ئازادی رۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە کوردستان لە دوای دادگایی کردن و حوکمدانی ئازادیخوازانی بادینان گەیشتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار. لە دادگایەکدا کە پێشتر لەلایەن دەسەلاتەوە بڕیارەکانی بۆ نێردرابوو و ئەرکی دادگاش تەنھا خوێندنەوەی بڕیارەکە بوو. ماوەی نزیکەی شەش مانگە کە زیاتر لە ٦٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی لە دەڤەری بادینان لە زیندانەکانی پارتیدان. حوکمدانی چەند ئازادیخوازێک لەوانە بە شەش ساڵ زیندانی تەنھا لەبەر ئەوەی کە لە گروپێکی مەسنجەر ڕەخنەیان لە حکومەت گرتووە زەنگێکی زۆر مەترسیدارە لەسەر داھاتووی...
ھەرچەندە زۆربەی مەلا و بانگخواز و بانگێشەرانی ئیسلامی لە سەردەمی ئەمرۆماندا نکۆڵی لە بوونی کۆیلایەتی لە ئیسلامدا دەکەن و تەنانەت ھەندێکیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیسلام کۆیلایەتی نەھێشت و قەدەغەی کرد. بەلام دەقەکانی قورئان و شەریعەت و مێژووی ئیسلامی و فەرموودەکانی خودی موحەمەدی پەیامبەری ئیسلام ڕێک پێچەوانەکەی...
دیارە لەماوەی ٢٩ ساڵی ڕابردودا سەدان ڕێگەی خەبات تاقیکرایەوە بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتی دامودەزگایی و ئازادی و یاساو عەداڵەتی و بنبڕکردنی فەسادی ئیداری و جۆرەکانیتر، بەڵام نەک هیچ سودی نەبوو بەڵکو ڕۆژ دوای ڕۆژ کوردستان بەرەو وێرانەی زیاتر دەڕوات و میللەتی کورد هیچی نەما بۆ لەدەستدان تەنیا گیانی نەبێت، بۆیە...
دروستكردنی هێزی حەشدی شەعبی لەكاتێكدا بوو كە مەترسی داعش لە بەغداد نزیكبووەوە كە ئەوەش دەكاتە مەترسی لەسەر عیراقی شیعی، بەو هۆیەشەوە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق ''عەلی سیستانی'' بەفەتوایەكو بەدروشمی ''لەبەیکە یاحوسێن'' باڵانسی هێزی شیعی راستكردەوەو لەوێوە یەكەم قۆناغی ئایندەیەكی ئاڵۆزو تراژیدیا بەهۆی...
عەیامێکە مێژوویەک بەتاوان ڕەشپۆش و بەخوێن سورکراو وەکو مریشکێکی توڕە لەسەر دەیان هێلکەی داعشئاسا گڕکەوتووەو هەر دەیەیەک دانەیەک ئەتروکێنێت. هێلکەی داعشی تروکاندو ئێستاش کەداعش زەعیف بووەو لەپەلەقاژەی مەرگیایەتی، بزانین هێلکەی دوایئەو چی ئەبێت. شەریعەتی ئیسلام هاوشێوەی دەستوری وڵاتانە، لێ جیاوازیەکە...