەسیان هەڵواسی بوو لە کوچەو کۆڵانەکاندا دەیان گوت نوێژی نیوەڕۆ یان هەینی لە سەنتەری شاری کۆبانێ دەکەین،. زۆر ئاسانە گرتنی ئەوشارە بە لای ئەوانەوە.
واتە داعش ئەوکات لە بەهێزترین چەمکی غڕوریەت، دا دەژیا تەحەمولی دەنگی (هەل هەلەی )ژنانی کوردیان نەدەکرد لە بەرەکانی جەنگ دا کە ڕووبەرووی ڕۆحی ژنانی فیدای کۆبانێ دەبوونەوە تەفرو تونایان دەکردن.
ئەوکات ئێمە لە گەڵ چەندین گروپی هاوڕێیانمان زۆر هەوڵمان دەدا کە لە خەتی ڕۆژهەڵاتی شاری سەرێ کانیەوە، کۆری دۆرێکی مرۆڤی و ئەمنی بکەینەوە، بۆ ئەوەی ژن و مناڵ و بریندارانی شارەکە لە ناو سەنتەری شارد دەربێنین، نەکەونە دەستی دەوڵەتی خەلافەتی داعش، نزیکە نیو مانگ هێرشی توندو تۆڵمان دەکردە سەر ناوچەکە، بەڵام بەهیچ جۆرێك نەمان دەتوانی ڕێگاکە بشکێنین و کۆبانێ لە محاسەرەی داعش دا ڕزگار بکەین.، چونکە لە لای سنوری تورکیا ، گرێ سپی ئارتەشی تورکیە و داعش و هێزو گروپە توندڕەوەکانی ئیسلامی بەهەر هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو مەزن وەڵامی ئێمەیان دەدایەوە.
چەند ماوە بوو نەمان توانی ڕێچکەکە بشکێنین.
لە کۆبانێش هات و هاوار بوو شەر دژوار و سامناك دەبوو هەر ڕۆژە پەیوەندیان پێ وە دەکردین بۆ بەهانا وەچونیی خەڵکە کە، لەبەر ئەوەی تەنها ئەو لای ئێمە دەمانتوانی هێرش بکەی لە لای خەتی ئێمەوە ، چونکە ، لە هەر لایەکەوە ئەو شارە گەمارۆ درابوو تەنانەت هیچ گروپێکی هاوڕێیان نەیان دەتوانی ئاوا بە ئاسانی خۆیان بگەینە نێو سەنتەری شارەکە،.
کەچی گروپی ئێمە تا ڕادەیەکی زۆر فیکری ستراتیژیەتی شەری داعشی بۆ کۆبانێ تێك هەڵاو کردبوو وە شێواندبووی.
بەڵام نەی توانی بوو هێرشەکە خەلافەت بوەستێنیت یان بشکێنێت.
ئێمە کەچەندین شوێن و چەپەری داعشمان تێك شکاندبوو، هەرشەوە گروپێك لە هاوڕێیانمان هێرشمان دەکردە سەر گوندەکانی سنوری گرێ سپی و گوندەکانی (دەهما ، مەبڕوکا ، تل خەنزیر) .
شەوە پر بە سامەکەی و تراژیادیاکەی گوندی (مەبڕوکا) لە سەر سنور ، کات ژمێر شەشێ ئێوارە بوو هاوڕێیەکەم بەناوی فەلات لە گەڵ ژیندا کە هەردوکیان کاری موهەندیسی تەقەمەنی بوون هاتن بۆ لامان چەندین لوغمی ترسەناکیان پێ بوو بە دەست دروستیان کردبوون، ووتیان دەبێت ئەم شەوە بڕۆین بۆ گوندی ٫مەبڕوکا ٫ئەم لوغمانە دانێینەوە بۆ کاروانەکانی داعش، یانی ئەبێت ئەم شەو هەر بچین بۆ ئەو شوێنەی کە ئامانجمانە لوغمەکان تیای دا جێ بکەین، منیش ووتم باشە هاوڕێیان هەرچەندە کەمێک هەراسان ببووم، ووتم دەبێت ئێمە چۆن بچین بۆ ناو داعش و جێگاکەی ئەوان مین ڕێژ بکەین بیرم لێ دەکردەوە ئەگەر ئاشکرا ببین هەموومان دەبێت خۆمان بتەقێنینەوا یان ئەگەر گیراین ئەوا کەلەی سەرمان دەبڕن و یانیش جلە زەردەکەمان لەبەر دەکەن پیشانی دوایامان دەدەن و لە ناو قەفەش دەمان سوتێنن،.بەبیر کردنەوە ،، بەهەر حاڵ ئەو شەو دونیا کەمێك ئارام ببوو هەردولامان زۆر هیڵاك و ماندوو ببوین چەندین هاوڕێمان پێشتر لە شەڕ دا شەهیدو بریندار ببوون وە چەندین چەتەی دەوڵەتی خەڵافەتمان جەزا کردبوون.
واتە ئەو شەوە هەم ئێمە هەم دەوڵەتی خەلافەت هێرشمان نەکرد و مۆڵەتی ئیسراحەتمان دابوو بە خۆ بێ ئەوەی ئاگاداری یەکتری بین ئەوانیش زۆر هیڵاك و ماندوو دیاربوون چەندین سەرکردەیان لێ کۆژرابوون ، تەنها لایەتێ سەیارەکانیان دەهاتن و دەچوون . هەردوو هاوڕێم ژینداو فەلات ووتیان دەبێت بەڕێ بکەوین بۆ سنوری دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لەگەڵ نۆ دانە لوغم منیش لە گەڵ پێنج هاوڕێی تر لە گەڵیان چووین ، واتە بوین بە حەوت کەس خۆمان ئامادە کرد پێنج هاوڕێیەکەم کە دوو کەسیان ژن بوون من و فەلات و ئازادو هەردەم. لەگەڵ سێ هاوڕێ ژنەکە خۆمان ساز کرد و بەڕێ کەوتین بە بارێکی قورسەوە رەخت و سیلاح و نارنچۆك و مینە دەست کردەکان.
ترسم لەوەبوو ئەگەرشتێكی نەخوازراو دروست ببێت مینە دەست کردەکان پێمان دا بتەقنەوە و چارەنوسمان چی دەبێت ئەوکات ، شارەزایی موهەندیسی بەو شەوە تاریکە کە تۆ هەموو ڕەنگەکان لە یەك جیا بکەیتەوە بە ڕاستی ئەرکێکی زۆر هەستیارو خەتەر ناك بوو ئەدنا حەرەکەتێکی هەڵە مەرگی حەوت کە سەکەمانی دەبردەوە بەرەو نەمان، ئازاد کە خاوەنی حەدەد دوربینی شەو بوو ناوچەکەی کەشف دەکردوو ئێمەش هێدێ هێدی بە پێوانەی پێنج مەتر دوری لە دوایی ئەو دا دەڕۆیشتین دەنگی سەگ زۆر دەهات و لێمان نزیك دەبوونەوە جولەی سەیارەکان و لایەتەکانی خەلافەت زۆر بوو، جار نا جار دەمان ووت دەکرێت ئاگاداری جولەی ئێمە بن و دەنگ نەکەن تا دەگەینە ئەوێ و سایکۆڵۆژیەتێکی جۆراو جۆر بە خەیاڵمان دا دەهات تا دەڕۆیشتین ، یان تۆشی هاشومەتی کەمین و بۆسە ببین ئەوکات دەبێت بە چی چەشنێك خۆمان بپارێزین وشەر بکەین.
هاوڕێ ژنەکان ژیندا و ژیان و چیچەك ، بوون ژیان کە خەڵکی باشوری کوردستان بوو هاوڕێیەکی زیرەك و چوست و چاڵاك و قەناس بە دەست بوو زۆر نەترس و بە ورە جەسارەتی شێرەکی بوو، بە شەش نارنجۆکی پێ بوو ، یەکێکی بە ڕەنگی سور بۆیاغ کردبوو ،.
ووتم و کە پێم ووت بۆ ئەونارنجۆکەت وا سور کردوو ووتی هاوڕێم ! وەڵام ووتی هاوڕێ ئەمە بۆ کاتی تەنگانە ئەگەر شتێك ڕوی دا بۆ مەرگی خۆمە،.، ئەگەر بە برینداری یان شتێکی تر دروست بوو بۆ خۆم بەکار دێنم ، بۆ ئەوەی مەرگ ئاسا نەکەومە دەستی چەتەکانی خەلافەت لە بەر سوکایەتی پێکردن یان مەرگ ئاسا کوشتن. بەڕاستی هەر زۆر بە تەبیحیەکی سەیرەوە ڕووبەڕووی مەرگ دەبویەوە ، هیچ پێوانەی ترس و دڵە ڕاوکێی نەبوو کە منیش سەیرم دەکرد جار بەجار دەلەرزیم و جاربەجاریش ورەم هێزو ئیرادەم لەو هاوڕێیە وەردەگرت دەم ووت ئەبێت کچانی کورد هێندە بە جورئەت بن بەرامبەری ئەو داعشە دڕندانە کچ لەماڵ دا لە مشكێك ئەترسێ ئێستا ئەبێت سەرچاوەی ئەو غیرەتە لە کوێ هاتبێت کە ژنانی تەمەن ۹٥ ساڵ ئاوا بە جورئەت بێت !، چیچەک کە ئەویش بە خۆی و مزەلیەکەی و لەگەڵ هەڵگرتنی دوو لە لوغمەکان و چەند نارنجۆکێك ، لەگەڵ موهەندسی ژیندا بەڕێ کەوتین و هەندێک نان و ئازوقەی کەمیشمان لەگەڵ خۆمان برد، بۆ کاتی پێوست. یان برسی بوون یان هەر ڕوداوێکی نەخوازراو
دوای ڕۆیشتنی دوو کات ژێرو نیو خۆمان گەیاندە شوێنە مەبەستەکە کە ڕێگای سەرەکی هات و چۆی پیادەی و سەیارەکانی داعش بوو ، ڕێگایەکیان خۆڵ بوو ڕێگاکەی تر قیرتاو بوو چەند دانە مین ، مان لە سەر ڕێگا خۆڵەکە دانا و ئەندامانی داعش هەر چەند دەقەیەك بە لایەتێکی گەورەوە شوێنەکەو دەوروو بەرەکەیان کۆنتڕۆڵ دەکرد چونکه ئەوەندە سەگ لە ئێمە کۆببونەوە بە سانیە مابوو ئاشکرامان بکەن و بمرین دەنگی کۆڵانی قازمە بچوکەکەی فەڵات جارناجار بە بەرد دەکەوت دەنگی دەچوو بۆ چەتەکان بەڵام نەیان دەزانی کە چی باسە یان چ دەگوزەرێ لەو درەنگە شەوە خەتەرناکەدا هیچ خەیاڵێکی داعشیەکان بەوە ناچێت کە ئێمە بەم شێوەیە خۆمان نزیکی ئەوان کردۆتەوە . دواتر ڕێگا قیرەکە دەبوایە بچوینا بۆ ئەوێ مەترسی زۆر هەبوو و لە ئاشکرا بونمان و سێتەڕەی ئەوانیش نێزیکی جادەکە بوو شوێنەکەش مەنفەزێک بوو دەبوایە ئێمە خۆمان بگەیاندبایە ئەو مەنفەزە بۆ ئەوەی لوغمە دەست کردەکانی لێ جێ بەجێ بکەین .
ئێمە بارمان سوك بوو دوای دانانی چەند مینێك لە ڕێگا خۆڵەکە، دوای ئەوە بڕیارمان دا کە هەموومان نەچین بۆ لای جادە قێرەکە چەند کەسێکمان جیاجیا لە هێڵی پاراست ببمێنینەوە ئەگەرهەر شتێکی نەخوازراو ڕوی دا ژینداو فەڵات لەگەڵ هەردەم خۆیان بە نهێنی گەیاندە شوێنەكە نزیکە یەک کات ژمێر مانەوە تا لو غمەکەیان دناوە ، زۆر زۆر خەتەرناك ئەو شوێنە بوو شوێنی دووەم واتە مەنفەزەکە چونکە هاتوو چۆی زۆری چەکدارانی داعشی لە سەر بوو، ئەوەی منی دەکوشت و دە تێواندەوە تەنها و تەنها سەگی مەردارەکانی ناوچەکە بوو هەموو سەگەکان دەستیان بە وەڕاندن دەکرد و وەک بڵێیی دەوڵەتی خەلافەتیان ئاگادار دەکردەوە کە شتێکی وەها هەیە ، هەر بۆماوەی پێج دەقە تیشکی لایەتی داعش دەیدا لە ناوچەکە ئێمەش خۆمان بە ئارزەکە وە دەکرد یەك بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبین .، .
هەر یەك هەڵەی بچوك کۆتا تەمەنمان بوو لە سەر رووی زەویەوە، کات ژمێر دوانزەی شەوە ئەرکەکەمان بە سەرکەوتووی تەوەو بوو دەبێت بە هەمان ئاراستە بگەڕێینەوە و تەنها ڕێگا بگۆڕێن و خۆمان بگەینە جێگەی ساغ و سەلامەت بگەڕێینەوە. کە کۆبوینەوە بە دەنگی نزم و بە ئێشاڕەتێ بە دەنگی نەغمەی بلبل قسەمان لەگەڵ یەک دەکردبۆ ئەوەی ئاشکرا نەبین و دەنگمان نەڕاوت، ووتمان برسیمانە و با کەمێك نان بخۆین و بۆ ئەوەی وزە بێتە بەرمان زوو ناوچەکە بەجێ بهێڵین چونکە زۆر هیلاك ببوین ، هەریەکەو پارویەك نانمان خوارد و بارمان لە سەر شان نەما ئەوکات ، هەر تیشکێك لە لایێت یان چەخماخ دەرفەتی ئاشکرا بوونی شوێنەکەمانی دەدایە دەستی دوژمن ، ئەو سانیە هاوڕێ هەردەم کەمێك دور کەوتەوە لە ئێمە منیش وام زانی کاری پێویستی هەیە، کە بینیم خۆی درێژ کردووە لەسەر چۆکەکانی چەفیەکەی خستبۆ سەر سەری خۆیەوە ، منیش وام زانی برین دار یان نەخۆشە کە نزیك بوومەوە لێی یەکسەر هەستم بە بۆنی جگەرە کرد٫٫٫ زانیم جگەرە دەکێشێت، ئەوکات تێگەیشتم کە جگەرە دۆژمنترە لەو داعشەی کە بۆی چوو بوین، زۆر زۆرم لام سەیر بوو کە چۆن کاری وا دەکات و بەرەو مردن دەمان بات هەرچەندە هەردەم زۆر گەنج بوو بەڵام زۆر ئارەزووی جگەرە کیشان و خوردنەوەی چایی بوو،
چونکە لە شەو دا لە ناو دوربینی شەودا بڵێسەی چەخماخ یان جگەرە وەكو ئاگرێکی بڵێسە دار دەدرەوشێتەوە، لەبەر ئەمە وە من زۆر سەرسام بووم ووتم بۆ وادەکەی لە مەرگی خۆت ناترسی مەرگی ئێمە لە بەرچاو بێت، ووتی توخودا هاوڕێ گیان شکایەتم لێ مەکە تەنها دوو قوم لە جگەرەکەم بدەم، منیش پێم ووت بیکوژێنەوە پێم گوژاندەوە و نەم هێشت تەوەوی بکات، .
واتە لەو ڕەوتە تەنگەدا ئیرادەی کەسێك کە نقومی پیسترین مادە بێت ئەویش جگەرە هەستی مرۆڤ دێنێتە ژێر پرسیارەوە کە کەسایەتی کورد هەرچەندە شەر کەرو بەتوانابێت بەڵام بی ئیرادەو و بێ دیسپلینی سه ربازی وڕێکخستنیە،. لە دوایی گەڕانەوەمان نزیکەی دوو کات ژمێر بە ڕێگایەکی تر دا گەڕاینەوە ڕێگاکەمان بەهەڵە چوین چونکە تەم و مژ هەبوو و بەرەبەیانیش بوو ، لە ڕێگا کە دا هاوڕێ قەناس بەدەستەکەمان (ژیان باشوری) بەهۆی پێ لێنان لە لوغم کە پێشتر دایان نابوو لە سەر ڕێگاکە بوو بە دوو پارچە بەداخەوە قەت لە یادم ناچێت هاوارو ئازاری ئەم هاوڕێ تەمەن بچوکەم و زۆر زۆر پێی وە خەفەت بار بووم چونکە کاتێك پێی لە لوغمە کە کرد نارنجۆکێکشی پێدا تەقیەوە بەهۆی زەختی لوغمەکە بەڕاستی زۆر بۆمن ئازار بەخش بوو چونکە من سەد مەترێك لە ئەو دور بووم کە گەڕاینەوە ئەوان لەپێش ئێمەو دەڕۆیشن، بەهۆی ئەویشەوە ژینداو چیچەکیش برینداربوون داعش بەرەبەیان بوو دەستیان کرد بەتەقە برادەرانی ئێمەش دەستیان کرد بەتەقە کردن وایان زانی هێرش هاتووە ، بەڵام لە ڕێگەی بێتەل ئاگادارمان کردنەوە کە ئێمە دێینەوە بەڵام نەمان دەزانی کە ئەوڕێگایە پێشتر داعش مین ڕێژی کردبوو ، یەکەم کەس من گەیشتمە سەر هاوڕێ ڤیان بەڕاستی چاوەکانی دانەدەخران هەر کراوە بوون نەی دەخواست ئاوا بە ئاسانی مەرگی ئەم دونیایە ببینێت هەرچەندە خامەکەم ناگرێت کە قسە لە سەر هاوڕێی شەهید ژیان بکە، بەڵام ئەوەی گرینگە لەو ساتەدا باسی لێوە بکرێت خوڵقاندنی ئەو جۆرە کەسەیە کە لە كەسایەتی ئەو کچە تەمەن بچوکەدا خوڵقابوو وە هەبوو بە ئیرادەو ورە بەرز ونەتەوەی وەکو ئەرکێکی ویژدانی و مرۆڤی لە باشوری کوردستان دا خۆی گەیاندبویە کەنارەکانی بەرەی شەر لەگەڵ دڕندەترین و فاشیڵ ترین چەتەو گروپی ئیسلامی توند ڕەو دەجەنگاو، پاراستنی سەروەت ماڵ و مناڵی خەڵکی ڕۆژ ئاوای دەکرد ، بە گیانێکی ویژدانی و فیدایی ڕوبەڕووی داعش دەبویەوە ئەو ژیانە تەمەن بچوکە کە دواجار چوە نێو کاروانی پارێزوانانی مناڵان و پیرو ژنان لە خاکی کوردانی ڕۆژ ئاوادا.بەداخەوە بۆ مەرگی هاوڕێ ژیان ، .
خۆش بەختانە دوای ئەو هەموو ئازارو دەردەسەریەی شەوە خەتەرناكەکە بۆ بەیانی و دوو بەیانی سەرجەم مینەکان بە کاروانی هێزی خەلافەتی ئیسلامی داعشی درندە تەقینەوە کەل و کۆم بوون ، بەڵام مەرگی ژیان ئێمەی تاساند.
کۆبانێ شارە سنور نەناسەکە،
دەریایەك لە مەرگ ، ڕێگایەك لە مقاوەمەت ،،
شەڕ دژوارو و سەخت دەبوو ساتەکانی مردن و لەناوچوون هەر زۆر دەبوون و بەخێرایەکی نەخوازراو دەهاتن ، بە نیوە شەوێکی تاریك و تێلبەندێکی سەخت لە سنوری دەشتی جەیلان پنارەوە بەرەودەشتی سوروج لە گەڵ گروپێك بەڕێ کەوتین بە قیافەتی سڤیلەوە خۆمان گەیاندە سنوری شارۆچکەکە، سەخترین ساتەکانی شەر دەستیان پێ دەکرد شاری كۆبانێ بەتەواوی گەمارۆ درا ، بە ڕێگا نێشو دۆڵە بچوکەکانی دەشتی سروچ دا کەوتینە ڕێ به هیلاکیەکی گەورەو ماندوبونێکی ڕۆحی خۆمان هەڵدایە نێو تەلە بەندەکانی سنوری کۆبانێ لە نێوان ئاپۆڕای جەماوەردا خۆمان گەیاندە سنورەکە بۆ دەربازبوون و چوون بۆ ناو سەنتەری شار، جەماوەر لە سەر سنور بە خرۆشیەکی گەورەوە پاراستنی سنور و چاوەڕێی ڕەوشەکەو ناوچەکەیان دەکردوو هیوای مزگێنیان دەکرد.
بە شێوەیەکی قاچاغ و ڕێگای مەرگ خۆمان گەیاندە نێو شارەکە ، هەموو دونیا چاوی کامیراکانیا خست بوو سەر ئەو شەڕە ، کا چۆن چۆنی پەلاماری داعش سەری دەکەوێت، بەرخودان و مقاوەمەت بە چی دەگات چارەنوسی ئەو شەڕ کەرەکان و ئەو مرۆڤانە چۆن چۆن دەتوانن بەو چەکە سادەیی و سەرەتایانە ، تەوژم و ئاراستەی شەڕەكە بگۆڕن،،،.
ئەو شەو سەخترین شەوی شەڕەکە بوو دەوڵەتی خەڵافەت تەنها چەند سەد مەترێکیان مابوو بۆ هاتنە ناوەوەی سەنتەری شار و شوێنە ستراتیژیەکان هەمووی گیرابوون لە لایەن داعشەوە وەک گردی مشتەنور و چەند ناوچەیەکی ستراتیژی لە ڕۆژئاواو باشوری شارەکە،
کۆبانی ئەو شارەی کە هەموو کوردی بە ئاگا هێنایەوە، دوڕۆژیش پێش ئەوە هێزەکانی پێشمەرگە بە هانای کۆبانێ هاتن بەڵام لە سەر سنور دوو ڕۆژ کیشەیان بۆ دروست کرا نەیان هێشت دەربازی ناو سەنتەری شارەکە ببن، چونکە بەرپرسانی ئەو کاتەی دەرگای ، مورشید پنار، ی سەر سنوری سوروج و کۆبانی وایان دانا بوو کە شەڕەکە چەند کاتژمێرێکی تر کۆتایی دێت و داعش شارەکە بەتەواوی دەگرێت، بەڵام ئەو مقاوەمەتەکە زیاتر ورەی جەماوەری سنورەکەی بەرز دەکردەوە،دەوڵەتی خەلافەتیش بەهەموو ئیمکانیات و هێزیەوە ئەو شەوەی کە گوایە پێشمەرگە دەربازبێت سەخترین هێرشی دەست پێ کرد لە نزیك دەرگای سنور (موڕشید پنار) ئەوشەوە بە سەخترین شەر هەژمار دەکرێت ،.
گرانترین شەری دەرگاکە بوو کە هێزەکانی پێشمەرگە پیایی دا دەربازی ناو کۆبانێ دەبوون، ئەو شەوە کەوتینە بەرگری لە نەکەوتنی ڕێگاکە تەنهاو تەنها ئەو ڕێگایە مابویەوە کە هاوکاری و هێز دەیان توانی بە قاچاغ و بە شێوەی نهێنی بگەنە لامان چونکە سەرچاوەی سەرەکیەکەش پاسەوانای جەماوەر بوون کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەوێ واتە سەر سنور کۆببونەوەو پشتگیری ئێمەیان دەکرد، کاتێك داعش دەی زانی کە هێزەکانی پێشمەرگە دەیانەوێت لەو رێگایەوە دەربازی كۆبانی ببن هەموو شتێکیان کرد بۆ شکست هێنانی ئەو پلانە ، بەڵام بە شێوەیەکی قارەمانانە شەرڤانان بەرگریان لەو ڕێگایە کرد ، وە دواجار چەند گروپێکی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە خۆیان گەیاندە ئێمە، بە قورسایەکی شێڵ گیرانەوە فوڵ تەقەمەنی گەیشتنە لامان و هەر لەوکاتیش هێزەکانی ئاسمانی فەرەنساو هاوپەیمانان دەستیان کرد بە بۆمبە باران کردنی پێگەکانی داعش، کەمێك ئەو شەوە بە ئیسراحەت خەوتین کە ماوەی دوو حەفتە دەچوو خەو نەکەوتە چاوانمان، چونکە هێزەکانی ئێمە شەرڤانان لەو پەری ماندوو بوون و شەونخونی و دڵە ڕاوکێیەکی حەساس دابووین، چونکە جەبخانەوە تەقەمەنیمان بەرەو نەمان دەچوو ناچار دەبووین بەوەی کە بیر لە خۆ کوشتن بکەینەوە ئەگەر تەقەمەنیمان نەما تەنها ڕێگای مەرگ بە دەستی خۆمان هەڵمان دەبژارد، .
واتە هاتنی هێزەکانی پێشمەرگە نیشانەی یەک بوونەوەی کوردان بوو لە هەموو دونیادا، ورەیەکی مۆڕاڵی بە نرخی دا بە هەموو کوردان ، چونکە پێش هاتنی پێشمەرگە و لێدانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرگریەکی زۆر بەنرخ و قارەمانانە ڕووبەرووی دەوڵەتی خەلافەت دەبوینەوە، بەڵام بەهۆی سەختی شەڕەکەو هاتنی دڕندانەی دەوڵەتی خەلافەت و نەمانی جەبل خانەو تەقەمەنی پێویست و محاسەرە لە هەر چوار لاوە پێش ڕه ویەکانی دەوڵەتی خەلافەتی زیاتر دەکرد وبەرەو سەنتەری شارەکە و شوێنە ستراتیژیەکانی شارەکەی زیاتر دا گیر کرد،.
کاتێك کە ئێمە لە گەل گروپی خۆمان گەیاندە ناو شار تەوژمی بۆن و کارەساتێكی شەڕ و ترس خۆف هەبوو کە چۆن چۆنی ئێمە دەبێت بەرگری بکەین و خۆمان بپارێزین و سەربکەوین و یارمەتی ئەو شەرڤانانە بدەین کە لەوێ بەرگری دەکەن و هیلاک و ماندوو بوونە ، لەبەرئەوە تاکتیکی شەری داعش زۆر سەیرو سەمەرە بوو چونکە هەر بۆ ماوەی یەك خولك دا دەنگی ناپاڵم و بۆمپی واها گەورە دەهات دونیا لە یەک خولەك دا خەراپ دەبوو وێران دەبوو ، بە حوکمی ئەوەی کە پێشتریش دەنگی بۆمب و نارنجۆکمان لا سەیر نەبوو، بەڵام ئا وەڵا بۆمب بەلامانەوە سەیر بوو فرینی لاشەو جەستەی مرۆڤەکانی خەلافەت و بەبۆمبەکانی هاوپەیمانان وە هێنانی ماشێنی تەقەمەنی وئوتومبێلی بۆم ڕێژ کراو لە ساتێك دا هەموویان پێکەوە دەتەقینەوە و شارو ماڵ و کۆڵان و جادەو دیوارەکانی شاری خاپور دەکردوو ناچار دەماین چۆن خۆمان بپارێزین و جا چۆن چۆن؟ شەربکەین بەرگری بکەین ، چونکە هەمویان لەڕێگای تونێڵ و ژێر گڵ و فیدای و نەترسه وە بۆمان دەهاتن و بە لە بەر کردنی کلیلی بەهەشتەوە بە فیدای و نەگەڕانەوەیان دەهاتن بۆ مان، سەخترین ڕۆژەکانی ژیانم دەرباز دەکرد لە بەرەکانی بەرگری لە شاری کۆبانی تەنها و تەنها بۆ ساتێکیش بە ئیسراحەت نەدەژیان چونکە شارەکە لەحەوت میحوەڕەوە گەمارۆ درابوو،هاتنی لاوانی کورد بە کوڕو کچەوە مۆڕاڵێکی گەورەی دەدا بە ئێمە ، بەڵام بەداخەوە کە زۆربەیان شانسی ئەوەیان بە نسیب نەدەبوو تەنها و تەنها قومە ئاوێکی شارەکەش بخۆنەوەو شەهید دەبوون،و دەگەیشتنە کاروانی نەمرانەوە.،
مام هەژار، پێشمەرگەکەی پێشەوا قازی لە کۆبانێ ، دەماو دەم ئێوارەیەکی تاریك ببو بەشێکی زۆری سەنتەری شارەکەو چەند گردێکی ستراتیژی و گوندو هەرێم ئازاد کرابوون بەهۆی هێرشی نەبەردی شەرڤانن و پاڵپشتی پێشمەرگەو هاوپەیمانان دەماو ئێوارە لە گەڵ ڕۆیشتنم بۆ میحوەڕێکی تری نزیک جەبهەی پێش گوێم لە دەنگێکی نەبیستراو سۆرانیەکی پاڕاو و زاراوەی سنەیەکی نایەب بوو منیش سەرنجی ڕاکێشام بە حوکمی ئەوەی کاتێکی باش بوو هەم بە سۆرانی قسەم نەکردبوو هەمیش سۆرانیەکان کەم بوون لە دەوروو بەرمان دا ، چووم بۆ لای بە سۆرانی قسەمان کرد لە گەڵ مام هەژار یەکترمان ناسی و بە تاریکی یەکترمان باش نەبینی لە بەرەی پێشی شەرەکە دا جێگیر ببوو لە سەر پێشنیاری خۆی لە گەڵ قەناسەکەی، شەو لای ئەوان مامەوە بیانی یەکتریمان دیت بەجوانی یەکترمان ناسی نزیکە سی و پێنج سال پێشمەرگایەتی کردبوو ، لە ناو پارتەکانی ڕۆژهەڵات و وە عەدەد هاوانی ئەوکاتی لە شکری پێشەوا قازی بوو لە کۆماری كوردستان دا، له کاتی هێرشی داعش بە جلی پێشمەرگایەتیەوە هاتبوو بەرەو شەری کۆبانێ مام هەژار کە سایەتیەکی هێمن و لەسەرخۆ و قەناس بەدەست و ڕۆحیەتێکی نەتەوەی و کوردانەی هەبوو خاوەنی مێشکێکی سەربازی و تاکتیک و سەربازی شەر بوو ورە بەرزو بە ئیرادە بوو ، وە کاتێك کە ئێمە زۆر ڕێزمان دەگرت و نەمان دەویست لە جەبهە بێت و شەربکات چونکە بۆ ئێمە وەکو سەمبۆڵێکی ژەنەڕاڵ بوو بڵام ئەو بە ئیسراری خۆی دەهات بۆ جەبهەو بەرگری دەکرد شەو تا بەیان نە ئە خەوت ستراتیژیەتی شەری باش دەزانی و ڕێنیشاندەری ئێمە بوو ، لەو تەمەنەدا کە نزیکەی تەمەنی حەفتاوپێنج ساڵ بوو، بەهێزو پۆڵاین بوو ، بۆ بەرگری لە کۆبانێ ، بەڵام بەداخەوە هەر شارەکە دا چووە ڕێزی کاروانی نەمرانەوە، جا هەمیشە باسی یادگاری ئەوسایی شۆرشی پێشەوا قازی بۆ ئێمە دەگێرایەوەو، باسی هەست و ڕۆحیەتی نەتەوەییی و کوردایەتی ئەوکاتی کۆماری کوردستانی دەکرد،.
هەموو ئارەزو ئاواتیشی ڕزگار بوونی کوردستان و کورد بوو، بەس تەنها لایەنی خرابیەکەی زۆر کێشانی جگەرە بوو خۆی کوشت بوو بە جگەرە کێشان، دوای ڕزگار بوونی ناوچەی شێخ لەر لە سەر روباری فوڕات مام هەژار بەرەو شێخلەر بەڕێ کر دوایی ماوەیەک یەکترمان بینیەوە زۆر هیلاك و ماندوو ببوو دوای ئەوە گەیشتە کاروانی نەمرانەوە،.
لە گێرانەوەی بەسەر هات و یادگاریکانی سەرسەختی ژیانم دەمەوێت زۆر ڕودو بەسەر هات باسیان لێوە بکەم، بەڵام ،بەهۆی سەختی ژیانی کۆنم ناتوانم زۆر شتی ئازار بەخش و بە پێنوسەکەم بنوسم خوێنەر ئازاری ئازارەکانم بکەم چونکە مرۆڤ هەمیشە لە ڕێگەی سەختی ژیان و هەبوونی دۆڵ و نشێوو خۆشی و ناخۆشی شەڕوو کوشتار دا بەرهەمی ئەقلیەتی مرۆڤە لەگەردوون دا کە بەرامبەری زاتی یەکتری دەیکەن ، بەڵام خۆش بەختانە دەبێت مرۆڤ خاوەن مۆڕاڵ و بە ئیرادە بێت بۆ دەرباز کردنی كۆسپ و تەنگەژەکانی ژیان ، چونکە مرۆڤ لە نەبوونەوە فێری فەلسەفەی هەبوون ئەبێت،.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست