کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


زانست و ئاین لە بەردەم ڕێفۆرم خوازی دا

Sunday, 04/04/2021, 15:21


لە وەتەی مرۆڤایەتی خوڵقاوە وچاوی بەدونیا هەلهێناوە ، بەردەوام دەڪەوینە بەر گومانێك ڪە گوایە فەلسەفەو زانستی سەردەم و ئاین لە نێو شەڕێکی دەستەوێخەی قوڵ دا دەژین، پێڪەوە گونجاو نین ، بۆیە وای لە بیرڪردنەوەی ئێمە ڪردو ڪە خۆمان بە ڪوێرانە بڪەوینە بەرگری ڪردنێڪی سەخت و بێ ئەنجام، ململانێڪە هەندێك کات بەناوی تەوژمی عیلمانی و ئیسلامی دەر ئەكەوێت، هەندێك ڪات و ساتیش بەناوی مولعید و ئیمان دار پیناسە دەڪرێت، هەندێ جاریش بەناوی پێشڪەوتن وو دوا ڪەوتووی لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام هیچ ڪاتێك بیرمان نەچۆتە سەر ئەو ئاراستەیەی ڪە ئەمە واقیعیەتی وەهمێڪی نادیارە ڪە خۆمان پێوە سەرقاڵ ڪردوە دور لە چارەسەرێڪی ماقوڵ دۆست.
ئاین و زانست و فەلسەفە سێ گۆشە نیگای پارادیگماتیڪی نوێن بۆ گۆڵەگەی باوڕ لە مڕۆڤ دا ڪە بە ڕاستەقینە لێیان تێبگات و شرۆڤەڪاریان بڪات ، پێویستمان بە ناسینی هەوێنی هەرسێ جیهان بینیەڪە هەیە پێویستە ڪڕۆڪی هەرسێ گۆشە نیگای فەلسەفەو ئاین و زانست لە یەڪتری جیا بڪەینەوە، لێرەدا ئەگەر بە واقیعی زانستیانەی فەلسەفەی گەرانەوە بۆ باوەشی سروشت ئەوا ئەتوانین چارەسەرێڪی سروشتی واقیع بین ئەم سێ تەوژمە پێناسەیەڪی ڕوونیان بۆ بدۆزینەوە، ئاین وزانست هەڵقوڵاوی ناخی مرۆڤن نیگای فەلسەفەش ناسینی خودی مرۆڤە دەبێت بە شێوازێڪی ئەفسانەیی ڕۆحی فەلسەفیك زانست و تەوژمی ئاین لە یەڪتری جیا بڪەینەوە، لە خەیال و ئوتوپیاگەری خۆمان ڕزگار بڪەین، لە نێوان ئاین و زانست دا ئەم مشتو مڕە هەیە ڪە دەڵێت
" ئاین: تۆ ڪێیت؟
زانست: من زانستم ئەی تۆ؟
ئاین:من ئاینم 
زانست: ئەی ئەم ژورە بۆ وا تاریڪە؟
ئاین: چونڪە ئەژدیهای زۆری تایە.
زانست: ڪوا بۆ من هیچ شتێك نابینم، با ڕۆنڪی بڪەمەوە بە ڕەونەقی ڕۆناڪیەوە.
ئاین: نەخێر نەڪەیت چونڪە ئەگەری توڕە بونی ئەژدیهاڪان هەیە.
زانست : ئەوە ڕۆناڪیم پێ بەخشی ،ڪوان ئەژدیهاڪان، 
ئاین :ئاهە. ئاخر ئەژدیهاڪان نابینرێن.
ئەوەی سەرنجە واقیع بینەڪەیە، ئاین دور لە بێدەنگی و ڪێشە ژیانی خۆی بەسەر دەبات، زانستیش بەو ئاقڵ گەریەوە دەیەوێت هەموو شتێك بە بەرچاویەوە ببینی و شیتەڵی بڪات.دەڪرێت ئێمە بەتەنها لە گۆشە نیگای زانستەوە گەردوون شیبڪەینەوە ؟ ئەوەی سەرنجی ڕوونە دەڪرێت بە ڕێسا فیزیڪیەڪانی سروشتی ڪوانتۆمیك لە ڕێساگانی گەردوون بكۆڵینەوە تاڪو بتوانین لە و واقیعە دەربازمان بێت، بە ڕەوشتێڪی دۆگماتیڪی شرۆڤەی ئەم جیهانە نەڪەین.
ڕەچەڵەڪی مرۆڤی عارف ئەوەیە ڪە حەقیقەت لە چەشنێڪی تری فەلسەفیك جیا ڪاری بڪات لە فەلسەفەو ئاین و زانست دا، نەبونی میتۆدێڪی ڕاست و ڕوون لە ڪۆمەڵگەڪانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڪوردستانیش بە تایبەتی چەشنێك لە چەواشەڪاری ڪۆمەڵایەتی خوڵقاندوە، زیاتر لە وتارە ڕۆح گەریەڪە ڪەلڪی لیبینراوە،جیهانی ئیسلامی ئەمڕۆ جیهانێڪی بێ گیان و بێ فڪرە ئەوەی ڪە هەیە تەنها و تەنها
تەقلید و نزاو پاڕانەوەو خوتبە دانە، ڪوردیش بە دەرەجە ئەوەل پەڪڪەوتەی ئەم خەیالەیە ڪە بە بێ پاڪانە بە سەری دا سەپێنراوەوەو جەرگ برانەش شەری لەسەر دەڪات دیفاعی زاتی لێ داڪات.
لێرە دا پرۆسەیەڪی بیر ڪردنەوەی نوێ و ڕێناسانسێڪی ئاینی هوشیار بونەوەیەڪی ئەقڵ گەڕایی و ڕێفۆڕمێڪی گونجاوبۆ ئەو نەهامەتیەی ڪۆمەڵگەو تاڪی خۆمان لازمە ڪە واقیع بینانە بیر لەو پڕوسەیە بڪرێتەوە، ڪە دەبێت یاساڪانی ئاین لە چوارچێوەی سیستەماتیك ڕیفۆرمیزە بڪرێن. دەبیت مڕۆڤەڪانمان لە دۆخێڪی ئەفسوناوی خەیال پەرست ڕزکار بڪرێن و بەرەو دۆخێڪی سروشتی بگەڕێندرێنەوە، دونیا گەری و ئاین گەری و پیرۆز گەری قەدەر گەری لە یەڪتری جیا بڪرێنەوە، پێویستە مرۆڤ لە داگیر ڪاری ئەفسون گەری ڕزگار بڪرێت، دەڪرێت ئێمە بە جیا پێناسەیەڪی دیار بۆ ئاینە یەڪتا پەرستەڪان دابنێین ڪە ڪەلێنێڪی مەزنیان لە خەیاڵی مرۆڤەڪان داگیر ڪردوە دەڪریت دژ بە ئاین نەبین، بەڵام ئاین و بەڪار هێنانی وەك ڪارتێڪی سیاسەت ڪردن یان بە ئەژدیها ڪردنی ئاین، دەبێت زهنیەتمان ڕێفۆرمیزە بڪەین.
ئەبێت دەرك بەو واقیعە بڪەین لە ڪوردستان دا ئاین بە سیاسی ڪراوە، سروشتی ئاین شێوێنراوە، فەلسەفەو زانستیش ڪاریگەری ئەو تۆو زل هێز نین تاڪو بتوانن چارەنوسەڪە شیتەڵ بڪەن، ڪاری گەری گروپە ئاژۆ ڪارو توندەو ئیخوان و ئەلقاعیدە لە قیمە دایە،ڪاتێك ئەم واقیعە ئەخەیتە بەردەم ڕاستینەی تاڪی ڪورد و ڪۆمەڵگەڪە ڪە ئەوەندە ساڪارە لە ڕۆژی هەینی دا بە ئاماژەیەكی خێر خوازی بانگەشە بۆ دروست ڪردنی مزگەوتیك سەدان ملیۆن دینار لە ڪاتژمێرێك دا ڪۆ دەڪرێتەوە، بەڵام لە وڵات داسەدان و دەیان ڪوج بەرو خەڵڪی لێقەوماو هەیە ڪەسێك بەم تەوژمە هاوڪاریان ناڪات،ڪەچی لە پشتی دەرگای دەبلیۆ سیەڪانی مزگەوتەڪانی شاریش دا بە دەیان ڕستەو هەڤۆڪی سیاسی و حیزبی و نەتەوەی دەنوسرێن ڪە بێ پاڪیان نیە لەمەر سیاسەتی سەرڪردەڪان و حیزبەڪان، ئەمەش هێندەی نامۆبوونێڪی توندە ڪه ئەوەندەی بۆ مزگەوتەڪانی ماڵی خودا ڪۆ ڪراوەتەوە ئەوەندەش یارمەتی خەڵڪی لێقەوماو و هەژارو ڪەم دەڕامەت نەدراوە، لە ووڵاتمان ڪامە وتار خوێن و مەلای مزگەوتەڪان نیە ڪە زەنگین وو خەزێنەدار نەبێت و ڪاسب ڪاری ئاینی نەبێت. 
دەبێت بە هەر ڕاستیەك بێت درك بەوە بڪەین ، خۆمان لە ئەفسونە خیاڵ پەرستیە زاڵە ڕزگار بڪەین و نوێ بونەوەیەڪی دیموڪراتیك بڪەینە ئامانجی داهاتوو لە پێشینەمان ڕێبازێڪی زانستی نوێی ئەڪادیمیك بە ئەساس بگرین،ڕێگای ڕزگار بوون لە زهنیەتی قاڵب گردەرباز بكەین پارادیگمای شارستانیەتی نوێی مودێرن بڪەینە بنگەی ستراتیژیەتی ڪارەڪانمان، بۆ ئەوەی ڪە هەمیشە لە ڕاستینەی ڕونی زانست و ئاین و فەلسەفەدا تێبگەین و خۆمان لە گەڵ واقیع و گۆڕان ڪاریەڪانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دا بگونجێنین ڕۆڵمان هەبێت وەڪو ڪورد لە دیزاین ڪردنی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە