کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵی یه‌كی شاراوه‌ی عه‌مید خالد كوره‌چی

Thursday, 24/02/2022, 1:37


تکایە ئه‌م زانیاریانه‌تان بۆ ده‌نێرم وه‌ك خۆی بڵاوی بكه‌نه‌وه‌

فه‌رمانبه‌رێكی دیوانی پاریزگای هه‌ولێر

كاتی خۆی من فه‌رمانبه‌ر بووم له‌ دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ، بانده‌كانی نه‌وزاد هادی كه‌ پیك هاتبوون له‌ حاجی باوه‌ر و عه‌مید خالد كوره‌چی و تاهیر عه‌بدوڵڵا .
ئه‌وه‌ی ده‌یگریمه‌وه‌ وه‌ك خۆی حه‌قیقه‌ته‌كه‌ سه‌دا سه‌د وابوو، رۆژێك بریكارێكی نه‌وت هاته‌ لای حاجی باوه‌رو ، گۆتی ده‌بیت هه‌ر به‌رمیلیك نه‌وت 200 لیتر تیدابیت، به‌لام حاجی باوه‌ر گووتی من ته‌نها راسپارده‌ی عه‌مید خالد كوره‌چییت پێ ده‌لیم، كه‌ به‌ 200 لیتری وه‌ری بگرن، به‌لام 180 لیتر دابه‌شی بكه‌ن، واته‌ هه‌ر به‌رمیلێك 180 لیتر نه‌وتی تێدا ده‌كرێت .
ئه‌و بریكاره‌ به‌وه‌ رازی نه‌بوو ، چووه‌ لای نه‌وزاد هادی كێشه‌كه‌ی تێگه‌یاند ، به‌لام نه‌وزاد هادی چونكه‌ شه‌ریكی خالد كوره‌چی بوو، به‌ هه‌زار قسه‌ی ناشرین بریكاره‌كه‌ی كرده‌ ده‌ره‌وه‌، عه‌مید خالد كوره‌چی، به‌شیكی پاره‌كه‌ی مانگانه‌ ته‌سلیم به‌ نه‌وزاد هادی ده‌كرد و، هه‌روه‌ها عه‌مید خالد كوره‌چی به‌ ڕێگه‌ی ناوی وه‌همی و ساخته‌ له‌ زه‌ویه‌كانی سێبه‌ردانی هه‌ولێر، ده‌یان پارچه‌ زه‌وی وه‌رگرت،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریكی نه‌وزاد هادی بوو، دوایی به‌ڕێگه‌ی ده‌ڵاڵه‌كانیان فرۆشتیانه‌وه‌.
هه‌روه‌ها عه‌مید خالد كوره‌چی، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی دیوانی پاریزگای هه‌ولێر بوو، ده‌یان وه‌ره‌قه‌ی ره‌زامه‌ندی مۆڵه‌تهه‌ڵگرتنی چه‌كی به‌ 2000 دۆلار بۆ خه‌ڵكی پیاو كوژ و عه‌شائیر و زیڕنگه‌ر و بازرگانی كردبوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە