کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌نجه‌ڵ به‌دوای سه‌رقاپه‌‌که‌ی و، ئازاد جوندیانیش به‌دوای لاوه‌ند نه‌وزاده‌وه‌ ...!

Wednesday, 11/01/2012, 12:00


کاتێک که‌یبانوو له‌ناو مه‌نجه‌ڵی ئاشپه‌زخانه‌که‌یدا خه‌ریکی سازکردنی خوانێکه‌ ، ته‌واوی خۆراکه‌که‌ی وه‌ک ته‌ماته‌و پیوازو ئاوو .....هتد ئه‌خاته‌ ناو مه‌نجه‌ڵه‌که‌یه‌وه‌ پاشان به‌دوای سه‌رقاپی مه‌نجه‌ڵه‌که‌ ئه‌گه‌ڕێ تاوه‌کو له‌لایه‌ک خوراکه‌که‌ی له‌پیسی ده‌ورووبه‌ر بپارێزێ وله‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ تاوه‌کو هه‌ڵمی ئاوه‌که‌ش له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌که‌ په‌نگ بخواته‌وه‌وجوانتر و زووتر خواردنه‌که‌ ئاماده‌ بکات .

دوای ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی (یه‌کێتی)یش، له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵێک کادیرو پسپۆروکه‌سایه‌تی خۆنه‌ویست ، به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوورده‌ییه‌وه‌ ، قۆناغ دوای قۆناغ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر پرۆفشنالانه‌ چ وه‌ک سازو ئاماده‌کردنی کادیر چ وه‌کو سازوئاماده‌کردنی هۆکاره‌کانی تری کارپێکردن گه‌یه‌ندرایه‌ ڕۆژگارێک که‌نه‌ک هه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کێتی به‌ڵکو ته‌واوی گه‌لی کورد له‌ هه‌موودونیا شانازی به‌ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی بکات .

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جوندیانی وه‌ک که‌سێکی هه‌رزه‌کار له‌بیرکرنه‌وه‌ و هه‌ڵسووکه‌وت به‌دوای که‌سانی وه‌ک خۆی گه‌ڕا ، که‌ ئه‌ویش لاوه‌ند و چه‌ندکه‌سانی نه‌زانو چه‌قاوه‌سووی تربوون ، که‌ بێگوومان و، زۆربه‌داخه‌وه‌ش له‌لایه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌ی مه‌نجه‌ڵ و سه‌رقاپه‌که‌ بوون ، ئه‌و که‌سانه‌ نه‌ک هه‌ر ته‌نها نه‌یان توانی هه‌موو ئه‌و کاره‌جوانانه‌ی که‌له‌ڕابردوو له‌ناو مه‌کته‌بی راگه‌یاندن کرابوون بیان پارێزن ، به‌ڵکو سه‌رباری ته‌رخان کردنی داهاتێکی زۆر بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌لۆکاڵیه‌کان و سه‌ته‌لایتی گه‌لی کوردستان و رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ و رادیۆی ده‌نگی گه‌لی کوردستان ...هتد ، به‌ڵام وه‌ک میزی حوشتر ، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ که‌سانی خه‌مخۆرو به‌ په‌رۆش جار دوای جار، راگه‌یاندنی یه‌کێتی به‌ره‌و کزی و لاوازی ئه‌ڕوات ، ڕاستی ئه‌و فه‌وزایه‌ی که‌ ئێستا له‌ناو سه‌ته‌لایتی گه‌لی کوردستان و کوردستانی نوێ هه‌یه‌ ، وه‌ک رۆژی روون به‌به‌ر چاوی شاره‌زاو نه‌شاره‌زا له‌ بواری راگه‌یاندن دیاره .

بێگومان ئه‌رکی جوندیانی بوو وه‌ک لێپرساوی مه‌کته‌ب ‌که‌سانی شاره‌زاو دڵسۆز بۆ یه‌کێتی و کاره‌که‌ی ، بۆ به‌ڕێوه‌ببردنی سه‌ته‌لایتی گه‌لی کوردستان به‌تایبه‌تی ته‌کلیف کردبوایه‌ .
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ وه‌کو سه‌رقاپی مه‌نجه‌ڵه‌که‌ چۆن خواردنه‌مه‌نیه‌که‌ ئه‌شارێته‌وه‌ ، لاوه‌ی دزو چه‌قاوه‌سوش ئاوه‌ها نه‌سریه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی سه‌ته‌لایت بۆ جوندیانی زۆر به‌ پوخته‌یی گل ئه‌داته‌وه‌و له‌به‌رچاوانی ده‌ورووبه‌ر ئه‌یشارێته‌وه‌ .

لاوه‌ند نه‌وزاد ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێر ده‌ست به‌کاربوو ، براده‌رانی کوردستانی نوێ به‌ئێمه‌یان ڕاگه‌یاند ، ئه‌وه‌ کاک ئازاد خه‌ڵه‌فاوه‌ چۆن لاوه‌ی چه‌قاوه‌سووی کردۆته‌ به‌ڕێوه‌به‌ر ، به‌ڵام ڕاستیان کرد لاوه‌ند نه‌ک هه‌ر چه‌قاوه‌سوبوو به‌ڵکوشتی زۆر له‌وه‌ش خراپتر بوو که‌ناکرێ به‌وه‌سفکردنی ، قه‌ڵه‌م پیسبکرێ ، له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا زیاتر له‌ 100 کارمه‌ند له‌ هه‌ولێر، نه‌ک هه‌ر ته‌له‌فزیۆن به‌ڵکو یه‌کێتیشان جێهێشت .
کاره‌ساته‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێستا لاوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ته‌لایتێکه‌ ، که‌ له‌ناوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ چاوی له‌سه‌ره‌و ، به‌هیمه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال و کاک کۆسره‌ت و کاک به‌رهه‌م ....هتد ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ کرایه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک کادیری چاپوک و چالاک تیایدا کاریان کرد ، تاوه‌کو فه‌لسه‌فه‌ی میدیا له‌ڕوانگه‌ی سیاسه‌ت و بیرو هزری یه‌کێتی ، بۆخزمه‌تکردنی مێژووی گه‌لی کوردو ئاینده‌ی ئه‌ونه‌ته‌وه‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌ بخاته‌ گه‌ڕ، به‌ڵام سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ڕوونی ڕاگه‌یاندن له‌ کوێ و لاوه‌یه‌کی دزوچه‌قاوه‌سو له‌کوێ .

لاوه‌ ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێری به‌چ ده‌ردێک برد ، سه‌ته‌لایته‌که‌ش به‌ هه‌مان ده‌رد ئه‌بات ، چونکه‌ لاوه‌ بایی زه‌ڕه‌یه‌ک شاره‌زایی له‌ ته‌له‌فزیۆن و حیکمه‌ی بوون و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌له‌فزیۆنی نیه‌ ، جوندیانیش ئه‌و ڕاستیه‌ باش ئه‌زانێ ، لاوه‌ ته‌نها پسپۆره‌ له‌دزین و لێدانی ئه‌وکادیرانه‌ی که‌ به‌شمشاڵی جوندیانی هه‌ڵناپه‌ڕن، ئه‌وه‌یه‌ کاری لاوه‌ی چه‌قاوه‌سوو ، نه‌ک به‌ڕێوه‌بردنی ته‌له‌فزیۆنه‌ک ، ئه‌و ڕاستیه‌ش ڕۆژ دوای رۆژ له‌لای ئه‌و که‌سانه‌ ئاشکرا ئه‌بێ که‌له‌ لاوه‌ نزیکن و کاری له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن

من وزۆرێکی وه‌کو من ئه‌زانین لاوه‌ی چه‌قاوه‌سو هه‌ر شاقاوێک بهاوێژێ چ مه‌به‌ستێکی هه‌یه‌ ، لاوه‌ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا له‌په‌یجه‌که‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوک شه‌کرێکی به‌رامبه‌ر به‌ پارتی شکاند ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی دیسان خۆی ده‌رخات و دیسان وه‌ک پێشووتر به‌شێک له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌بی سیاسی فری و بدات و تاهۆ دۆلار وه‌ک پاداشت وه‌ربگرێت ، نه‌یزانی ئه‌م جاره‌یان له‌لای پارتی و له‌ناو یه‌کێتیش وه‌ره‌قه‌که‌ی که‌شف ئه‌بێت و ئه‌بێته‌ قه‌شمه‌رتر له‌جاران و ، هه‌رزوو زۆر ترسنۆکانه‌ په‌یجه‌که‌ی خۆی دائه‌خا ، تا دوای ماوه‌یه‌ک .

من لێره‌دا نامه‌وێ باسی پۆخڵه‌واته‌کانی لاوه‌ بکه‌م ، چی خواردوه‌و چی بردوه‌ ، ناشمه‌وێ باسی ئه‌وه‌بکه‌م که‌ له‌ ته‌له‌فزیۆن رۆژانه‌ ئه‌کرایه‌ قشمه‌ڕو رۆژێک فه‌رهاد خه‌یلانی به‌ کلکه‌ماسیحه‌ به‌به‌رچاوی هه‌مووکارمه‌ندان ڕاوی ئه‌نا ، رۆژێک یه‌کێکی تر لێی به‌ژوورێ ئه‌که‌وت و له‌سه‌ر ناعه‌داله‌تی و دوژمنایتی ئه‌وانه‌ی له‌و شاره‌زاتربوون له‌کاری ته‌له‌فزیۆن سه‌د جار دایکو ژنی هین ئه‌کرا .

لاوه‌ که‌ ته‌له‌فزیۆنیشی به‌ کاول کراوه‌یی جێهێشت ، داوای له‌ جوندیانی کرد نه‌خوێنده‌وارێک و راپۆرت نووسێک له‌شوێنی خۆی دابنێ ، تاوه‌کو که‌س نه‌ڵێ ئۆخه‌ی لاوه‌ ڕۆیی که‌سێکی باشتر دانرا ،

، بۆ جوندیانیش دووشه‌شه‌ ، ئه‌و ته‌نها له‌خه‌می پاره‌ی ڕیکلام و نه‌سریه‌ دایه‌ ، یه‌کێتی کێیه‌ کادیره‌ قوڕبه‌سه‌ره‌کانی یه‌کێتی کێن ، ئه‌وه‌ گرفتی جوندیانی نیه‌ ، ئه‌گه‌ر نا چۆن ده‌کرێ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو کادیره‌ پاز بدرێ که‌ تێیانداهه‌یه له‌جوندیانیش به‌ئیمکانیه‌ت ترن ، کورته‌کێک و ده‌م ڕووتێک بکرێن به‌ به‌ڕێوه‌به‌روجێگر ، که ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌ڵیان ده‌نه‌خواره‌وه‌ دوو ده‌نکه‌ سه‌قافه‌ی ڕاگه‌یاندنیان لێهه‌ڵناوه‌رێ .

هه‌ر بۆیه‌ من لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێ رووی تکاو پاڕانه‌وه‌ی خۆم و سه‌رجه‌م کادیرانی یه‌کێتی له‌هه‌ولێرو سلێیمانی و دهۆک ، رووبه‌ڕووی هه‌ردووجێگرانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی یه‌کێتی هه‌یه‌ بکه‌م ، بڵێم توخودا به‌سه‌ ، ئیتر ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌هه‌ق ده‌تانه‌وێ یه‌کێتی بکه‌وێته‌وه‌ سه‌رپێ باله‌ئێستاوه‌ له‌خه‌می هه‌موو گرفته‌کانی یه‌کێتی دابن ، به‌گه‌وره‌و بچوکه‌کانیه‌وه‌ ، چونکه‌ گرفتی گه‌وره‌ له‌بچوکه‌وه‌ ته‌شه‌نه‌ئه‌کات و گه‌وره‌ ئه‌بێت ، به‌سه‌ چیتر خۆتان مه‌خه‌نه‌ خه‌وی گوێی گا ، بزانن بۆڕۆژانه‌ ئه‌و یه‌کێتیه‌ی که‌ له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا حزبێک نه‌بوو به‌قه‌د یه‌کێتی خاوه‌نی ئه‌وه‌نده‌ کادیری پێشکه‌وتووبێت ، ئێستا ڕۆژانه‌ له‌هه‌رسێ شاره‌کانی کوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ش ڕووله‌ پوکانه‌وه‌یه‌ ، ئه‌بێ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ باش ئه‌وه‌ بزانن که‌ خه‌له‌له‌که‌ زۆر ڕوون و ئاشکرایه‌ ئه‌ویش‌ نه‌زان و ماستاوچی وه‌ک لاوه‌ندو ئه‌مسالی لاوه‌ی سه‌رقاپی جوندیانین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە