دە ڕۆژە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێران بوونەتە مەیدانی نەبەردێکی ڕادیکاڵ بەرامبەر ملهوڕی و کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەم ناڕازەیەتی و هاتنەمەیدانەی خەڵکی وەتەنگهاتووی ئێران بە دوای مەرگ و کوشتنی مەهسا (ژینا) ئەمینی ٢٢ ی ساڵە دێت کە لە لایەن پۆلیسی ئادابی کۆماری ئیسلامی یەوە بە بەهانووی ئەوەی کە لە ئادابەکانی باڵاپۆشی و ڕووسەری لایداوە دەستگیردەکرێت و دوای ئەشکەنجەدانی لە نەخۆشخانە گیان لە دەستدەدات. مەرگی ژینا بووە بریسکەی ئەو ئاگرەی کە زیاتر لە دە رۆژە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و بێزار...
گرانی و برسیەتی، ئەو مۆتەکەیەی کە هەر ڕۆژە بەسەر سەری خەڵکی تەواوی گۆی زەویدا دەخولێتەوەو قوربانییان لێدەگرێت. تەواوی دانیشتوانی جیهان کەوتوونەتە بەر ئەم هێرشە تۆقێنەرەی نیزامی سەرمایەداری و هەموویانی لە دڵەڕاوکێیەکی قووڵدا ڕاگرتووە لە بەرانبەر ئایندەی خۆیان و خێزانەکانیان و تەنانەت مانەوی فیزیکیشیان...
وەڵامێک بە ئیرەجی فەرزاد"شەهید سامان ئەم کاتەت باش، بەڕاستی دوای تیرئەندازییەکەی ئیرەجی فەرزاد، تۆمان لە دەستچوو، بەداخەوە. ئەرێ بە ڕاست هەواڵی ئەو دونیا چییە؟ بەهەشت، دۆزەخ، حورییەکان و ....؟ ئەڵێم لە بیری نەکەیت کە بە و برادەرە بڵێیت جیهانی نا مادی هیچی ڕاست نییە و خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت و...
جەنگی ئەمریکا و ڕوسیا و ناتۆ لە ئۆکرانیا پێ دەنێتە دەهەمین ڕۆژی خۆیەوە. جەنگێک کە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە خەڵکی ئۆکرانیاوە نییە و تەنها وەک مەیدانێکی جەنگ هەڵبژێردراوە بە هۆی هاوسنوری لەگەڵ ڕوسیادا. جەنگ یانی کاولکاری و ماڵوێرانبوون و ئاوارەبوون و برسێتی و نەبوونی و هەڵئاوسان و گرانی و برسێتی. بە...
لە چەند مانگی ڕابوردوودا ئێمە شاهیدی دووبارە هێرشبردنەوە و سەرهەڵدانەوەی داعش بووین بە تایبەتی لە کوردستاندا لە شوێنی جۆراجۆر و کاتی جۆراوجۆردا. هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابورردوودا ئەم هێرشانە توندبوونەوەی زیاتریان بەخۆیانەوە دیوەو چەندین گوندی ناوچە سنوریەکان، یان ڕاستترە وایە بڵێین ئەو گوندانەی کە دەکەونە...
لە ئاستی جیهاندا دەهۆڵێکی زۆر دەکوترێت بۆ بە پیرۆزکردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان و پڕۆسەی هەڵبژاردن وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی دیموکراسی و پارەوپولێکی لە ڕادەبەدەری بۆ تەرخاندەکرێت، بەڵام بە ڕۆشنیش دەبینینین کە ئەم پڕۆسە دیموکراتیە لە ناو زۆرینەی خەڵک و چینی پرۆلیتاریادا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ متمانەی خۆی...
جیهانی ئەمڕۆ جیهانێکی پڕ کێشمەکێش و ئاڵۆزی یە لەم قۆناغە ڕاگوزەرەیدا. ئاڕاستە جیاوازەکانی سەرمایەداری لە جیهان دا لە کێشمەکێشی گەورەدان و هەریەکەیان دەیانەوێت تەرازووی هێز بە قازانجی خۆیان و لە پێناو کەڵەکەی زیاتری سەرمایەدا بجووڵێنن و دەستەبەری بکەن. ئەم کێشمەکیشانە بە نەخشەی جیۆسیاسی جیهانەوە...
سەردانی چەند ڕۆژەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس، بۆ عێراق و کوردستان دەکرێت لێکدانەوە و شرۆڤەی جۆراوجۆری بۆ بکرێت کە مەبەستی من لێرەدا ئەوە نیە کە ئەوانە بدەمە بەر لێکۆڵینەوە، بەڵکو تەنها ئامانجە سیاسی یەکانی پشتی ئەم سەردانە لە چەند خاڵێکی کورتدا دەخەمە ڕوو.پاپا و سیستانی و هەر فیگورێکی کەی دینی، سەر...
من لە دوو ووتاری تردا سەبارەت بە "چاکسازیەکانی" ئەحزابی دەسەڵاتداری کوردستان کە لە ژێر خێمەی "حکومەتی هەرێم" دا دەیانەوێت بیبەنە پێشەوە سەرنج و پێشنیارەکانی خۆم خستۆتە ڕوو. لە کۆتایی ئەم ووتارەدا، لینکی هەر دوو ووتارەکە دادەنێمەوە تا خوێنەر بتوانێت بە شێوازێکی ڕۆشنتر و لە گۆشەنیگایەکی چینایەتیەوە پەی...
لە وتاری "چاکسازی پڕۆلیتاریی و چاکسازی بورژوازی" دا، ئاماژەم بەوەدا کە چاکسازیەکانی بورژوازی کوردی و هەردوو حزبی دەسەڵاتدار کە خەریکن هەموو کوردستان لەژێر بەیداخی بە ناو حکومەتی هەرێمدا ڕادەستی کەرتی تایبەت دەکەن و خەریکن بەشێک لە "ئاوی کەوسەر و خاکی گەوهەرەکەشیان" هەڕاج فڕۆش دەکەن نەک هیچ پەیوەندیەکی...
سەرەتا دەبێت ئەوە ڕۆشن بێت کە هیچ بزوتنەوەیەکی بورژوازی لەم قۆناغەدا، چاکسازی ناکات بە قازانجی پرۆلیتاریا- کرێکاران و خەڵکی کەمدەرامەت وبێکار-. ئەمە وەک بەڵگە نەویست وایە لەم قۆناغەدا. مەسەلەکە ئەوەیە کە بزوتنەوەی سۆشیالیزمی کرێکاران، کە خۆی بەشێکە لە بزوتنەوەی پرۆلیتاریا، بێدەنگ و لاوازە. ئاگایی سۆشیالیستی...