تاوانکاری وەک چەمکێکی سایکۆ-سۆسیۆلۆژی کاتێک دەگاتە چڵەپۆپە لە کۆمەڵگادا، ئەوکاتەی (Legitimation) مەشروعیەتی دەستەڵات و حیزبی سیاسی دەچێتە ناو بیرکردنەوەی تاک و لە ناو هەموو وەتەرەکانی ووشیاری و هەڵچونە فیکری و ڕۆحیەکانماندا جێگیر دەبێت، ئەوکاتەی حیزب و دەستەڵات دەبێت بە بەشێک لە بەهاو تێکەڵ بە ڕیتواڵە کۆمەڵایەتیەکانمان دەکرێت. ژن سوتاندن، پیاوکوشتن ، تۆقاندن، دەستدرێژی ، ڕفاندن و سەربڕین، تازەترینیشیان جنێودان و سوکایەتیکردن، کەوتنە سەرئەژنۆ و گریان و پاڕانەوەو خۆ بچوککردنەوە و دەرچون...
مەرگ لە وێنا و بیرکردنەوەی ئێمەی مرۆڤدا بەشێکە لە نەهامەتی و خەمباری، مەرگ هەمیشە وەکوو ڕووداوێکی فیزیکی بەشێکە لە بوون و دوا دەلالاتەکانی چەمکی ژیان، بەشێکە لە دوا ئاکتیڤیتێتی جەستەیی و بزاوتە ئۆرگانیەکانی مرۆڤ، مەرگ ڕوداوێکە کە هەمیشە مرۆڤ دەخاتە ناو ڕامانێکی دیالێکتیکی و تاکوو ئێستاش...